له‌ ڕۆژئاوای كوردستان ۲۵ پارتی سیاسی به‌ره‌یه‌كی هاوپه‌یمانیی هاوبه‌شیان پێك هێنا

0
1142

ڕۆژی كورد :
له‌ ڕۆژئاوای كوردستان به‌ مه‌به‌ستی یه‌كیه‌تی و یه‌كگرتوویی و هاوڕیزی له‌ لایه‌ن ۲۵ پارت و حیزبی سیاسییه‌وه‌ به‌ره‌یه‌كی هاوبه‌ش به‌ ناوی “حیزبه‌كانی یه‌كیه‌تی نیشمانی كورد” دامه‌زرا و به‌ فه‌رمیی ده‌ستی به‌ كار كرد.

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ ڕێكه‌وتی ۲۰ی ئایار ساڵی ۲۷۲۰ی كوردی له‌ ڕۆژئاوای كوردستان و به‌ هۆی ڕه‌وشی هه‌ستیاری وڵاتی سووریه‌ و هه‌رێمی ڕۆژئاوای كوردستان و به‌ مه‌به‌ستی گرتنه‌به‌ری ڕێگاچاره‌یه‌كی هاوبه‌ش له‌و پارچه‌ی نیشتمان له‌ لایه‌ن ۲۵ پارت و حیزبی سیاسییه‌وه‌ به‌ره‌یه‌كی یه‌كگرتوو له‌ ژێر ناوی “حیزبه‌كانی یه‌كیه‌تی نیشتمانی كورد” به‌ فه‌رمیی دامه‌زرا و ده‌ستی به‌ چالاكی كرد. مه‌به‌ستی سه‌ره‌كی له‌ دامه‌زرانی ئه‌و به‌ره‌ هاوپه‌یمانییه‌ یه‌كیه‌تی و یه‌كگرتوویی و یه‌كخستنه‌وه‌ی ماڵی كورد له‌ ڕۆژئاوای كوردستان له‌ ژێر درۆشمێكی هاوبه‌ش ڕاگه‌یه‌ندرا و ئاماژه‌یان به‌وه‌ش كرد كه‌ ئێمه‌ سه‌رقاڵی خه‌باتێكی هاوبه‌شیین و پێویسته‌ هه‌وڵ بده‌ین به‌ پشتیوانی یه‌كدی و یه‌كڕیزی گه‌له‌كه‌مان مه‌به‌سته‌كانمان به‌ره‌و پێش ببه‌ین و پشتی یه‌كتر بگرین و سه‌مبۆلێك بین بۆ پارت و حیزبه‌كانی پارچه‌كانی دیكه‌ی كوردستان و ببینه‌ سه‌رچاوه‌یه‌ك بۆ یه‌كخستنه‌وه و یه‌كگرتنه‌وه‌ی ماڵی كورد له‌ هه‌موو پارچه‌كانی كوردستان.
به‌ به‌شداری نوێنه‌ری ئه‌و پارت و حیزبانه‌ له‌ ڕێوڕه‌سمی ده‌ست به‌ كاربوونی ئه‌و به‌ره‌ هاوبه‌شه‌دا له‌ چه‌ن ته‌وه‌ری جیاوازدا به‌ره‌ به‌ فه‌رمیی كار و چالاكییه‌كانی خۆی ده‌ست پێكرد و دامه‌زرانی خۆی ڕاگه‌یاند.
لیسته‌ی ئه‌و پارت و حیزبانه‌ی به‌شداری به‌ره‌ی هاوپه‌یمانی حیزبه‌كانی یه‌كیه‌تی نیشتمانی كوردن برییتین له‌ :
– پارتی ئاشتی دێموكراتی كوردستانی
– پارتی یه‌كیه‌تی دێموكراتیك (PYD)
– كۆنگره‌ی ئێستار
– پارتی دێموكراتی كوردی سووری (P.D.K.S)
– پارتی كه‌سكی كوردستانی
– پارتی چه‌پی دێموكراتی كورد له‌ سووریه‌
– پارتی چه‌پی كورد له‌ سووریه‌
– پارتی لیبراڵی كوردستانی
– پارتی برایه‌تی كوردستانی (PBK)
– پارتی نیشتمانی كورد له‌ سووریه‌
– پارتی گۆهارتنا كوردستانی له‌ سووریه‌
– ته‌ڤگه‌ری نه‌وژینا كوردستانی سووریه‌
– پارتی تێكۆشانی كوردستانی
– پارتی ئازادییا كوردستانی ئازاد
– پارتی یه‌كیه‌تی نیشتمانی ئازادی ڕۆژئاوا
– پارتی كۆمارییا كوردستانی سووریه‌
– ته‌ڤگه‌ری چاكسازی سووریه‌
– پارتی كۆمۆنیستی كوردستان (KKP)
– پارتی ڕۆژا دێمۆكراتیك له‌ سووریه‌
– شه‌پۆلی پاشه‌ڕۆژا كوردستانی
– پارتی دێمۆكراتی كوردستانی – سووری
– یه‌كیه‌تی كڕیكارانی كوردستانی (YKK)
– پارتی كۆمبۆنا نیشتمانی كوردستانی
– پارتی ڕێكه‌فتنی دێمۆكراتی كورد له‌ سووریه‌
– پارتی دێمۆكراتا كورد له‌ سووریه (Partî)

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.