یه‌كیه‌تی ئه‌وروپا داوای له‌ ئێران كرد كه‌ پابه‌ندی بڕیاره‌كانی به‌رجام بێت و بگه‌ڕێته‌وه‌ سه‌ر به‌ڵێنه‌كانی خۆی له‌و ڕیكه‌وتننامه‌دا

0
996

ڕۆژی كورد :
یه‌كیه‌تی ئه‌وروپا له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكی خۆی دا كه‌ دوابه‌دوای ڕاپۆرتی نوێی ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تی وزه‌ی ناوه‌كی بڵاو كرایه‌وه‌، خه‌مباری و نیگه‌رانیی خۆی له‌ ده‌رچوونی ئامریكا له‌ به‌رجام و له‌ ژێر پێنانی ئه‌م ڕێكه‌وتننامه‌ له‌ لایه‌ن ڕژیمی ئێرانه‌وه‌ ئاشكرا كرد و هاوكات وێڕای پشتیوانیی دوباره‌ی خۆی له‌ ڕیكه‌وتنی ناوه‌كی زلهێزه‌ جیهانییه‌كان له‌ گه‌ڵ ئیران، جه‌ختی له‌وه‌ كرده‌وه‌ و داوای له‌ ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێران كرد به‌ڵێنه‌كانی ناوه‌كی خۆیان به‌ خێرایی و به‌ ته‌واوه‌تی جێبه‌جێ بكه‌ن.

یه‌كیه‌تی ئه‌وروپا وێڕای ڕاگه‌یاندنی دووباره‌ی پشتیوانیی خۆی له‌ ڕێكه‌وتننامه‌ی ناوه‌كی به‌رجام له‌ نێوان هێزه‌ جیهانییه‌كان و ڕژیمی ئێران، جارێكی دیكه‌ داوای له‌ به‌رپرسانی ڕژیمی ئیران كرد كه‌پابه‌ندی به‌ڵێنه‌كانی خۆیان بن و بگه‌ڕینه‌وه‌ سه‌ر بڕیاره‌كانی په‌یماننامه‌ی ناوه‌كی به‌رجام. بڵاوكراوه‌كه‌ی یه‌كیه‌تی ئه‌وروپا ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ڕیكه‌وتی ١٦ی حۆزه‌یران دوابه‌دوای ڕاپۆرتی ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تیی وزه‌ی ناوه‌كی بڵاو كرایه‌وه‌ كه‌ تێیدا كۆماری ئیسلامی تاوانبار كراوه‌ به‌وه‌ی كه‌ ڕێگری كردووه‌ له‌ پشكنینی دوو دامه‌زراوه‌ی گۆماناوی پاشه‌كه‌وتكردنی ئۆرانیۆم و كاروباری پیتاندنی ئۆرانیۆم له‌و ناوه‌ندانه‌دا. یه‌كیه‌تی ئه‌وروپا له‌ بڵاوكراوه‌كه‌ی خۆی دا په‌یمانی ناوه‌كی به‌رجامی وه‌كوو ده‌سكه‌وتێكی گرینگ و چه‌ن لایه‌نه‌ ناو بردووه‌ و پشتڕاستی كردووه‌ته‌وه‌ كه‌ ئه‌وان به‌رده‌وامن له‌ پشتگیری له‌و په‌یمانه‌ بۆ ئه‌وه‌ی له‌و ڕیگاوه‌ متمانه‌ی ئه‌وه‌یان پێ بدرێت كه‌ به‌رنامه‌ی ناوه‌كی ڕژیمی ئێران ته‌نیا ناوه‌ڕۆكی ئاشتیخوازانه‌ی هه‌یه‌ و هه‌ر بۆیه‌ش جێبه‌جیكردنی به‌ ته‌واوه‌تی ئه‌و ڕێكه‌وتننامه‌ وه‌كوو ئه‌ركێكی پێویست ده‌زانێت.
له‌ بڵاوكراوه‌كه‌ی یه‌كیه‌تی ئه‌وروپادا پاشان ئاماژه‌ به‌ له‌ ژێر پێنانی به‌ڵێنه‌كانی ئێران به‌و ڕیكه‌وتننامه‌ له‌وانه‌ پیتاندنی ئۆرانیۆم له‌ دامه‌زراوه‌ی فرێدۆ ئاماژه‌ كراوه‌ و سه‌باره‌ت به‌م بابه‌تانه‌ نیگه‌رانی قووڵی خۆیان ده‌ربڕیووه‌. له‌ درێژه‌ی ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی یه‌كیه‌تی ئه‌وروپا هه‌روه‌ها باس له‌ زیاد كردنی پاشه‌كه‌وته‌كانی ئۆرانیۆمی پیتێندراو ئێران كراوه‌ كه‌ له‌ ئاستی ڕێگه‌پێدراو ده‌رباز بووه‌ و له‌ ئیستادا ڕێژه‌ی ئۆرانیۆمی پیتێندراوی ئه‌و ولاته‌ گه‌یشتووه‌ته‌ بڕی ١٥٧١.٦ كیلۆگرام. به‌ پێی به‌ڵێننامه‌ی ناوه‌كی به‌رجام ئێران ڕێگه‌ی پێدراوه‌ تا ڕێژه‌ی ٢٠٢ كیلۆگرام ئۆرانیۆم به‌ خه‌ستی ٣.٧%ی له‌ به‌ر ده‌ستدا بێت، به‌ڵام ئیران له‌ كاردانه‌وه‌ به‌ ده‌رچوونی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئامریكا له‌ ڕێكه‌وتننامه‌ی ناوه‌كی به‌رجام و گه‌ڕانه‌وه‌ی گه‌مارۆكانی واشنتۆن دژی تاران، له‌ ساڵی ڕابردوو به‌ دواوه‌ به‌ڵێنه‌كانی ناوه‌كی خۆی كه‌م كردووه‌ته‌وه‌ و بڕیاره‌كانی له‌ ژیر پێناوه‌ و له‌ چه‌ن قۆناغی جیاوازدا ڕێژه‌ی ئۆرانیۆمی پیتێندراوی خۆی به‌ ئاستێكی به‌رچاو زیاد كردووه‌ و له‌ ئاستی ڕێگه‌پێدراو ده‌رباز بووه‌.
به‌ڵام یه‌كیه‌تی ئه‌وروپا له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوی رۆژی سێشه‌ممه‌ی خۆیدا وێڕای ره‌خنه‌ گرتن له‌ سیاسه‌ته‌كانی ڕژیمی ئێران جه‌ختی له‌ سه‌ر ئه‌وه‌ كردووه‌ته‌وه‌ كه‌ پێویسته‌ تاران بگه‌ڕیته‌وه‌ سه‌ر بڕیاره‌كان به‌رجام و هه‌موو به‌ڵێنه‌كانی خۆی به‌ خێرایی جێبه‌جێ بكات. ئه‌م داخوویانه‌ هه‌روه‌ها له‌ هه‌نگاوی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كان له‌ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی یه‌ك لایه‌نه‌ی ڕیكه‌وتننامه‌ی ناوه‌كی و دووباره‌ كردنه‌وه‌ و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی گه‌مارۆكان دژی ئێران خه‌مۆكی و نیگه‌رانی خۆی ئاشكرا كردووه‌ و ڕایگه‌یاندووه‌ كه‌ پیویسته‌ ئه‌م گه‌مارۆ و بایكۆتانه‌ پووچه‌ڵ بكرێنه‌وه‌.
ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تیی وزه‌ی ناوه‌كی كه‌ ئه‌ركی چاوه‌دێری له‌ سه‌ر جێبه‌جێكردنی به‌ڵێنه‌كانی ڕێكه‌وتننامه‌ی ناوه‌كی به‌رجامی پێ ئه‌سپێردراوه‌، ڕۆژی دووشه‌ممه‌ی حه‌وتووی ڕابردوو له‌ ڕاپۆرتیكی خۆیدا وێرای ڕه‌خنه‌ گرتن له‌ ڕژیمی ئێران ڕایگه‌یاند كه‌ ماوه‌یه‌كی زیاتر له‌ چوار مانگه‌ كه‌ به‌رپرسانی تاران ڕیگای پشكنینی دوو دامه‌زراوه‌ی ناوه‌كی گۆماناوی به‌ پاشه‌كه‌وتكردنی ئۆرانیۆمی پیتێندراو یان گۆمان له‌ چالاكیی ناوه‌كی ناده‌ن و هاوكات ماوه‌ی زیاتر له‌ ساڵێكه‌ كه‌ خۆیان له‌ قه‌ره‌ی وتووێژی ڕاسته‌قینه‌ ناده‌ن و ته‌فره‌ ئه‌ڕوات.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

بابەتی پێشووهیواداربوونی بۆریس جانسۆن به‌ ڕێكه‌وتنێكی نوێ له‌ گه‌ڵ یه‌كیه‌تی ئه‌وروپا له‌ مانگی داهاتوودا
بابەتی دواترهێرشی هاوكاتی هێزه‌ ئاسمانییه‌كانی توركیه‌ و سۆپای ئێران بۆ سه‌ر ناوچه‌ باكوورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.