Google search engine
ماڵەوە ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ئێران یەپەگە دەڵێ نزیک بە تەواوی حەسەکەمان ڕزگار کردووە

یەپەگە دەڵێ نزیک بە تەواوی حەسەکەمان ڕزگار کردووە

0
938

وتەبێژێکی یەکینەکانی پاراستنی گەل رایگەیاندووە کە هێزەکانیان، نزیک بە تەواوی ناو شاری حەسەکەیان لەدەست داعش دەرهێناوە و ژمارەیەک چەکداریشیان لە چەند شوێنێکی شارەکە گەمارۆ داوە.

ڕێدوور خەلیل، وتەبێژی ڕەسمیی یەکینەکانی پاراستنی گەل، بە ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتێرزی ڕاگەیاندووە کە کۆنتڕۆڵ و پاراستنی حەسەکە ئێستا لە دەست هێزەکانی ئەوان دایە و ڕوونیشی کردۆتەوە کە هێزەکانی ڕژیمی بەشار ئەسەد بە تەواوی لەبەر یەک هەڵوەشاون.

چەکدارانی داعش لە ٢٥ی مانگی ڕابردوودا، لە باشووری شاری حەسەکەوە و لەو شوێنانە کە لە دەست هێزەکانی ڕژیمدا بوو، هێرشێکی بەربڵاویان دەست پێکرد و توانیان چەند گەڕەکێک دەست بەسەردا بگرن. یەکینەکانی پاراستنی گەل و چەند هێزێکی ئەرتەشی ئازادی سووریا، کە لە چەند مانگی ڕابردووەوە بەشە باکوورییەکانی شارەکەیان گرتبووە دەست، لە باشووری شارەوە ڕووبەڕووی چەکدارانی داعش بوونەوە.

بە گوێرەی ڕۆیتێرز، لە ئەنجامی هێرشی چەکدارانی داعش لە ناوچەکانی ژێر دەستەڵاتی ڕژیمەوە بۆ ناو شاری حەسەکە، هێزە کوردییەکان کە ئەمریکا پشتیوانییان لێ دەکا، بە تەنیشت هێزەکانی ڕژیمەوە کەوتنە ناو شەڕێکەوە کە ئەمریکا نایەوێ تێیدا بەشدار بێ.

ڕێدوور خەلیل گوتوویەتی کە هێزە سەربازییەکانی ڕژیم، لە ئەنجامی هێرشەکەی چەکدارانی داعشدا بە تەواوی تێکڕووخاون و ئەوەشی ڕوون کردۆتەوە کە “ئێستا نزیک بە تەواوی شارەکە لە دەست ئێمەدایە”. بە گوتەی خەلیل، ژمارەیەک چەکداری داعش کە تا ئێستاش لە ناو شار ماون، لەلایەن هێزەکانیانەوە گەمارۆ دراون.

ئەم لێدوانەی ڕێدوور خەلیل لە کاتێکدایە کە تەلەفیزیۆنی دەوڵەتیی سووریا وای بڵاو کردۆتەوە هێزە سەبازییەکانیان، تا ئێستاش لە باشووری ڕۆژهەڵاتی شارەکەوە لەگەڵ چەکدارانی داعش لە شەڕ و پێشڕەوی دان.

ڕێدوور خەلیل ڕایگەیاندووە کە شەڕی پاراستن و ئازادکردنی شارەکە ئێستا بە تەواوی لە دەست هێزەکانی ئەوان دایە. “لێرە ڕژیم بە تەواوی تێکڕووخاوە؛ نەیانتوانی ئەو بەشەی شار بپارێزن کە لە دەستیاندا بوو و مانەوەشیان لێرە تەنیا لە چەند شوێنێکی سنووردارە.”

هاوکات ڕێکخراوی چاودێریی مافی مرۆڤی سووریا کە بنکەکەی لە لەندەنە، ئەوەی پشتڕاست کردۆتەوە کە هێزە کوردییەکان چەکدارانی داعشیان لە باشوورەوە بە تەواوی گەمارۆ داوە و لە پێشڕەویدان بەرەو ئەو شوێنانەی شار کە تا ئێستاش لە دەست داعشدان.

بە گوتەی ڕێدوور خەلیل یەپەگە و هاوپەیمانەکانی، لە دوو ڕۆژی ڕابردوودا چەند شوێنێکی شارەکەیان لە چەکدارانی داعش پاک کردۆتەوە. لە کاتێکدا بەر لە هێرشەکەی داعش نیوەی شارەکە لە دەست یەپەگەدا بوو، ئێستا “زۆربەی هەرە زۆری شار لەدەست هێزەکانی ئێمەدایە”.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

بابەتی پێشووهێزە ئینتزامییەکان لەناوچەی شلێر کۆڵبەرێکی کوردیان دایە بەر دەستڕێژ
بابەتی دواترحەسەن ڕووحانی، سەردانی پارێزگای سنە دەکا

Leave a Reply

This site uses Akismet to reduce spam. Learn how your comment data is processed.

نوێترینەکان
بەیاننامەی پشتگری لە بانگەوازی مانگرتنی گشتی لە دووهەمین ساڵیادی قەتڵی حکوومەتیی ژینا ئەمینی حەسەن نەسروڵڵا : بڕیارمان داوە بەبێ پاڵپشتی ئێران ، هێرش بکەینە سەر ئیسرائیل چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پرۆفیسۆر "عەلی قلیچ" کۆچی دوایی کرد جێگری بەرپرسی پۆلیسی ئەمنیی خاش کوژرا گرنگی ڕۆڵی دایک لە پەروەردەی نەتەوەییدا پنتاگۆن : جووڵەی هێزەکانی ئەمریکایی لە ناوچەدا رێگر بوو لە هێرشی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل ئیسرائیل سەرۆکایەتیی کۆنفرانسی نەتەوەیەگگرتووەکان بۆ داماڵینی چەک دەکات و ئێران و سووریا تووڕە دەکات کەشتیی یو ئێس ئێس ئەبراهام لینکن گەیشتە رۆژهەڵاتی ناوەڕست  ڕاهاتن لە ڕاگەیاندن لە سیاسەتی دەسەڵاتی داگیرکار و  خۆسەپێندا. ئیسرائیل :هێرشەکانمان بۆ سەر غەززە بەردەوام دەبێت وەزیرەپێشنیارکراوەکانی پزشکیان دەنگیان پێدرا ، بەڵام پەرلەمانی ئێران کەوتە ژێر پرسیارەوە چاودێریی مافی مرۆڤ سەبارەت بە هەڵکشانی ئاماری لە سێدارەدان لە ئێران هۆشداری دەدات ئاماری چەکی پووچی (بەرگەشتی ) بانکی لە ئێران گەیشتۆتە هێڵی سوور چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان