هەوڵەکان بۆ یارمەتیدانی کوردستانیانی کرماشان کە بە هۆی عەردهەژی گوماناویی ڕۆژی شەممە ٢١ی خەزەڵوەر تووشی هەڵوەدایی و بێ ماڵی و بێ دەرەتانی و مەرگی ئازیزانیان بوون، لە شارەکانی کوردستانی ڕۆژهەڵات و لەناو کوردانی تاراوگە دەستی پێکردووە.
ڕۆژی کورد: چالاکانی مەدەنی و ڕێکخراوە مەدەنییەکانی شاری سنە، لە ڕاگەیێندراوێکدا دەست بە کار بوونی کەمپەینی “یاری” ـیان بۆ یارمەتیدانی لێقەوماوانی کارەساتی بوومەلەرزە لە کرماشان ڕاگەیاند.
خەڵکی بوومەلەرزە لێدراوی کرماشان، لە سەرمای ژێر سیفری پاییزدا، تا ئێستا هیچ چەشنە هاوکارییەکیان پێنەگەیوە، نەخۆشخانەکان بێ دەرمانن، ئەوە لە حاڵێکدایە کە وەزیری ساخڵەمیی ئێران ڕایگەیاندووە، ٨٠٠ ئامبولانسیان بۆ خزمەتگوزاری بە زیارەتکەرانی گۆڕی ئیمامانی شیعە لە کەربەلا و نەجەف تەرخان کردووە.
ڕاگەیێندراوی کەمپەینی “یاری” بەو شێوەی خوارەوەیە:
خەڵکی بەشەرەفی سنە
دوابەدوای هاوکاریی دڵسۆزانەی مانگی سووری سنە، بڕیار درا، ە ئەمڕۆوە لەناو شاری سنە، شوێنێک بۆ کۆکردنەوەی هاوکاریی شارۆمەندان بۆ لێقەوماوانی بوومەلەرزەی کرماشان دابین بکرێت. بەوپێیە، مەیدانی ئیقباڵ (ئازادی)، مەیدانی ئینقلاب (دەور مەیان) و مەیدانی هەوراز، دیاری کراوە و خوێوەتەکانی مانگی سوور بە هاوکاری و هاوڕێیەتیی چالاکانی مەدەنی، دادەنرێن.
هەر بۆیە داواکارین تا هاوکارییە مەقدی و غەیری نەقدیەکانی خۆیان بۆ یارمەتیدان بە لێقەوماوانی بوومەلەرزەی کرماشان و کەم کردنەوەی ئازارەکانیان، بنێرن.
بابەتگەلێکی وەک پەتوو، خێوەت، کیسەخەو، پێڵاو و جلی گەرم، ئاو مەعدەنی، برینج، ڕۆن و ماکارۆنی، گرنگییەکی تایبەتیتریان هەیە.
بۆ زانیاریی زیاتر، پەیوەندی بە مانگی سووری سنە یان چالاکوانانی مەدەنی ـیەوە بکەن
ناوەکان و ژومارەی پەیوەندی بریتین لە:
سالار ساڵحی ٠٩١٨٦٤٥٨٦٨٨
ئەسەدنژاد ٠٩١٨٧٧٢٣٧٥٠
ئەفشین بەهاری٠٩٣٨٨٧٣٦٦٩٦
دوکتور ئەسعەد غەفووری٠٩١٨٣٧٤٠٩١٨
هێژا تەهماسبی ٠٩١٨٨٨١٨٥٥٦
ئەحمەد حسێنی ۰۹۱۲۹۲۵۸۳۶۶
سرکاو غەفاری ٠٩١٨٧٨٢١٠
چاوەڕوانی یارمەتییەکانتانین، زامدارانی کرماشان چاویان لە ڕێگای هاوکاریەکانتانە