دوناڵد ترامپ یەکیک لە پاڵێوراوانى کۆمارى خواز بۆ سەرۆکایەتى ئەمریکا دواى سەرکەوتن لە پینج ئەیالەت بەسەرپاڵێوراوانى کۆمارى خوازى دیکە لە وتەیەک دا رەخنەى لە سیاسەتى دەروەى ئەمریکا بە تایبەتى لە رۆژهەلاتى ناوەڕاست گرت.
لە وتەیە دا ترامپ ئاماژەى پێدا کە سەرۆکى ولاتى من واتە ئۆباما بەر لە هەموو کەسیک لە بەرامبەر دوژمنانى ئێمە سەردادەنوێنی و بۆتە هۆى ئەوەى کە ئێران ببێتە هێزیکى گەورە لە ناوچە دا.
هەروەها لە بەشێکى ترى وتەکەى دا ڕەخنەى توندى لە ڕێککەوتناامەى ئەتومى گرت و گوتى ئەگەر سەرکەوتن بە دەست بێنم لە هەڵبژاردنەکانى ئەمریکا ئەوا ئێران هیچ کات ناتوانێت ببێتە خاوەنى چەکى ئەتۆمى.
لە بەشیکى ترى وتەکەیدا باس لە گرنگى ئسرائیل کرد و گوتى تەنیا دەسهەلاتى دێموکراسی ناوچەىە کە دەبێ ئێمە پشتیوانى تەواو لە ئیسرائیل بکەین لە بەرامبەر ئێران دا هەروەها دەبێ هەموو هاوپەیمانەکانمان ئامادە بن بۆ ئەوەى زیاتر پێشی بە کردوەکانى ئێران بگرین.
شایانى باسە دونالد ترامپ یەکێک لە پاڵێوراوانى کۆمارى خوازە تا ئێستا بە تەواوى وەکو نوێنەرى کۆمارى خوازەکان بۆ هەڵبژاردنى ئەمساڵى ئەمریکا دیارى نەکراوە بەردەوام وتەکانى دەنگۆیەکى زۆر لە میدیاکان دەخاتەوە .