Google search engine
ماڵەوە ھەواڵ یەکێک لە دامەزرێنەرانی سپای پاسداران لە کوردستان، لە سووریە کوژرا

یەکێک لە دامەزرێنەرانی سپای پاسداران لە کوردستان، لە سووریە کوژرا

0
748

فەرماندەیەکی پلەبەرزی سپای پاسدارنی ڕێژیمی ئێران و یەکێک لە دامەزرێنەرانی سپای پاسداران لە کوردستانی ڕۆژهەڵات، لە شاری “حەلەب”ـی وڵاتی سووریە کوژرا.

شەوی پێنج‌شەممە ڕێکەوتی ١٦ی ڕەزبەری ١٣٩٤ی هەتاوی، “حوسێن هەمەدانی”، پیاوی ژمارە ٢ی سپای پاسدارانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران لە شاری “حەلەب”ی سووریە، لەلایەن هێزەکانی ئۆپۆزیسیۆنی ڕێژیمی ئەسەدەوە کۆژرا.

هەمەدانی یەکێک لە ڕاوێژکارانی پلەبەرزی سپای پاسداران بوو کە لە ماوەی چەند ساڵی ڕابردوودا ڕۆڵێکی کاریگەری لە شەڕێ سووریەدا هەبووە.

ئەو فەرماندەی سپای ڕێژیم لە دامەزڕێنەرانی سپا لە کوردستان بووە، ناوبراو لە سەرکوت و کوشتاری خەلکی کوردستاندا ڕۆڵێکی بەرچاوی گێڕاوە.

هەمەدانی دەیەی ٧٠ی کۆچی، بەرپرسیارەتی لەشکری ٢٧ی “محمد رسول اللە”ی لە ئەستۆ بووە، ئەو لەشکرە ساڵی ١٣٦٠ی هەتاوی بە تێکەڵکردنی یەکەکانی سپا لە شارەکانی “مەریوان، پاوە و هەمەدان” پێکهات.

ئەو فەرماندەی ڕێژیمی ئێران، لە دامەزراندنی “هێزە میلیشیاکانی بەسیج” لە سووریە و هەروەها سەرکوتی ساڵی ١٣٨٨ی هەتاویدا ڕۆڵێکی کاریگەری هەبووە.

حەوتووی ڕابردوو دوو سەرچاوەی لوبنانی ڕایانگەیاند :” ڕێژیمی ئێران سەدان سەربازی بۆ سووریە ڕەانە کردووە”.

ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران بە پاڵپشتیی ڕووسیە، بە هاوپەیمانی سەرەکی ڕێژیمی بەشار ئەسەد دێتە ئەژمار و بە یارمەتییە ماددی و نیزامییەکانی بە ڕێژیمی سووریە، بووەتە هۆی ئەوەیکە هەزاران کەس لەو وڵاتەدا بکوژرێن.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

بابەتی پێشووڕاگه‌یەندراوی كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی كوردستان له‌ پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ ڕۆژی جیهانیی دژی سزای له‌سێداره‌دان
بابەتی دواترڕێکخراوی داکۆکی لە مافی مرۆڤی کوردستان : دڵڕەقی دژی ئاشتی و دێموکراسی نابەخشوودەنییە

Leave a Reply

This site uses Akismet to reduce spam. Learn how your comment data is processed.

نوێترینەکان
بەیاننامەی پشتگری لە بانگەوازی مانگرتنی گشتی لە دووهەمین ساڵیادی قەتڵی حکوومەتیی ژینا ئەمینی حەسەن نەسروڵڵا : بڕیارمان داوە بەبێ پاڵپشتی ئێران ، هێرش بکەینە سەر ئیسرائیل چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پرۆفیسۆر "عەلی قلیچ" کۆچی دوایی کرد جێگری بەرپرسی پۆلیسی ئەمنیی خاش کوژرا گرنگی ڕۆڵی دایک لە پەروەردەی نەتەوەییدا پنتاگۆن : جووڵەی هێزەکانی ئەمریکایی لە ناوچەدا رێگر بوو لە هێرشی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل ئیسرائیل سەرۆکایەتیی کۆنفرانسی نەتەوەیەگگرتووەکان بۆ داماڵینی چەک دەکات و ئێران و سووریا تووڕە دەکات کەشتیی یو ئێس ئێس ئەبراهام لینکن گەیشتە رۆژهەڵاتی ناوەڕست  ڕاهاتن لە ڕاگەیاندن لە سیاسەتی دەسەڵاتی داگیرکار و  خۆسەپێندا. ئیسرائیل :هێرشەکانمان بۆ سەر غەززە بەردەوام دەبێت وەزیرەپێشنیارکراوەکانی پزشکیان دەنگیان پێدرا ، بەڵام پەرلەمانی ئێران کەوتە ژێر پرسیارەوە چاودێریی مافی مرۆڤ سەبارەت بە هەڵکشانی ئاماری لە سێدارەدان لە ئێران هۆشداری دەدات ئاماری چەکی پووچی (بەرگەشتی ) بانکی لە ئێران گەیشتۆتە هێڵی سوور چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان