هەرێمی کوردستان : پەنابەرانی ڕۆژهەڵاتی لە بەردەم UN کۆبوونەوەیەکی ناڕەزایەتییان وەڕێخست

0
1079

 ڕۆژی یەکشەممە، ١٤ی جۆزەردان، پەنابەرانی ڕۆژهەڵاتی نیشتەجێی هەرێمی کوردستان، لە ناڕەزایەتی بە پشت‌گوێ خستن و بێ ماف کردنیان لە لایەن ڕێکخراوی پەنابەریی UN، لە بەردەم بنکەی سەرەکیی ئەو ڕێکخراوەیە لە شاری سلێمانی، کۆبوونەوەیەکی ناڕەزایەتییان وەڕێخست.

ئەو ناڕەزایەتییە ماوەی دوو ڕۆژە دەستی پێکردووە و هەروا بەردەوامە.

ناڕازیان هۆکاری ئەو کۆبوونەوەیە بۆ ئەوە دەگێڕنەوە کە  ڕێکخراوی UN تا ئێستا هیچ وەڵامێکی بە داخوازیی پەنابەرانی ناڕازی نەداوەتەوە و ئەوانیش دەڵێن تا بە ئاکام گەیشتنی ئەم داخوازییانە لە کۆبوونەوە و ڕێکخستنی ناڕەزایەتی بەردەوام دەبین.

جێگای ئاماژەیە، ڕێژەیەکی زۆر لە خەڵکی کوردستانی ڕۆژهەڵات بە مەبەستی کارکردن ڕوویان لە هەرێمی کوردستان کردووە، ئەوە لە حاڵێکدایە کە UN و ڕێکخراوە پەنابەرییەکانی دیکەش، بۆ وەرگرتنی موڵەتی دانیشتن و کارئاسانی کردن بۆ ئەو پەنابەرانە کەمتەرخەم بوون و ئەمەش ناڕەزایەتی ئەو پەنابەرانەی لێکەوتووەتەوە.

سەرچاوە: ئاسۆی ڕۆژهەڵات

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت