کورد چی ئەوێت!؟

0
5137

ئاماده‌كردن و لێكۆڵینه‌وه‌ : فه‌رید له‌تیفی

نەتەوەی کورد یەکێکە لە نەتەوە کۆنەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کە بە پێ پاشماوەکانی کلدانی و ئاشووری نەتەوەیکی کۆنی خاوەنشارستانیەتێکی بەهێزە ، کە توانیوویەتی دەوڵەت گەلێکی گرینگی مێژووی وەکوو سومێر ،مانایەکان ،گوتیەکان و مێدەکان و دواترساسانیەکان دابمەرزێنن و پاش هێرشی عەرەبەکان ، لە شێوەی حکومەت گەلێکی بووچک وەکوو شەدادیەکان ،ڕەوادیەکان و هەزەبانیەکان ودواتر ئەیووبیان و پاشان میرەکوردیەکان لە سەردەمە جیاجیاکاندا ، دابمەرزێنن و خۆیان وەکوو نەتەوەیکی خاوەن مێژوو و شارستانیەتێکیبەهێز بە جیهانیان پیشان بدەن ، بەڵام مخابن سەدان ساڵە لە سایەی خۆی و وڵاتانی زلهێز نەبووتە ساحێبی کیانێکی سیاسی سەربەخۆی کوردی لەسەر خاکەکەیدا.

دەیان جار  ڕێبەرانی زانا و گەورە پیاوانی کورد بۆ دامەرزاندنی دەوڵەتێکی سەربەخۆی کوردی لە شارە جیاجیاکانی کوردستان شۆڕشیان لە دژی داگیرکەرانی کوردستان بەرپا کردووەو توانییویانە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی خۆیان و بەشێکی گەورەی خاکی کوردستان لە ژێردەستی دوژمنان ڕزگار کەن و شکۆ و شەرەف بۆ خاک و خەڵکی کوردستان کە خاوەن شارستانیەت و مێژوویکی زۆر کۆنتر لەداگیرکەرەکانیەتی بگەڕێننەوە ، مخابن بە هۆی نایەکگرتووی و ناتەبای نێو ماڵی کورد ، هەر هەموو شۆڕشەکوردیەکانی یەک لە دوای یەکیگەلەکەمان بە هۆی خیانەتی نێو خۆیی و هێندێک جار دەرەکی لەنێو چووەو خەونی دەوڵەتی کوردی هێشتا بەدی نەکراوە

گەر تەنیا بە مێژووی دەساڵی ڕابڕدوو بڕوانین بە جوانی بۆمان دەرئەکەوێت کە کورد چەندە هەلی باش بۆ دەستەبەر کردنی بەشێک لەمافەکانی بەڕاحەتی لەدەست داوەو لەجیاتی خەسارناسێکی لۆژێکی بۆ شکەستەکانی تەنیا بەخۆیاندا مەشغووڵبوون و یەکدیان تۆمەتبار بەتێکدانی دەسکەوتەکانی خەڵکی کورد ناوزەد دەکەن.

 ساڵی ۲٠٠۸ ی زاینی دەوڵەتی فاشیستی تورکیە بۆ یەکەم جار لە جیاتی سەرۆک هێزەکانی باکووری عێراق لە دەستەواژەی هەرێمیکوردستانی عێراق کەڵکی وەرگرتوو بە سەردانی ئەردۆغان بۆ هەولێر جۆرێک لە نەرمی نواندنی تورکیە سەبارەت بە دۆزی کورد لەباکووریکوردستان دەبیندرا.

