ڕاپەڕینی ١٩٩١ یان ڕاپەڕینە مەزنەکە ناسراو بە ڕاپەڕین بریتیی بوو لە ڕاپەڕینێکی جەماوەریی خەڵکی باشووری کوردستان لەدژی ڕژێمی بەعس بەپاڵپشتی ھێزە چەکدارەکانی بەرەی کوردستانی کە ئەوکات یاخیی بوو لەڕژێم و لەچیاکانی کوردستاندا دژ بەڕژێم ئۆپەراسیۆنەکانی ئەنجام دەدا. ڕاپەڕین لە ٥ی ئازاری ١٩٩١ لە شاری ڕانیەوە دەستی پێ کرد و تا ٢١ی ئازاری ١٩٩١ لەپاش ئازادکردنی کەرکووک کۆتایی ھات کە بەو شێوەیە دام و دەزگاکانی ڕژێمی بەعس لە باشووری کوردستان کرانە دەرەوە و سەرجەم ھێز و سەربازەکانیان کوژران و ڕاونران. چەند ڕۆژێک پاش ڕاپەڕین، وەک وەڵامێک حکوومەتی بەعسی عێراق بەسووپایەکی بێشوومارەوە ھێرشی کردەوە سەر کوردستان و کۆڕەوی خەڵکی کوردستان دەستی پێ کرد، کە تێیدا خەڵکی کوردستان ئاوارەبوون بەرەو سنووری وڵاتە ھاوسێکانی عێراق.
یه‌كه‌م شه‌هیدی ژن له 5ی ئازار رانیه، كه‌سێك بووه به‌ناوی مریه‌م قادری كه نازناوه‌كه‌ی گوڵه‌باخ بووه، مریه‌م كه خه‌ڵكی پارێزگای كرمانشانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان بووه، له ساڵی 1986 رووی له باشووری كوردستان كردووه‌و له حیزبی سازمانی خه‌باتی كوردستانی ئێران بووەته پێشمه‌رگه.
گوڵه‌باخ پێش شه‌هیدبوونی کەواو پاتۆڵی له‌به‌ربووه‌و چه‌كی پێبووه‌و له‌گه‌ڵ پێشمه‌رگه‌كانی سازمانی خه‌بات په‌لاماری باره‌گاكانی به‌عسی داوه، ئه‌و یه‌كه‌م شه‌هیدی ژن بوو له رۆژی راپه‌ڕیندا، یه‌كه‌م شه‌هیدی پیاویش كه‌سێك بووه به‌ناوی عه‌زیز بچكۆل، كۆی گشتی شه‌هیده‌كانی رانیه‌ش له‌و رۆژه‌دا 9 كه‌س بوون.
نیازی حه‌مه عه‌زیز له باره‌ی یه‌كه‌م ته‌قه‌ی راپه‌ڕین ده‌ڵێت: “یه‌كه‌م ته‌قه كه‌سێك به‌ناوی ئه‌رده‌ڵان ئه‌دهه‌م عه‌لی به‌گ كردوویه‌تی كه گه‌نجێكی فیراری عه‌سكه‌ری بووه، دواتر عه‌لی نه‌بی كه پێشمه‌رگه‌بوو له‌گه‌ڵ خزمه‌كانی‌و چه‌ند پێشمه‌رگه‌یه‌كدا ده‌ستیان به‌ته‌قه كرد‌و دوو ره‌فیق حزبی به‌عسیان كوشت له‌به‌رده‌م مزگه‌وتی ناجیه‌خان”.