ئاڵمان، سەرقاڵی تاووتوێ کردنی بەکارهێنانی چەکی ئاڵمانی لەلایەن پێشمەرگە بە دژی حەشدی شەعبی ـیە

0
1517

ڕۆژی کورد: لە کاتێکدا لە ڕۆژی ١٦ی ئۆکتۆبرەوە، کوردستانی باشوور کەوتۆتە بەر پەلاماری هێرشی ئێران و حەشدی شەعبی، لە ئاڵمان هەندێ دەنگۆ لەمەڕ مەحکووم کردنی بەکارهێنانی چەکی ئاڵمانی لەلایەن کوردەکان لەو شەڕەدا دەبیسرێ،
کوردەکان لە دژکردەوە و ڕووبەڕووبوونەوە لەگەڵ حەشدی شەعبی کە بە فەرماندەیی سپای تیرۆریستیی پاسداران، هێرشیان کردۆتە سەر کوردستان، توانیویانە سێ تانکی ئابرامسی ئەمریکاییان لەناو بردووە و تەقاندوویانەتەوە.
ئەو سەرکەوتنەی پێشمەرگە بووە بە هۆکاری داشکانی نرخی ئەو جۆرە لە تانکی ئەمریکایی لە ناو بازاڕی چەک و تەقەمەنیدا و بۆ ئەمریکا بە واتای جۆرێک شکستە.
ئاڵمانیەکان لە کاتێکدا خەریکن بە دژی کوردستان لە بەرگریی ڕەوای خۆیدا دەست بە کار دەبن کە پێشتریش حیزبی سوسیالیستی ئەو وڵاتە داوای ڕاگیرانی یارمەتیی ئاڵمان بۆ هەرێم و ڕاهێنانی پێشمەرگەی کوردستانی کردبوو.
کوردەکان لە ماوەی دوو ڕۆژی ڕابردوودا لە هەندێ شوێنی کەم بەرینی دەڤەری کەرکووک، توانیویانە بەرپەرچی هێرشی حەشدی شەعبی و سپای پاسدارانی ئێران بدەنەوە.
گابریێل زیگمار، وەزیری دەرەوەی ئاڵمان، تا ئێستا دوو جار پشتیوانیی خۆی لە ئێراق و یەکپارچەیی ئەو وڵاتە و نکوڵی کردن لە سەربەخۆیی کوردستان، لە پەیوەندیی تەلەفوونی لەگەڵ عەبادی، سەرۆۆ وەزیرانی ئێراق دووپاتە کردۆتەوە.
شیاوی ئاماژەیە کە پێشمەرگەی کوردستان، جیا لە چەکی ئاڵمانی و ئەمریکایی، چەکی جۆری HJ-8 چینیان پێیەوە.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.