شه‌و نییه نه‌گریم نه‌بارێنم به ده‌م ده‌ردانه‌وه
شه‌و نییه نه‌شکێ دڵم وه‌ک جام به ده‌ست مه‌ستانه‌وه
هاتییه جاڕی دڵم تۆوی ئه‌وینت پێوه کرد
من به فرمێسکی گه‌شم مردم به ده‌م ئاودانه‌وه
لێده‌دا هه‌ر وا خه‌ریکی لینگه‌فرتانه دڵم
وه‌ک مه‌لێکی سه‌ربڕاو بە ئێش و ئازارانەوە
بوومه داری چاکی سه‌ر ڕێگای گراوی دڵڕه‌قم
ئاوی لاقم چوون به هۆی هێنده له سه‌ر ڕێی مانه‌وه
مۆن ی‌و و لالووتی ی‌و ئاوڕی بە خێسیت کووشتمی
دڵمی کرمێ کردووە ڕەوتت به‌و ئه‌توارانه‌وه
تا “خەمین” ماوە دەبێ دەگرێوی تۆ دابێ دڵی
چونکوو بێ بارمتەشە نەلواوە دڵ ئەستاندنەوە
حامید مائیلی