فه‌رمانده‌یی هێزه‌كانی پاراستنی گه‌ل “هه‌په‌گه” كە باڵی سەربازی پارتی كرێكارانی كوردستان “پەكەكە”یە، به‌رپرسیارێتی خۆی له ته‌قینه‌وه‌كه‌ی ئێواره‌ی رۆژی پێنجشه‌ممه 31-3-2016 گه‌ڕه‌كی باغڵار له ئامه کە تێیدا دئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراو پاسێكی گواستنه‌وه‌ی پۆلیسی به‌ئامانج گرت، وەئستۆ گرت.
دەزگا ئەمنییەكانی توركیا بڵاویانكردەوە بەهۆی تەقینەوەكە 7 پۆلیس كوژراون و 27 ی دیكە برینداربوون، 13 له برینداره‌كانیش خه‌ڵكی سڤیل بوون، بەڵام هەپەگە دەڵێ ژمارەی كوژراوەكان زۆرترە.
رۆژی هەینی ١٣ی خاکەلێوە، لە راگەیێندراوێكدا هەپەگە بەرپرسیاريەتی خۆی لە ئەنجامدانی تەقینەوەكە راگەیاند:” له بری تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌ی كوشتنی هه‌ڤاڵ چیاگر و هه‌ڤاڵ مۆرده‌م له شارۆچكه‌ی سوور-ی ئامه‌د، ئه‌م كردهوهیهمان ئه‌نجامداو زریپۆشێكی جۆری كۆبرا له‌میانی كرده‌وه‌كه‌دا تێكشكێندراو سوتا و، زیانێكی زۆریان به‌ركه‌وت”.
لە راگەیێندراوەكەدا جەختكراوەتەوە “سه‌رۆكایه‌تی ئه‌ركانی گشتیی سوپای توركیا ژماره‌ی راسته‌قینه‌ی كوژراوه‌كانی ئاشكرا نه‌كردووه و، وه‌ك هه‌رجارێك هه‌وڵی شاردنه‌وه‌ی داوه‌و له راگه‌یاندنه‌كاندا باس له كوژرانی 7 پۆلیس ده‌كات كه له راستیدا 17 پۆلیس كوژراون”.
رۆژی هەینی هێزە ئه‌منییه‌كانی توركیا گرته‌ی ڤیدیۆیی ساتی به‌جێهێشتنی ئۆتۆمبێله بۆمبڕێژكراوهكەیان له‌لایه‌ن بكهرهكهیهوه بڵاوكرده‌وه و هه‌وڵه‌كان بۆ دۆزینه‌وه و ده‌ستگیركردنی به‌رده‌وامن.
به‌پێی گرته ڤیدیۆییه‌كه‌وه كه له كامێراكانی چاودێری سه‌ر شه‌قامه‌كان تۆماركراوه، ده‌رده‌كه‌وێت ئه‌نجامده‌ری ته‌قینه‌وه‌كه دوای راگرتنی ئۆتۆمۆبێلە ره‌نگ سپییه‌كه‌ی له نزیك رێگه‌ی سه‌ره‌كییه‌وه، به‌خێرایی ده‌رده‌چێت و له ئۆتۆمبێله‌كه دوورده‌كه‌وێته‌وه.