ڕۆژی کورد: ههروهك پێشتر له ههواڵهكانی ڕۆژی كورد دا هاتبوو :کاتژمێر ٩ی شهوی هەینی ١ی ڕێبەندانی ١٣٩٥ی هەتاوی، كهسانێكی نەناسراو، هێرشیان کردۆتە سەر پاسگای رژیم له سەردۆشی مەریوان ، به پێی دوایین زانیاریهكانی ڕۆژی كورد و به پێی ڕاگهیهندراوی هەڵۆکانی زاگرۆس ی سهر به حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران ، ئهو عهمهلیاتهیان وهئهستۆ گرتووه ، دهقی ڕاگهیهندراوهكه بهم چهشنهیه :
هەڵۆکانی زاگرۆس ڕادەگەیەنن:
شەوی هەینی لە سەرشەممۆ پۆلێک هەڵۆ لە مٶلگەی داگیرکەرانی بەکرێگیراوی ڕژیمی کۆنەپەرەست و سەدەکانی نێوەڕاست ئاسای کۆماری ئیسلامی ڕۆهاتن و ئاوریان بەسەر داباراندن .
شەوی ڕابردوو هەڵۆکانی زاگرۆس بە چەکی بەرگری لە گەلەکەیان پەلاماری ئەو دژیگەلی و خائین و خۆفرۆشانەیان دا کە لە پێناوی گەلفرۆشی دا چەکی کۆماری ئیسلامیان لەخۆکردووە و بە مەبەستی کورد کۆشتن لە مۆڵگەی سەردۆشی مەریوان مۆڵیان خواردووە . هەڵۆکانی زاگرٶس بۆماوەی زیاتر لە چارەگەسەعاتێک ئاوریان بەسەر دوژمنی ترساو لە شاڵاوی هەڵۆکان دا باراند بەڵام هێزە ترسەنۆکەکانی د وژمن نەیانوێرا سەر لە ئاخوڕەکانیان بێننەدەری و بەرەنگاری هەڵمەتی هەڵۆکان ببنەوە .
با جاش و بەکرێگیراو و ئاغا فیشاڵکەرەکانیان باش بزانن و دڵنیابن لە هەیوانی هەرماڵێک دا و لە بناری هەر یاڵێک دا هەڵۆ لە بۆسەیان دان و تا لە کوردستان دوابڕاویان نەکەن دەست لە پەلامار دانیان هەڵناگرن .
سەرکەوێ خەباتی ڕزگاریخوازانەی گەلی کورد
بڕووخێ ڕژیمی دژی گەلیی کۆماری ئیسلامیی ئێران
هەڵۆکانی زاگرۆس ٢ی ڕێبەندانی ١٣٩٥ی هەتاوی