دۆخی تورکیە نائارامە، ئاڵۆزی لە نێوان خەڵک و پۆلیس لە ئارا دایە

0
757

ڕۆژی کورد: بەپێی هەواڵی هەواڵدەرییە جیهانییەکان و هەروەها بەپێی هەواڵی هەواڵنێری ڕۆژی کورد لە تورکیە، لە هەندێک شوێنی تورکیە و کوردستانی باکوور، ئاڵۆزی لە نێوان خەڵک و خۆپیشاندەراندا هاتۆتە ئاراوە.

ئەمڕۆ شەممە لە ئیستانبوڵ، خەڵکانێکیناڕازی ڕژانە سەر شەقام و پۆلیس بە ئاو و گازی فرمێکس ڕێژ، بڵاوەی پێکردن.

زانیارییەکان باس لە دەستبەسەرکرانی چەند کەسێک لە ناڕازییەکان دەکەن.

ڕۆژی شەممە 15ی خەزەڵوەری 1395ی هەتاوی لە گەڕەکی سەسلی لە ئیستانبووڵ، ناڕازییان خۆپیشاندانیان کرد و دروشمیان بە دژی دەوڵەتی تورک دا.

پۆلیس بە ئاوی سارد و گازی فرمێسک ڕێژ پەلاماری خۆپیشاندەرانی دا و چەند کەسیش دەست بەسەر کراون.

هەرچەند تا ئێستا لە کوردستانی باکوور خۆپیشاندانێکی ئەوتۆ نەهاتۆتە ئاراوە بەڵام چەند ڕاپۆرتێک لەمەڕ ناڕزایەتی دەربڕینی ناوەناوە و کەم مەودا، باس لە ئاڵۆزیی نێوان خەڵک وخۆپیشاندەران دەکەن.

خۆپیشاندەران بە دروشمی “بژی سەرۆک ئاپۆ”، بەردیان لە پۆلیس گرتووە و لە چەند شوێنێکیش ئاگر کراوەتەوە.

ئەو ناڕەزایەتییانە دوای ئەوە دێنە ئاراوە کە شەوی هەینی 14ی خەزەڵوەری 1395یهەتاوی، سەلاحەدین دەمیرتاش و ڤیان ئوکسەکداغ و ١٠ پارلمانتاری تری هەدەپ، لە لایەن هێزەکانی پۆلیسی تورک، دەستبەسەر کران.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت