ناسا بچووکترین سەتەلایتی جیهانی ناردە فەزا

0
984

ڕۆژی کورد: ناسا، بچووکترین، وردترین و سووکترین سەتەلایتی جیهانی ناردە فەزا.

ئەو سەتەلایتە لەلایەن گەنجێکی تەمەن ١٨ ساڵانی هیندوستانی بە ناوی “ڕیفات شارۆک”، خەڵکی شاری پالاتی ئەیالەتی تامیل نادۆی هیندوستانە.

ئەو گەنجە هیندوستانییە، ماوەی چەند مانگ بەر لە ئێستا ئەو سەتەلایتەی بەرهەم هێناوە.

ناوی ئەو سەتەلایتە “کلام سێت”ـە کە لە ناوی دوکتور عەبدولکەلام، سەرۆک کۆماری پێشووی هیندوستانە وەرگیراوە کە یەکێک لە پێشڕەوانی ئەندازیاریی هەوافەزای هیندوستانە و وەک باوکی موشەکیی ئەو ولاتە ناودیر کراوە.

کێشی ئەو سەتەلایتە تەنیا ٦٤ گرەمە و بە شێوەی چوارگۆشەیەکی ٣.٨ سانتیمتری ـیە کە بە سانایی لەسەر بەردی دەست جێگای دەبێتەوە.

ئەو سەتەلایتە بە کەڵک وەرگرتن لە چاپگەری سێ ڕەهەندی گەڵاڵەکەی داڕشتراوە.

 

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت