ماڵپەڕی ناوەندی مافی مرۆڤیی هەنگاو لە لایەن سێرڤێری ماڵپەڕەوە کێشەی بۆ دروست کراوە و داخراوە

0
2016

لە دوێنێ وە سایتی هەنگاو کێشەی بۆ ساز کراوە و @interserver_net نای هەوێ هاوکاریان بکات.

ئەرسەلان یارئەحمەدی بەپرسی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو لەم بارەوە لە هەژماری فەیسبووکەکەی نووسی:  لە دوێنێ بەیانیەوە شیرکەتی  @interserver_net کە پاڵپشتی ماڵپەڕی هەنگاوی لە ئەستۆیە و سێرڤێرەکەی بە دەستەوەیە، لە هەوڵێکی چاوەڕواننەکراو دا پاڵپشتی لە ماڵپەڕەکە ڕاگرتووە و سەرەڕای پێوەندیی بەردەوامی بەرپرسانی هەنگاو، بۆ هۆکاری نادیارەوە ماڵپەڕەکە داخراوە.

پێویستە بگوترێ ماڵپەڕی هەنگاو لە سەر پرسی مافی مرۆڤی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە ئاستی جیهانیدا قسەی یەکەم دەکا و هەواڵ و زانیاریەکانی بۆتە سەرچاوە بۆ زۆربەی سایت و ڕاگەیەنە جیهانیەکان و لە پێوەندی بە هەواڵی راپەڕینی ئەم دواییانەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، یەکێک بووە لە چالاکترین ماڵپەڕەکان.
#ژینا_ئەمینی

https://hengaw.net/

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.