نوسەر: فەرید لەتیفی
گرینگی سەربەخۆیی گەلی بندەست و زوڵم لێکراوی کورد بۆ ماوەی زیاتر لە سەد ساڵە بە بێ ویست و داخوازی خوەی لە نێوان چەندین وڵات دابەشکراوەو لە هەرکام لەو وڵاتانە ڕووبەڕووی گەورەتەرین کارەساتەکانی مرۆڤی کراوەتەو بۆ چەندین جار هەوڵی قەڵاچوو کردن و لەبەین بردنی بە دەیان شێوەو سیستمە جۆراوجۆرەکانی ئاسمیلاسیون دراوەو هەتاکوو ئێستاش بەردەوامە، داگیرکەرەکانی خاکەکەی بەو پەڕی بێ ئخلاقی و کردەوە دژە مرۆییەکان حازر لە دژی ئەم نەتەوە بن دەستە بە هیچ شێوە هیچ کام لە داخوازییەکانی بەفەرمی ناناسن و بگرە تەنیا لە قۆناغە جۆراو جۆرەکان لە ژێر فشار بە شێوەی کاتی دانیان بە وردە داخوازیکی زۆر بچووکی دراوە ، بۆ نمونە دەتوانین بە ڕێکەوتنی نێوان سەدام حوسێن و مەڵا مووستەفا بارزانی ئاماژە بدەین کە سەدام تەنیا لە ژێر فشار حازر بەو ڕێکەوتنە بوو کە زۆری نەخایاند هەڵی وەشاندەوەو دیتمان پاشان چی بەسەر ئەم نەتەوە لە باشووری وڵاتەکەی هێنا بەداخەوە حکومەتی کوردی لە باشووری کوردستان بەو شێوە کە دەبا کاری کردبا هەڵسووکەوتی نەکرد و بوەتە جێگای بێ هیوای هێندێک لە سیاسیەکانی پارچەکانی دیکە و هەروەها زەمینەی ئەوەی ئامادە کردووە کە چەپەکان و لایەنە سیاسیە ئیسلامیەکان بەدەیان شێوە دژی دەوڵەتی کوردی پڕۆپاگەندە ساز کەن و مێشکی لاوانی کورد بۆ ئیدۆلۆژیە دۆڕاوەکانی کمۆنیستی و ئیسلامئ سیاسی کە جگە لە دیکتاتۆریەت و فاشیزم هیچی دیکەی بەدوای خۆی نەهێناوە، ڕاکێشن کە جێگای داخەو دەتوانین بەشێکی ئەم گرفتە لەبەر لاوازی حیزبە نەتەوەییەکانی پارچەکانی دیکەی کوردستان بە تایبەتی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران ببینین ، هەرچەند دەسەڵاتی کوردی لەباشووری کوردستان لە جیاتی ئەوەی دەسەڵاتێکی نەتەوەیی و سێکۆلار مێحوەر بێت ، دەسەڵاتێکی عەشیرەیی و بنەماڵەییە کە تووشی مافیاو مافیا بازیش بووگەو نەتەوەی کوردیانتووشی دەیان کارەسات کردووە بۆچێ سەربەخۆیی؟ پێش ئەوەی بڕۆینە سەر ئەوەی بۆچی سەربەخۆیی ، ئەبێ ئەوە بزانین کە مافی بێ ئەملاو ئەو لای نەتەوەی کورد سەربەخۆیی و ئەم مافە مافێکی سرووشتیەو وەکوو هەموو نەتەوەکانی دیکەی جیهان دەبێت بۆ نەتەوەی کوردیش ڕەچاو بکرێت و بەهۆی ئەوەیکە ئەم نەتەوەیانە بۆ ماوەی زیاتر لەسەد ساڵ خستووتە دواوە ،هەموویان داوای لێبوردنێک بەم نەتەوە قەرزدان لەداهاتوویکی نزیکدا ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دیسان