ڕۆژی کورد: حه‌سه‌ن موسه‌وی چهلك، سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی هاریكاریی ئێران دەڵێ “ئێرانییه‌كان دووه‌مین گه‌لی خه‌مۆكی جیهانن”.
موسه‌وی چهلك باسی لەوە کردووە کە له‌سه‌ر بنه‌مای ئاماره جیهانییه‌كان، ئێرانییه‌كان له‌نێو گه‌لانی دڵخۆش و به‌خته‌وه‌ری ئێران نین.
به گوته‌ی موسەوی چەلک، “ئێران له خشته‌ی گه‌لانی خه‌مۆكی جیهاندا ،دوای عێراق، خەمۆکی ترین وڵاتی جیهانە و لە پلەی دووهەمی خەمۆکیدا جێیگرتووە.
سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی هاریكاری ئێران هەروەها گوتویشیهتی كه نه‌خۆشییه ده‌روونییه‌كان له ئێران به‌ربڵاون و ته‌نانه‌ت له هه‌ندێك ناوچه ده‌گاته ڕێژەی، 80%.
موسه‌وی گوتوویشیه‌تی كه له ئێران 200 هه‌زار ئالووده‌بووی مادده هۆشبه‌ره‌كانن.