درێژه‌ی تۆپبارانه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له‌ لایه‌ن ئه‌ڕته‌شی توركیه‌

0
1070

روژی کورد: سەرلەبەیانی ڕۆژی شه‌ممه‌ ١٣ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، فڕۆکە جه‌نگییه‌کانی تورکییه‌ بۆردومانی ناوچەکانی “قەندیل، زاپ، خواکورک، مەتین و حەفتانین”ی سەر بە هەرێمی کوردستانیان کرد.
ماڵپەڕی دەیلی سەباحی تورکی بە پشتبەستن بە بەیانامەیەکی هێزە چەکدارەکانی تورکییه‌ بڵاوی کردووەتەوە، بەهۆی بۆردومانەکەوە ژمارەیەک پێگە و جبەخانەی پەکەکە خاپوورکراون.

ئەوەش لە کاتێکدایە ڕۆژی ڕابردوو، فڕۆکە جه‌نگییه‌کانی تورکییه‌ دووجار ناوچه‌ی “گەلی سەرگەلێ” یان لە سنوری قەزای ئامێدی بۆردومان کردبوو.

هەروەها چیای “کوڕەژار”یان لە دەڤەری نێروە و ڕێکانی سنووری ناحییەی شیلادزێ بۆردومان کردووە. شایانی باسه‌ بەهۆی ئه‌م بۆردوومانانه‌وه‌ هه‌تا ئێستا، ژمارەیەک هاوڵاتی گیانیان لەدەستداوه‌ و زیانێكی مادی زۆریش بەر هاوڵاتیان كه‌وتووه‌.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.