لەسەر دەستی زلهێزانی جیهانی بەرەو دابەشکاری دیکە دەڕوات و وڵاتانی داگیر کەری کوردستان بە تایبەتی تورکیەو ئێران ئەم پلانەیان بە باشی هەست پێکردووەو بەتواوەتی خۆیان ئامادەی بەرگری لە بەرابەر ئەم پلانە دەکەن و ئەمە گەورەتەرین ترسی خستووتە نێو دڵی ئەو دو وڵاتە بە شێوەیک جگە لە حکومەتە دەسەڵات دارەکانیان ، ئۆپۆزێسیونی دەرەوەی وڵاتیشیان خستووتە دڵڕاوکەوە ئەگەر نەتەوەی کورد خۆی ئامادەی ئەم گۆڕانکاریە نوێیانە نەکات دیسان تووشی شکەست دەبێت و بۆ ماوەی سەد ساڵی دیکە خەونی پێکهێنانی دەوڵەتی سەربەخۆی کوردی دەمرێت و شێوەی گۆڕانکارییە جیهانیەکان بەو ئاقارە دەڕوات کە کورد بە هیچ شێوەیک شانسێکی بۆ سەربەخۆی نیەو بگرە لە نێو سیستمی ئاسمیلاسیونی هۆڤیەتی داگیرکەرەکانی خاکەکەی بتوێتێو بۆ هەتا هەتا نەگات بە ئاواتی خۆی لە ئێستادا بوونی گۆنەیکی مرۆڤی بە نێوی کورد لە ژێر مەترسی لەبەین چوون دایەو جگە لە دەوڵەت نەتەوەی کورد هیچ جۆرە سیستمی سیاسی ناتوانێت کێشەی ئەم نەتەوە چارە سەر کات کوردستان لە ئێستادا وەکوو کۆلۆنیک لە لایان چوار وڵات ئستیعمار دەکرێت وئەگەر ئێمە عەقڵیەتی سیاسی تورک،فارس و عەرەب لەبەر چاو بگرین، دەبینین بە هیچ جۆرە سیستمێک ناتوانین لەگەڵ ئەم نەتەوانە لە نێو یەک جوگرافیای سیاسی بژین و هەموو ڕۆژێک تووشی کێشەو سەر ئێشەمان دەکەن و گەورەتەرین کۆسپەکان دەخەنە بەرپێمان، تەنانەت ئەگەر دەسەڵاتێکی مەحەلێشمان دەست کەوێ ئەوە بەدەڵنیایەوە لەژێر فشار و ناچاری قەبوڵی دەکەن و لەئەگەری بەهێزی دووبارەیان هەوڵی لێ زەوت کردنی دووبارەی ئەدەنەوە بۆ نموونە باشوری کوردستان، کورد هەموو کارێکی بۆ بوونیاد نانەوەی دەوڵەتی ناوەندی عێراق دا و لە ئاکامدا دیتمان هەمان دەوڵەتی ناوەندی پاش بەهێزی هێرشی سەر خاکی کوردی داوەو دیسان سەدا51 ی خاکەکی داگیر کردەوەو بەڕۆژ نیە تووشی کێشەو قەیرانی نەکەن ئیدۆلۆژییە سیاسیەکانی وەکوو فێدڕاڵیزم،کۆنفێدڕاڵیزم،ئیسلامی سیاسی ،حکو،ەتی سوسیالیستی و …ئەم کێشەی کورد چارەسەر ناکات و بەهیچ شێوەیک کورد ناپارێزێت ئەوەیکە لە ئێستادا حیزبەکان بۆچی داوای سەربەخۆیی ناکەن لەگەڵ ئەوەیکە باوەڕییان بە سەربەخۆیی نیە دووشتی جیاوازە ، لە دیدی منەوە هەموو حیزبەکانی نێو ناوەندی هاوکاری باوەڕیان بە سەربەخۆیی کوردستان هەیەو ئەمە جێگای خۆشحاڵیە بەڵام هێشتا دووە لە ویستی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان.