پشتیوانیی لیستەی هاوبەشی عەرەبەکانی ئیسرائیل لە سەرۆک وەزیریی گانتز

0
774

ڕۆژی كورد :
نوێنەرانی عەرەبی پاڕلەمانی ئیسرائیل بڕیاریان داوە کە کۆتایی بە قۆناغی سەرۆک وەزیری نتانیاهوو بهێنن. ڕێبەری لیستی هاوبەشی عەرەبەکانی پاڕلەمانی ئیسرائیل “کنێست” پشتیوانی خۆیان لە بێنی گانتز ڕێبەری هاوپەیمانیی “سپی و شین” بۆ پۆستی سەرۆک وەزیرانی داهاتووی ئیسرائیل ڕاگەیاندووە.

ئەیمەن عادل عۆدە، ڕێبەری لیستەی هاوبەشی عەرەبەکانی پاڕلەمانی ئیسرائیل لە ڕەوتی وتووێژەکانی خۆی لە گەڵ “ڕۆوێن ڕیۆلین” سەرۆک کۆماری ئیسرائیل باسی ئەوە کرد : کاتی ئەوە هاتووە کۆتایی بە قۆناغی دەسەڵاتداری بنیامین نتانیاهوو بهێنین و هەر بۆیەش بە پێی ڕاسپاردەی ئێمە وا باش ئەزانین دەوڵەتی داهاتوو لە لایەن “بێنی گانتز” پێک بهێنرێت. لە دوای ساڵی ١٩٩٢ی زایینی تا ئێستا ئەمە یەکەم جارە کە پارتە عەرەبەکانی “کنێست” یان پاڕلەمانی ئیسرائیل لە یەکێک لە هەڵبژاردەکانی پارتە یەهوودییەکان پشتیوانی دەکەن. لە دەیەکانی ٩٠ی زایینی دەرئەنجامی ئەم پشتیوانییە سەرۆک وەزیری “ئێسحاق ڕابین” بوو.
بە پێی دابوونەریتی کۆن، لە وڵاتی ئیسرائیل دا لە سەر دۆستایەتیی و هاوبەشی پارتە عەرەبەکان بۆ پێکهێنانی دەوڵەتێکی هاوپەیمانی یان بەرە هیچ حیسابێکی ئەوتۆ ناکرێت. ئەم پارتە عەرەبانە تا ئێستا بەردەوام بەشداری لە پێکهێنانی دەوڵەتییان ڕەتکردووەتەوە. ناوەندە ڕاگەیەندنەکانی ئیسرائیل کاردانەوەیان بەم هەواڵە دەربڕیووە و ئەو بابەتەی کە لیستەی هاوبەشی عەرەبەکانی کنێست لە ڕێبەری هاوپەیمانیی سپی و شینەکان – “پارتێک بە ئامادەبوونی فەرماندە سەربازییەکانی پێشووی ئیسرائیل”- پشتیوانی دەکەن بە بابەتێکی ناوازە و بێ وێنە ناو دەبەن. ڕاگەیەندنەکان ئەم هەنگاوەیان بە ئامانج و ناونیشانێک لە حەز و خواستی عەرەبەکان بۆ بەشداری بەرچاویان لە سیاسەتەکانی ئیسرائیل هەڵسەنگاندووە.
عەرەبەکان لە وڵاتی ئبسرائیل خاوەنی کەمینەیەکی ٢٠%ی لە ڕێژەی جەماوەری ٩ ملوێن کەسی ئیسرائیل لە خۆ دەگرن.
دوابەدوای ڕاگەیاندنی ئاکامی کۆتایی هەڵبژاردنەکان لە ڕۆژی سێشەممەی ڕابردوو، ئیسرائیل لە گەڵ بارودۆخێکی ناڕوونی سیاسی بەرەوڕوو بووەتەوە. هاوپەیمانی سپی و شین بە ڕێبەرایەتیی بێنی گانتز بە وەدەستهێنانی ٣٣ کۆرسی لە کۆی گشتی ١٢٠ کۆرسی پاڕلەمان بە هێزترین فراکسیۆنی کنێستی بۆ خۆی دابینکردووە. پارتی لیکوود بە ڕێبەرایەتی نتانیاهوو بە وەدەستهێنانی ٣١ کۆرسی لە ئاستی پلەی دووهەم دا ڕاوەستاوە و لیستەی هاوبەشی عەرەبەکان بە وەدەستهێنانی ١٣ کۆرسی نوێنەرایەتیی خاوەنی سێهەمێن هێزی هاوبەشی پاڕلەمانی ئیسرائیلن و بە پێی ئەم ڕەوتە یەکێک لە گرینگترین بڕیادەرەکان بۆ پۆستی سەرۆک وەزیری داهاتووی ئیسرائیل عەرەبەکانن. ڕۆوێن ڕیۆلین، سەرۆک کۆماری ئیسرائیل پشتیوانی لە یەکگرتوویی پارتە گەورەکانی ئیسرائیل دەکات و دەڵێت : پێکهێنانی دەوڵەتێکی سەقامگیر خواست و هیوای هەموو جەماوەری ئیسرائیلە. بە پێی وتەکانی ڕیۆلین، هیچ کەسێک لە وڵاتی ئیسرائیل حەز ناکات بۆ جاری سێهەم ناچار بە دەنگدان ببێتەوە.
دوای هەڵبژاردنەکانی قۆناغی یەکەمی پاڕلەمانی ئیسرائیل لە ئاوریلی ڕابردوو، نتانیاهوو نەیتوانیووە دەوڵەتێکی هاوبەش پێک بهێنێت. نە لاەنی ناوەندی چەپەکان و نە باڵی ئایینیە ڕاستەکان، تا ئێستا هیچ کام لەوانە زۆرینەی پێویستی دەنگەکان ٦١ کورسییان وەدەست نەهێناوە. بەم هۆکارەوە هەم گانتز و هەم نتانیاهوو پشتیوانی ئەکەن لە پێکهێنانی بەرەیەکی هاوپەیمانی گەورە بۆ پێکهێنانی دەوڵەتی داهاتوو. بەڵام لە سەر ئەو بابەتە کە چە کەسێک ڕێبەری دەوڵەتی هاوپەیمانی وەئەستۆ بگرێت پێک نەهاتوون و جیاوازی ڕا و بۆچوونیان هەیە. بێنی گانتز لە ئێستاوە کابینەیەک کە بە سەرۆکایەتی نتانیاهوو پێک بهێنێرێت ڕەتدەکاتەوە، ناوبراو تاوانەکانی گەندەڵی ئابووری کە سەبارەت بە نتانیاهوو لە ئارادایە، وەک هۆکاری بەرهەڵستکاری و دژایەتیی خۆی ڕاگەیاندووە. بڕیار وایە ڕۆژی دووهەمی مانگی ئۆکتۆبەر دانیشتنی دادوەری پێڕاگەیشتن به‌ تاوانەکانی گەندەڵی ئابووری بنیامین نتانیاهوو بەڕێوە بچێت.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.