شاعیر:فریدون مشیری
وەرگێڕ:حامید مائیلی
گوتی زانایه‌کی به مشوور که گورگێک
هەیە به دزی ده ناخی هه‌ر مرۆڤێک
ده‌روونی ئه‌و مرۆڤه ده‌بته شه‌ڕگه
لە نێوان ئه‌و مرؤڤه و ئەو گورگه
به هێزی باسکی هه‌رگیز چاری نایه
ئه‌وه‌ی باشاری کردبێ ، بیر و ڕایه
بووه ئینسانی لاواز و په شێوه
گه‌رووی گورگی ده‌روونی تووند گوشیوه
بووه مرۆڤی بوێر و ، حاکم و میر
ده ده‌ست گورگی ده‌رووندا بوونه یه‌خسیر
ئه‌وه‌ی گورگی ده‌روونی دا له عه‌رزی
ده‌بێته مرۆڤ به واتای جێی به‌رزی
له ڕاستی گورگی خۆی پیاو نه‌گرێ به‌رگه
وه‌ک ئینسانیش بنوێنێ ، گورگه گورگه
ده‌گه‌ڵ ئه‌و گورگه هه‌رکه‌س بێتوو ڕابێ
وه‌کی گورگ فرچکی گرتووه بۆ مرۆڤ نابێ
دهخۆتدا بکوژه ئه‌و گورگهت ، که لاوی
ده‌نا داماوی ده‌ستی تاکوو ماوی
به پیریش بزانه وه‌ک پڵینگی چیایه‌ی
ده شه‌ڕ دا بزانه تۆ ده‌روه‌ستی نایه‌ی
خه‌ڵک گه‌ر وا خه‌ریک یه‌ک دادڕانن
چون گورگی ناو ده‌روونیان ڕێبهریانن
ئه‌گه‌ر ئینسانه‌کان وا ده‌رده‌دارن
چون بۆ گورگی ده‌روونیان چاو لهزارن
بۆ یه‌کتری زاڵمان ئه‌گه‌ر شیاون
ده‌گه‌ڵ یه‌ک گورگه‌کانیان ناسیاون
گورگ هاوڕێن ده‌گه‌ڵ یه‌ک ، مرۆڤ غه‌یره
به کێ بێژم من ئه‌و چۆنیه‌تییه سه‌یره ؟
https://youtu.be/lsa5wl8S2_4