ئەم نەرمی نواندنەوەی تورکیە و نێوەند گیری حکومەتی هەرێمی باشووری کوردستان لە نێوانی پەکەکە و تورکیە لە ساڵی ۲٠۱۳ زاینی ،ببوە سەبەبی دروست بوونی پرۆژەی ئاشتی لە باکووری کوردستان و کورد توانی لە هەڵبژاردنەکانی تورکیە هەشتا کورسی لە پارلەمانی ئەووڵاتە بۆخۆی دەستەبەرکات ، بەڵام بەداخەوە دیسان پەکەکە بە سیاسەتە هەڵەکانی ئەم پرۆسەی ئاشتیەی تێکداو ببوە هۆی لەنێو چوونی ئەونیمچە دەستکەوتەی کورد لە باکووری کوردستان ، گەر پەکەکە پرۆسەی ئاشتی تێک نەدابا ، کورد دەیتوانی بە هاوپەیمانی لەگەڵ حیزبیعداڵەت و تەوسەعە لە ساڵی ۲٠۱٤ لەو وڵاتە حکومەت پێک بێنێت و ببێتە دەسەڵات دار و چەندین پۆستی گرینگی بەڕێوەبەری تورکیە بگرنەدەستەوە و هەروەها دەیان توانی لە ڕێفڕاندۆمی گۆڕانی یاسای بنەڕەتی تورکیە کە حیزبەکەی ئەردۆغان ئەنجامی داو تێدا سەرکەوتوو بووکۆمەڵێک دەسکەوتی گرینگ بۆ کورد تێدا دەستەبەرکات ، تورکیە تەنیا بە وڵاتی تورک ئەژمار دەکرێت بەڵام کورد دەیتوانی هەوڵی خۆی بۆگۆڕانی ئەو یاسایە بداباو تێدا خۆی وەکوو یەکێک لە نەتەوەکانی نێو جوگرافیای سیاسی تورکیە لەڕووی یاسایی و دەستووری دەستنیشانبکردبا و وەکوو شارومەندی دەرەجەیک خۆی پێناسە بکردبا.

پەکەکە دەیتوانی بەو جۆرە زۆر بەهاسانی بەرگری لە باشوور و ڕۆژاوای کوردستانی بکردائێت و خۆی وەکوو پاڵپشتێکی بە هێزی باشووریکوردستان لە ڕێفڕاندۆمی سەربەخۆی کوردستان لە ساڵی ۲٠۱۷ی زاینی بۆ دەستەبەر بوونی سەربەخۆی کوردستانی باشوور هەنگاویبگواستائێتەو بەوجۆرە ئێستا پارچەیکی کوردستان ڕزگاری هەتاهەتای بەخۆیەو دەبینی، بەڵام بەداخەوە پەکەکە بە هەڵە سیاسیەکانی ئەودەرفەتانەی لە دژی گەلی کورد لە هەر چوارپارچەی کوردستان فەوتاند و ببوە هۆی داگیر کردنی عەفرین و گرێ سپی و چەند ناوچەیکیدیکەی ڕۆژوای کوردستان و هەروەهاچەندین شوێنی ئستراتێژیکی گرینگ وەکوو خواکورک و قەندیل لە باشووری کوردستان.

گەر یەکیەتی خیانەتی لە کەرکووک نەکردبا !؟

یەکیەتی نیشتمانی کوردستان هەمیشە باسی لە خیانەتەکانی پارتی دیمۆکراتی کوردستانی لە دژی خەڵکی کورد دەکرد و خۆی وەکووحزبێکی نیشتمان پەروەر و داکۆکی کاری مافەکانی کورد لە باشووری کوردستان و هەروەها پاڵپشتی کورد لە چوارپارچەی کوردستانلەقەڵم دەدا ، بەڵام ئەم حیزبە بەو هەموو ئیدەعایە کە دەیکرد لەکات خۆی و لە شوێنی خۆی نەیتوانی ئەو هەموو شوعارانەی کە دەیدابەسەرئەنجام بگەینێت و ببێتە پاڵپشتی خەڵکەکەی و لە نەهامەتی و چەوساندەوە بیان پارێزێت و بۆ هەتا هەتا خۆی وەکوو حزبێکی نیشتانپەروەر لە باشووری کوردستان تەثبیت بکردبا ،  بەڵام ئەو حیزبە بەخیانەتی ۱٦ی ئۆکتۆبێر وای لە هەست و سۆزی کورد لە چوارپارچەیکوردستان کرد کە بۆ هەتا هەتا گەلی کورد وەکوو خائێن و خاک فرۆش ناویان ببات.

ئەگەر یەکیەت نیشتمانی کەرکووکی نەفرۆشتبا ئەوە ئێستا حاڵ و وەزعی کوردی کەرکووک بەو شێوەیە نەدەبوو و هەر ڕۆژ ئەو خەڵکە تووشیئازار و عەزیەت و تەعریب نەدەبوونەوە 

یەکیەتی سەردەمانێک کەرکووکی وەکوو قودسی کوردستان پێاسەدەکرد و خۆی وەکوو پارێزەری ئەو شارەو خەڵکەکەی دەناساند کەچیلەناکاو هەمۆشتێکی لە بیری خۆیان بردەوەو بەیەک شەو هەموو دەستکەوتەکانی کوردیان لەو شارە بەفیڕۆداو تەنانەت تا ئێستا بەرگریلەخیانەتەکەی خۆیان دەکەن ، ئەگەر یەکیەتی تۆزێک لە شەڕە بنەماڵەو حزبی دووری گرتبا و لە بەرژەوەندی خەڵک و خاکەکەی بیری بکردبا ،ئەوە ئێستا کورد لە باشووری کوردستان تووشی ئەو هەموو داڕمانەو لاوازییە نەدبوو و بگرە زۆر لە ڕزگاری نزیک دەبوو.

