داکۆکی لە کوردانی بەختیاری بکەین، ٩ی بانەمەڕ ساڵڕۆژی ژینۆسایدی کوردانی لوڕە

0
1548
تەقەی هێزەکانی ڕژیمی داگیرکەری ئێرانی بووە هۆی بریندار بوونی چەندین کەس و ١٣ کەسیش دەستبەسەر کران.
ئەمڕۆ پێنج شەممە ٨ی بانەمەڕ هێزەکانی ڕژیمی ئێران هێڕشیان کردۆتە سەر خەڵکی ئاوایی سەراوی کەهمان سەر بە شاری ئەلەشتەری سەر بە ئوستانی لۆڕستان و وێرای بریندارکردنی خەڵكێکی زۆر ، ١٣ کەسیشیان دەستبەسەر کردووە.
کوردانی بەختیاری بەردەوام لە لایەن داگیرکەری ئێرانیەوە بە بیانووی جۆراوجۆر کەوتوونەتە بەر هێرش و کوشت و کوشتار و قەتڵ و عام.
پێویستە بوترێ کە ڕۆژی ٩ی بانەمەڕ ساڵڕۆژی بوردومان و کوشتاری کوردانی لوڕە بە دەستی ئەرتەشی شاهەنشاهیی پەهلەوی .
ساڵی ١٣٠٣ی هەتاوی هێزی ئاسمانیی ڕژیمی پەهلەوی لە ڕێگەی ئاسمانیەوە هێرشی کردە سەر بەشێک لە شارەکانی لۆڕستان وەک خوڕەم ئاوا و شاری کورد.
لە ئەنجامی ئەو بوردومانە دا هەزاران کوردی لوڕ و بەختیاری گیانیان لە دەستدا و سەدان هەزار بنەماڵەش ڕاگوێزران و دوور خرانەوە.
٩ی بانەمەڕ ساڵڕۆژی ژینۆسایدی کوردانی لوڕە.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.