گیان له‌ ده‌ست دانی ١١ كه‌س و بریندار بوونی زیاتر له‌ ٤٠ هاووڵاتی شاری سه‌قز به‌ هۆی ڕووداوێكی نه‌خوازراو

1
956

ڕۆژی كورد :
به‌ هۆی ڕووداوێكی نه‌خوازراو و دڵته‌زێن له‌ شاری سه‌قز سه‌ر به‌ ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان له‌ تالارێكی شایی و ئاهه‌نگ گێڕانی ئه‌و شاره‌دا به‌ ناوی “هۆڵی مانگه‌شه‌و” ژماره‌یه‌كی به‌رچاو هاووڵاتی ژن و منداڵ بوونه‌ قوربانی و گیانی خۆیان له‌ ده‌ستدا.

سه‌ر له‌ ئێواره‌ی ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ ڕێكه‌وتی ٥ی دێسامبر به‌ هۆی نابه‌رپرسایه‌تیی و ناشاره‌زایه‌تیی به‌رپرسانی شاره‌داری و فه‌رمانداری و ده‌زگا پێوه‌ندیداره‌كانی شاری سه‌قز له‌ پارێزگای كوردستان و له‌ ئاكامی ئاگركه‌وتنه‌وه‌ی به‌ هۆی چه‌ن بتڵی گازی سروشتی و دوابه‌دوای ئه‌وه‌ په‌له‌قاژه‌ی جه‌ماوه‌ر بۆ ده‌ربازبوون له‌ هۆڵه‌كه‌ ژماره‌یه‌ك زیاتر له‌ ١١ كه‌س كه‌ زۆربه‌یان منداڵانی ژێر ته‌مه‌ن پێنج ساڵ و ژنان و كه‌سانی به‌ ساڵاچوون كه‌وتنه‌ ژێر پێ له‌قه‌ی جه‌ماوه‌ری ئاماده‌بووی ناو هۆڵه‌كه‌ و له‌ گیانیان له‌ ده‌ست دا و ژماره‌یه‌كی دیكه‌ زیاتر له‌ ٤٠ كه‌س بریندار بوون كه‌ باس له‌وه‌ ده‌كرێت بارودۆخی چه‌ن كه‌سێكیان ناله‌باره‌ و سه‌قامگیر نیه‌ و مه‌ترسییان له‌ سه‌ره‌.
باس له‌وه‌ ده‌كریت كه‌ خاوه‌نی هۆڵی مانگه‌شه‌و كه‌سێك به‌ ناوی عۆمه‌ر و خاوه‌نی مۆڵه‌تی یاسایی بۆ به‌ڕێوه‌بردنی شایی و ئاهه‌نگ له‌ هۆڵه‌كه‌دا نیه و هاوكات پێوه‌ره‌ ئاساییه‌كان بۆگه‌رمكردن له‌ ناو هۆڵه‌كه‌دا له‌ به‌رچاو نه‌گیراوه‌. دوابه‌دوای ئاگركه‌وتنه‌وه‌ی چه‌ن بتڵی گازی سروشتی له‌ نهۆمی یه‌كه‌می هۆڵه‌كه‌ خاوه‌ن هۆڵه‌كه‌ هێڵی كاره‌با و ڕوناكی ده‌كوژێنێته‌وه‌ و جه‌ماوه‌ری ئاماده‌بوو له‌ ترسا هێرش ئه‌هێنن بۆ لای ده‌رگای هۆڵه‌كه‌ به‌ مه‌به‌ستی رزگاركردنی گیانی خۆیان و هاتنه‌ ده‌ره‌وه‌ له‌ هۆڵه‌كه‌ كه‌ له‌ ئه‌نجامدا ژماره‌یه‌كی زۆر ژن و منداڵی بێده‌سه‌ڵات ئه‌كه‌ونه‌ ژێر پێی جه‌ماوه‌ركه‌ و تووشی خنكان و بریندار بوون و گیان له‌ ده‌ستدان ده‌بن. به‌ وته‌ی ناوه‌ندی هه‌واڵنێرییه‌كانی ناوخۆ خاوه‌نی تالاره‌كه‌ له‌ لایه‌ن هێزه‌ پارێزگارییه‌كانی ئه‌و شاره‌وه‌ ده‌سبه‌سه‌ر و بۆ ڵێكۆڵینه‌وه‌ و سزای یاسایی به‌ره‌و به‌ندیخانه‌ و ناوه‌نده‌كانی لێكۆڵینه‌وه‌ گواستراوه‌ته‌وه‌.
له‌ لایه‌ن ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ناوه‌ندی “ڕۆژی كورد” وه‌كوو ناوه‌ندێكی سه‌ربه‌خۆی ڕاگه‌یاندن و مافی مرۆڤی و خزمه‌ت به‌ نه‌ته‌وه‌ی كورد و دۆزی ڕه‌وای كورد له‌ هه‌موو پارچه‌كانی كوردستان، له‌ ناخی دڵمانه‌وه‌ سه‌ره‌خۆشی خۆمان ئاراسته‌ی بنه‌ماڵه‌ی قوربانیانی ئه‌و ڕووداوه‌ دڵته‌زێنه‌ ده‌كه‌ین و هیوای چاكبوونه‌وه‌ و له‌شساغی بۆ برینداران ئاواته‌خوازین.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

بابەتی پێشووڕاگه‌یاندنی پشتیوانی له‌ خۆپیشانده‌رانی ناڕازی ئێرانی كه‌ خوازیاری ئازادی و سه‌ربه‌خۆیی وڵاته‌كه‌یانن، له‌ لایه‌ن سه‌رۆك تڕامپ له‌ یه‌كه‌م ڕۆژی كۆبوونه‌وه‌كانی سه‌رانی ناتۆ له‌ له‌نده‌ن
بابەتی دواتربه‌ڕێوه‌چوونی دانیشتنی كۆمیسیۆنی هاوبه‌شی چاودێری ڕیكه‌وتننامه‌ی ناوه‌كی له‌ ڤییه‌ن

1 بۆچوون

  1. Genotypic distribution of subjects and a comparison with published literature are given in Table 2 buying cialis online safely Elevated expression of E selectin was detected predominantly on the cell membrane when treated with 500 ng ml of doxycycline, and its expression level was increased in a doxycycline concentration dependent manner FIG

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.