گەر پارتی شەنگاڵی بەجێ نەهشتبا !؟

ساڵی ۲٠۱٤ی زاینی کاتێک کە داعش هێرشی کردە سەر عێراق و باشووری کوردستان ، بەهۆی شکستەکانی سوپای عێراق لەبەرابرداعش لە ناوچەکانی باکوور و ناوەندی عێراق ، حکومەت ناوەندی بڕیاری کشانەوەی سوپای عێراقی لە ناوچە کوردستانیەکانی دەرەوەیهەرێمی کوردستان دەرکردو بەجۆرە هێزی پێشمەرگەی کوردستان لە شوێنەکانی سوپای عێراق نیشتە جێ بوون و خەڵکی کورد خۆیان بەبەختەوەر دەزانی کە هێزی نیشتمانیان لەو شوێنانە جێگیر کراون ، بەڵام کاتێک داعش هێرشی کردە سەر شاری شەنگاڵ و پەلاماریکوردانی ئیزەدی دا بەداخەوە پارتی دیمۆکراتی کوردستان لەجیاتی بەرگری لە خەڵکی شەنگاڵ ، دەستووری پاشەکشەی بە هێزەکانی لەژێر بیانووی پاراستنی هەولێر داو خەڵکی کوردی ئیزەدی لە شەنگاڵ بە جێ هێشت و نەیتوانی بەو جۆرەی کە خۆی ئیدەعای دەکردبیانپارێزێت و ئەو کوردانەی لە ئەوپەڕی ناجوانمێرانەدا بە تەنیا جێهێشت و ببوە سەبەبی کۆمەڵکوژی کوردانی ئیزدەی ، کوردانی ئیزەدیتووشی گەورەتەرین جنایات و نەهامەتی بوونەوەو تا ئێستا ئاسەواری ئەو جنایەتانە بە جوانی لە نێو کۆمەڵگای شەنگاڵ بەڕوونی هەستیپێدەکردێ.

بەداخەوە لەکاتەو تا ئێستا بەهۆی ململانە حزبی و گرووپە میلیشیا سەربازییە جیاجیاکان ، خەڵکی شەنگاڵ لە سەر زێدی باب و پیرانیانکۆچبەر بوون و تا ئێستا هیچ ئاسانکاریک بۆ گەڕانەوەی بەشێکی زۆری ئەو کوردانە بۆ ناوچەکانیان نەکراوەو وەکوو پەنابەر لە شوێنەجیاجیاکانی کوردستان ،عێراق و ئەورووپا نیشتەجێ بوونە 

پارتی و ڕێفڕاندۆمی کوردستان

تەنیا خاڵی پۆسیتیڤی پارتی دیموکرات کە لە دە ساڵی ڕابردوو ئەنجامی دابوو ، ئەنجام دانی پرۆسەی ڕیفڕاندۆمی سەربەخۆییکوردستانی باشوور بوو  ، بەڵام بە هۆی نەبوونی هیچ پلانێک بۆ دوای ڕیفڕاندۆم و یەک نەخستنی نێو ماڵی شپرزی کورد پێش پڕۆسەیڕێفڕاندۆم و  هەروەها  قۆرق کردنی  پەرلەمانی کوردستان بۆ ماوەیکی زۆر ، ئەم هەلە مێژوویەدا لەدەستی نەتەوەی کورد زۆر بەهاسانیدەرچوو ، دیتمان پاش ڕێفڕاندۆم مەسعوود بارزانی لە شاشەی تیڤیەکانی هەرێم دەرکەووت و گووتی کە قەد بیریان نەدەکردەو کە خیانەتمانلێ بکرێ !! ئەمەدەر خەری ئەوەیە کە عەقڵیەتی سیاسی کورد لە باشووری کوردستان هێشتا لە ڕابردوو هیچ ئەزمونێکی وەرنەگرتووەو بە بێپلانی سەدا ٥۱ی خاکی کوردستانی باشوور لە دەست چوو کە ببوە هۆی دڵ ساردیکی زۆری کوردانی هەرچوارپارچەی کوردستان و هێرشو سوکایەتی داگیرکەرانی کوردستان بە نەتەوەی کوردی لێکەوتەوە

ئەگەر پارتی تۆزێک لە ملهۆڕی و خۆ بە ڕێبەرزانی خۆی لە بەرابەر حیزبەکانی دیکەی باشووری کوردستان کەم بکردبا ، لەوانە بوو یەکیەتیبەجیاتی خیانەت کردن پشتی پێ ببستباو پێکەوە وەکوو سەردەمی بەرەی کوردستانی ، چۆن توانیان پێکەوە بە هاوکاری ، یەک گوتاری ویەک هەڵویستی بەعس لە کوردستان دەربکەن ، بە هەمان شێوە بارۆدۆخی دوای ڕێفڕاندۆمیان بە قازانجی نەتەوەکەمان بگۆڕدبا و قودسیکوردستان تووشی نەهامەتی و دەربەدەری نەدەکراو لەجیاتی دەبوو بە شاری خۆڕاگری و سیمبولی نەتەوەیی لە دژی داگیر کەری عێراقی  وشڤۆنیزمی عەرەبی ئیسلامی بەو شێوەیە گەورەتەرین شکۆ و خۆڕاگریان  بۆ کورد و کوردستان تۆمار دەکرد و  کاریگەریکی زۆر گەورەیشیلەسەر پارچەکانی دیکەی کوردستان دەکرد و نەک تەنیا باشووری کوردستان بەڵکو پارچەکانی دیکەی کوردستانیان ڕادەچڵەکاند و هەوڵیڕزگاری لەپارچەکانی دیکە بەتایبەتی ڕۆژئاوای وڵات بە ڕێژەیکی بەرچاو گەشەی دەکرد .

ئەگەر تەنیاو تەنیا ئەم سێ حزبە پاوانخازەی کوردستان تۆزێک لەبەرژەوەندی نەتەوەی کورد لەجیاتی بەرژەوەندی حیزبی و ئیدۆلۆژیڕەفتاریان بکردبا ، ئێستا ئەو هەموو گرفت و بەدبەختیانە نەدەهاتە سەرمان و کێشەی کوردیان دەکردە ڕۆژەڤی میدیا جیهانیەکان وهەرهەموو شەقامەکانی ئەورووپاو ئامریکا لە بەرژەوەندی خۆمان دەجوڵاندو بیر و ڕای خەڵکی جیهانمان بۆ لای خۆمان ،  کە وەکووقارەمانی شەڕی دژی تێرۆر ناودەبراین بۆ لای دۆزی گەلەکەمان ڕادەکێشاند .

بەڵام دیسان بەهۆی ناتەبایی و نایەک گرتووی ، خۆمان یەکەمین هۆکار بووین بۆ سەرنەکەووتنی خۆمان و لێردا هیچ بیانۆیێک پاساوێکناتوانین پەیدا بکەین کە بۆچی تا ئێستا نەمان تووانیوە وەکوو هەموو نەتەوەکانی جیهان ببینە خاوەن کیانی سیاسی سەربەخۆی خۆمان و لەبن دەستی و چەووساوەیی بینەدەرێ ، ئەگەر خۆمان یەکەمین هۆکاری نین .

کورد لەسەردەمی عەشیرەتی تا حیزبی 

گەر یەکێک لە سەرەکی تەرین هۆکارەکانی سەرنەکەوتنی شۆڕشەکانی سەدەی نۆزدەی زاینی بە هۆکاری عەشیرەی و مەزهەبی لەقەڵم بدەین، بەداخەوە زۆرینەی شۆڕشەکانی نیوسەدەی ڕابردووی کورد بەهۆی سیستمی حیزبی بووە . هەر حیزبێک خاوەن ئایدۆلۆژیای خۆیەتی وحیزبەکانی دیکە کە خاوەنی ئایدۆلۆژیای دیکەن بە ناحەق و ناڕەوا پێناسەدەکەن .

ئەگەر کورد جاران بەوە لەقەڵم دەدرا کە عەشیرەتی بیرکردنەوەی هۆکاری سەرەکی سەرنەکەووتنیەتی ،ئەوە لەم سەردەمە بەهۆی وەلاو نیانیبیری نەتەوەی و ڕزگاری وڵات ،  بۆ سیستمە ئەورووپیەکان شەڕ ئەکات و ئەیەوێت لەو بیرۆکانەدا بەدوای دەستەبەرکردنی مافەکانی بگەڕێت. 

پرسیاری گرینگ ئەوەیە کە گەر کورد لەبیری دەوڵەتی کوردیە ! کەواتە بۆچی بۆ سوسیالیزم ،ڵیبڕاڵیزم یان ئیدۆلۆژیە ئیسلامیەکان شەڕدەکات!؟

ئەگەر ئەو ئیدۆلۆژیانە ڕزگاری کوردستان بەدوای خۆی دا دێنێت !؟ کەواتە هۆکار چیە نیو سەدەیە کورد نەیتوانیویە ڕزگاری تەنانەت یەکپارچەی کوردستان دەستبەسەرکات !؟ ، لەڕاسیدا ئێمەی کورد هێشتا بەجوانی لە ئیدۆلۆژیە نوێیەکانی ئەورووپاو ئەمریکا تێنەگەیشتووین کەچۆن ئەو وڵاتانە هەر هەموو ئیدۆلۆژیەکانیان یەکەم جار لە خزمەتی نەتەوەکانیان بەکەڵک ئەگرن و پاشان پڕۆپاگەندەی بۆی دەکەن کە ئەمئیدۆلۆژیانە ڕزگاری ئینسانی و ئازادی هەر هەموو مرۆڤەکانی لێدەکەوێتەو !!

ئێمەی کورد کێشەی ئێستامان شێعەو سوونی بوون نیە ! سۆرانی و کرمانجی یان کرێکار و دەوڵەمەند نیە ، بەڵکوو ئەمانە کێشەی دواڕۆژیکوردستانە کە زۆر بەهاسانی چارەسەر دەکرێت ، چۆنیەتی چارەسەرکردنیشی لە پرۆسەی نەتەوەسازیە ، بەڵام کێشەی نەتەوەی لە ئێستاداکێشەی سەرەکی ئێمەیە کە دوژمنانمان لەهەوڵی سڕینەوەی ئێمە لە هۆڤیەتە جەعلیەکانی خۆیان دان و تەنانەت هیچ مافێکی ئینسانیمان بەحەق نازانن 

بەداخەوە گەر پێشتر کورد عەشیرەتی بوو ئیستە حیزبیە!، بەشێوەیک کە لە نێو حیزبەکانیان دا تواندیانەسەو کە هەر هەمووشتێک لەحیزبەکەیان قەبوڵ دەکەن و بەرژەوەندی گەل و وڵاتیان لەبەرژەوەندی حیزبەکانیان  کەم بایەختر و بێ نرختر ئەبینن ، ئەمەیش نیشان لەوەدەدات کە کورد هێشتا لەخۆی ناپرسێ چی ئەوێت و بۆچی شەڕ ئەکات !؟

ئایا بۆ دێمۆکرات کردنی وڵاتانی داگیر کەر شەڕ دەکات ؟ یان بۆ دەستەبەر کردنی مافەزەوت کراوە نەتەوەییەکانی !؟ گەر بۆ مافەکانی شەڕدەکات ئیدی تا کاتی ڕزگار بۆ دەبێت شەڕ بۆ دێمۆکرات کردنی داگیرکەران و دامەرزاندنی سیستمە سیاسیە چەووسێندراوەکان بدات!؟

لە وڵامی ئەم پرسیارە تەنیا ئەتوانم بێژم کە بەداخەوە ئێمەی کورد ، تەنیاو تەنیا لە عەشیرەتی و خێڵکی بووین بە ناوچەگەراو لە نێوحیزبەکاندا  حەل بووین

ئێمەی کورد زۆر بەمەسخەرە باسی ئیمام زەمانی شێعەکان ئەکەین بەڵام خۆمانیش بەتەماین وڵاتانی زلهێز وەکوو ئامریکاو فەڕانسە وڵاتمانبۆ ساز کەن !

ئێمە ئەو ئنتزارەمان لە وڵاتانێک هەیە کە خاکی کوردستانیان دابەش و پارچە پارچە کرد !!

هەڵە دووپات کردنەوەمان!

ئێمەی کورد هەڵەیک دووپات ناکەینەو 

بەڵکو دەجار دووپاتی ئەکەینەو پاشان لە ڕەقی یەکدی جارێکی دیکە دووپاتی ئەکەینەو

بۆیە تا ئێستا نازانین چیمان ئەوێت! 

دەبێ بەڕاستی یەکجار بۆ ئەوەی شەرمەندەی خۆمان و نەوەی داهاتووی کوردستان نەبین بەجوانی تێفکرین کە چیمان ئەوێت !

هەتاکوو کورد وڵامێکی دروست و شیاو بۆ ئەم پرسیارە پەیدا نەکات لە هیچ زەمینێکدا سەرکەوتوو نابێت.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.