تیرۆری سەلمان ڕووشدی

0
3912

تیرۆری سەلمان ڕووشدی لە لایەن بەکرێ گیراوانی دەسەڵاتی ئێران لە ئەمریکادا نیشان لە قسەکەی خامنەییە کە وتی « خودای ئەمساڵیش خودای ساڵەکانی شەستە» .

سەلمان ڕووشدی کە نووسەر و بیرمەندێکی هێندی بریتانیاییە و چەندین خەڵاتی جیهانی ئەدەبی وەرگرتوە وەکو نۆبڵی ئەدەبیات کتێبێکی ڕۆمانی نووسی بە ناوی « ئایاتی شەیتانی» و ئەوە بوە هۆکاری ئەوەی کە دەسەڵاتی ئێران بکەوێتە ترسەوە لە خۆی و خومەینی فتوای کوشتنی لەسەر دەرکرد.

بە بڕوای زۆرینەی خەڵک ئەو ڕۆمانە لە دژی ئیسلام نووسراوە لە حاڵێکدا ئەو کتێبە ئاماژە بوو بە هاتنە دەسەڵاتی ئەو کەسانەی کە خۆیان بە « ئایەتوڵا» پێناسە دەکرد واتە ئایاتی ئەڵا و بۆیە ترس کەوتە لەشی خومەینی و دەسەڵاتی ئێرانی و بۆیە فتوای کوشتنی ئەو نووسەرە بلیمەتەیان دەرکرد.

لە ڕاستی دا لە سەردەمێک کە گشت جیهان گیرۆدەی بیری چەپ بوو و پشتیوانیان دەکرد لە شۆڕشەکان بە تایبەت شۆڕشی ئێران، سەلمان ڕووشدی شۆڕشی ئێرانی بە شەیتانی پێناسە کردبوو و لە دژی هەڵوێستی گرتبوو. ئەمڕۆ جمعە ۱۲ ئاگووست لە ڕۆژئاوای ئەمریکا لە کۆبوونەوەیەک دا کە ویستوویەتی وتار پێشکەش بکات هێرش کرایە سەری و بە شێوازێکی خراپ بریندار کراوە و ئێستا گوێزراوەتەوە بۆ نەخۆشخانە و تا ئێستا هیچ هەواڵێک لە باروودۆخی باس نەکراوە و بەس وتراوە تەندرووستی جێگیر نیە.

لەم پێوەندییە دا سەرۆکی هاوپەیمانی سەربەخۆییخوازانی کوردستان بەڕیز جەماڵ پوورکەریم لە لاپەڕەی فەیسبووکەکەی دا نووسی:

جەماڵ پوورکەریم،
سەرۆکی هاوپەیمانی سەربەخۆییخوازانی کوردستان:
ئەوەی فتوای کوشتنی سەلمان ڕوشدی دا هەر ئەو کەسەبوو (خومەینی)کە بە دژی نەتەوەی کورد و لە ژێر ناوی شەڕبە دژی کافران دا فتوای جیهادی دەرکرد.
پشتیوانی لە سەلمان ڕوشدی داکۆکییە لە ئازادیی قەڵەم و ڕادەربڕین.
==============
جمال پورکریم،
رهبر هم پیمانی استقلال طلبان کوردستان:
همان کسی کە فتوای قتل سلمان رشدی را صادر کرد، همانی بود ( خمینی)کە علیە ملت کورد و با نام جنگ علیە کفار، فتوای جهاد صادر کرد.
پشتیبانی از سلمان رشدی حمایت و دفاع است از آزادی قلم و اندیشە.
=========
Jamal Poorkarim,
Kurdistan Independence Alliance Leader:
It was him who issued the fatwa calling the assassination of Salman Rushdie
It was Khomeini who fought against the Kurdish nation by declaring the war on it
He issued a fatwa of jihad against the disbelievers.
Supporting Salman Rushdie means defending freedom of writing and expression
==============
Jamal Poorkarim,
Leader de l’Alliance pour l’Indépendance du Kurdistan :
C’est lui qui a émis la fatwa appelant à l’assassinat de Salman Rushdie
C’est Khomeiny qui s’est battu contre la nation kurde en lui déclarant la guerre
Il a émis une fatwa de jihad contre les mécréants.
Soutenir Salman Rushdie, c’est défendre la liberté de la plume et d’expression

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.