کۆبوونەوەی کۆنفڕانسی ٢٤ی ئەیلوول لە نیۆیۆرک لە لایەن حیزبەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستانەوە بایکۆت کرا

0
836

ڕۆژی کورد :
بڕیار وابوو ئەندامانی دەستەی ڕێبەرایەتی، کومیتە ناوەندی و دەفتەری سیاسی چەن پارتێکی کوردستانی ڕۆژهەڵات ڕۆژی ٢٤ی ئەیلوول بەشداری کۆنفڕانسێک بن لە نیۆیۆرک لە وڵاتی ئامریکا، لە ژێر ناوی “ئێرانی داهاتوو” دا. بەڵام چەن ڕۆژ پێش ئێستا بە پێی ڕاگەیەندراوی فەرمیی “ناوەندی هاوکاری حیزبەکانی کوردستانی ئێران” بەشداری کردنی ئەو حیزبانە بە هۆکاری تایبەت پووچەڵ کراوە و لە بەشداریکردن لەو کۆنفڕانسەدا پاشگەز بوونەوە. هۆکاری بەشداری نەکردنی ئەندامانی حیزب و پارتە سیاسییەکانی کوردستانی ڕۆژهەڵات ئەگەڕێتەوە بۆ چەن خاڵێکی سەرەکی کە دەگوترێت گرینگترین و بەرچاوترین هۆکار بەڕێوەچوونی ئەو کۆنفڕانسە لە لایەن هێزێکی ئۆپۆزیسیۆنی ئێرانییەوەیە کە بڕوای بە مافی چارەنووسی کوردانی ڕۆژهەڵات و لەوە گرینگتر بڕوای بە سیستەمی فێدڕاڵی بۆ دواڕۆژی نەتەوەکانی بندەستی ئێرانی نیە.
پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت هەر کام لە “بزووتنەوەی سەربەخۆییخوازانی کوردستان” و ناوەندی “ڕۆژی کورد” وەکوو ناوەندێکی سەربەخۆی بواری ڕاگەیاندن بانگهێشتی ئەو کۆنفڕانسە کرابوون کە دواتر وەکوو هاوئاهەنگی لە گەڵ ناوەندی هاوکاری حیزبەکانی کوردستانی ئێران و لە بەرژەوەندی مافی ڕەوای نەتەوەی کورد ئەوانیش بانکهێشتەکەیان ڕەتکردەوە و تێکڕای حیزبەکانی دیکەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ئەو کۆنفڕانسەیان بایکۆت کرد.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.