لەسێدارەدانی ڕووحوڵڵا زەم لە تاران

0
2168

حوکمی لە سێدارەدانی ڕووحوڵڵا زەم لە لایەن دەزگای قەزایی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە جێبەجێ کرا.

ئامادەکردنی: Tawarikurdistan Avin

ڕۆژی کورد: ڕوحوڵڵا زەم بەڕێوەبەریی کاناڵی تێلگرامی (ئامەد نیوز) سەر لە بەیانی ئەمڕۆ شەممە ٢٢ی سەرماوەز، لە سێدارە درا.
ڕووحوڵلا زەم هەواڵنێر و چالاکی سیاسی و کوڕی یەكێک لە بەرپرسانی باڵای کۆماری ئیسلامی بوو و دوای ڕۆیشتن بۆ فەرانسە و بە دانانی ماڵپەر و کاناڵی تێلگرامی (ئامەد نیوز) لە دژی ڕێژیم چالاکیەکی بەربڵاوی دەستپێکردبوو.
ناوبراو لە خەزەڵوەری ساڵی ٩٨ی هەتاوی، دوای سەفەرکردنی لە فەرانسەوە بۆ عێراق لە لایەن سپای پاسدارانی ئێرانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ تاران گوازرایەوە و دواتر بە سێدارە مەحکووم کرا و ئەمڕۆ شەممە حوکمەکەی جێبەجێ کرا.
غوڵام حوسێن ئیسماعیلی، وتەبێژی دەزگایی دادوەریی ئێران لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا لەبارەی پەروەندەی ئەو رۆژنامەنووسەدا رایگەیاند “مانگێک دەبێ، دادگای باڵا بڕیاری لەبارەی کەیسەکەیەوە داوە، بڕیارەکە لە دادگای شۆڕشیش جەختی لەسەر کراوەتەوە”، بەبێ ئەوەی هیچ زانیارییەکی دیکە ئاشکرا بکا.
شایانی باسە کە ناوبراو لە دانیشتنی دادگادا بە ١٣ تاوانی جۆراوجۆری وەک دژایەتی خودا و ڕێژیم و سیخوڕی بۆ دوو وڵآتی فەڕانسە و ئیسرائیل و چەند تۆمەتی دیکە حوکم درابوو.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.