ڕنوو لە کوردستان بۆسەی ناوەتەوە و بەردەوام گیانی هاووڵاتیان دەستێنێ+فیلم

0
866

ڕۆژی کورد: ئەمڕۆ دووشەممە ١١ی ڕێبەندانی ١٣٩٥ی هەتاوی، سێهەمین هاووڵاتیی کورد، بە هۆی هەرەس هێنانی بەفر و کەوتنە ژێر ڕنوو، گیانی لە دەست داو بەو پێیە تا ئێستا ١٢ هاووڵاتی بەو هۆیەوە گیانیان لەدەست داوە.

بەپێی زانیارییەکان، کرێکارێکی کورد بە ناوی”ناسر”، خەڵکی چالدێران،  کە کەوتبۆ ژێر ڕنوو، سەر لە بەیانیی ئەمڕۆ تەرمەکەی لەلایەن هێزەکانی فریاکەوتنەوە لە ژێر بەفر دەرهێنراوە

بە گوێرەی زانیارییەکان، ناسر بۆ ڕاو چۆتە لە گوندی” چەخۆر”ی سەر بە شاری چاڵدێران و کەوتۆتە ژێر ڕنوو و ئەمڕۆ دووشەممە پ، اش ٢٤ کاتژمێر تەرمەکەی دۆزراوەتەوە.

هەروەک لە هەواڵەکانی ئەمڕۆی ناوەندی رۆژی کورددا هاتبوو، ئەمڕۆ دووشەممە ١١ی ڕێبەندانی ١٣٩٥ی هەتاوی، دوو فەرمانبەری فەرمانگەی کارەبا له سەوڵاوای ناوچەی هەورامان کەوتوونە ژێر ڕنووی بەفر و لە ئەنجامدا گیانیان لە دەست داوە.

ئەو ڕووداوە لە ڕێگای نێوان دزڵی و دەرەکێ لە شوێنێک بە ناوی کەربەناو ڕووی داوە.

شوناسی ئەو دوو هاووڵاتییە، داریوش شەکەری و پەیام محەممەدی، خەڵکی گوندی چەشمیەر، ڕاگەیێندراوە.

هەروەها ڕۆژی هەینی ٨ی ڕێبەندانی ١٣٩٥ی هەتاوی، چوار شاخەوانی کوردی خەڵکی بۆکان لە کاتی گەڕانەوە لە بەرزاییەکانی لای گوندی قوڵقوڵەی بانە کەوتنە بەر ڕنووی بەفر و لە ئەنجامدا دوو کەسیان بە ناوەکانی هەژیر قادریان و محێدین ئیسماعیلی، گیانیان لە دەستدا.

لەلایەکی ترەوە، لە ڕوواوی کەوتنە بەر ڕنووی کۆمەڵیک کۆڵبەر لە نزیک گوندی بێورانی سەردەشت، ٤ کەس گیانیان لە دەستدان کە بیرتین لە: “شێرزاد عەبدوڵلاهی، ٢٧ ساڵان، دانیشتووی سەردەشت”، “هیوا ئیبراهیمی نیا، ٢٢ ساڵان، دانیشتووی بانە” و “عەلی (دیار) محەمەد نژاد، ١٨ ساڵان، دانیشتووی سەردەشت” و “محەممەد باوی خەڵکی گوندی باوێی سەردەشت”، “محەممەد هەمزەزادە، خەڵکی مهاباد”.

 

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت