Google search engine
ماڵەوە کوردستان ڕۆژهه‌ڵات کۆڕی رەخنە و لێکدانەوەی شێعرەکانی سێ شاعیری لاوی بۆکانی بەڕێوە چوو

کۆڕی رەخنە و لێکدانەوەی شێعرەکانی سێ شاعیری لاوی بۆکانی بەڕێوە چوو

0
927

بە پێی ماڵپەڕی ئەنجومەنی ئەدەبیی بۆکان،  لە درێژەی زنجیرە دانیشتنەکانی زستانی ٩٤ی هەتاویدا، رۆژی شەممە رێکەوتی ٢٤ی رێبەندان شەشەمین دانیشتنی ئەنجومەنی ئەدەبیی بۆکان کە تەرخان کرابوو به رەخنە و لێکدانەوەی شێعرەکانی، مەحموود محەمەدیان،سولەیمان سۆفی ساڵحی و حوسێن جەوانشیر،بەڕێوە چوو. لەم دانیشتنەدا  یوونس رەزایی و ئەمجەد غوڵامی وەک ڕەخنەگر بۆچوونەکانی خۆیان سەبارەت به بەرهەمی شێعری ئەو شاعیرانه ئاراستەی ئامادەبووان کرد.

لە سەرەتای ئەو دانیشتنەدا،  “جەلال نەجاری” پێشکەشکاری بەرنامەکە دوای بەخێرهاتنی ئامادەبووان و هەروەها ئاماژەیەکی کورت به چالاکییەکانی ئەنجومەن داوای لەو سێ شاعیرە کرد کە شێعرەکانیان پێشکەش بکەن.لە درێژەی بەرنامەکەدا داوا لە خۆشەویستانی رەخنەگر کرا بۆ ئاراستەی تێبینی و رەخنەکانیان.

یوونس ڕەزایی،نووسەر و شاعیر،وەک یەکەم وتاربێژ دوای ئاماژە به هەندێک خاڵی تیئۆریک لە مەڕ پێناسە سەرەکییەکانی چەمکی شێعر پەرژایه سەر ئەو بەرهەمه شێعرییانەی کە لەو کۆڕەدا خوێندرانەوە.رەزایی لە سەرەتای لێکدانەوەی شیعرەکاندا ئاماژەی کرد کە ئەزموونی شێعری مەحموود محەمەدیان و سولەیمان سۆفی ساڵحی به هۆی بە کار هێنانی جەغزی وشەییەک کە هەندێ جار قامووسی دەنوێنن و هەروەها ئایەندەخواز بوونیان،لێک نزیکن.هەروەها وتیشی کە ئەو ئەزموونه لە باری زمانییەوە پێکهاتەمەندە و شاعیر به ئەندێشەوە پرۆسەی نووسین دەباته پێشێ و بەرهەمی ئەو هەوڵانه شێعرێکی بیرلێکراوەیه.لە مەڕ شیعرەکانی محمەمەدیانەوە وتی ئەو شاعیرە وێڕای راگرتنی سەربەخۆیی شێوەی نووسینی خۆی،لە ئەزموونەکانی دەورووبەری بێ خەبەر نەبووە و کەڵکی لێ وەرگرتوون.لە بابەت  شێعرەکانی سۆفی ساڵحییەوە وتی ئەو شاعیرە لەگەڵ ئەوەی کە زمانێکی رەوان لە شێعرەکانیدا بەدی دەکرێ هەندێ جار بۆ زەق کردنەوەی چەمکە ناحەزەکان لە وشە و ئیدیۆمگەلێک کەڵک وەردەگرێ کە لە خزمەت گشتییەتی شێعرەکەدا نین.یوونس رەزایی لە بارەی شێعرەکانی حوسێن جەوانشیرەوە وتی ئەو ئەزموونه شێعرییه لەگەڵ ئەو دوو شاعیرەی دیکە جیاوازه.زمان لەو ئەزموونه شێعرییەدا زۆر سادە و ساکار سەرقاڵی سازدانی وێنه و جوانکارییە شێعرییەکانه و هەر بۆیه پەیوەندییەکی سەمیمی لەگەڵ بەردەنگان دروست دەکا.ئاماژەشی بەوە کرد کە ئەو شاعیرە به هۆی وەرگێڕانی شێعری شاعیرانێکی وەک نوسرەت رەحمانی و سەید‌عەلی ساڵحی و…لەو فەزایه نزیکه و کاریگەری لەسەر نووسینەکانی داناوە.

ئەمجەد غوڵامی، کارناسی بالای کۆمەڵناسیی و توێژەری ئەدەبی،وەک دووهەم وتاربێژ درێژەی کۆڕەکەی وەئەستۆ گرت.بەڕێزیان دوای باسێکی تیئۆریک لەسەر چۆنیەتی بەرهەم هانتی شێعری مۆدێرن پەرژایه سەر شیعرەکان و بۆچوونی خۆی دەربڕی.غوڵامی لە بابەت شێعرەکانی مەحموود محەمەدیانەوە وتی کە ئەو شاعیرە لە ناو شێعرەکانیدا “منی شاعیرانه” لە ناوەندی کارەکەیدایە و بەردەوام لەگەڵ “ئەوی تر”ێکی نادیار و بە جۆرێک ترسەوە وت و وێژ دەکات و ئەو شته بۆته هۆی:١-درێژبوونەوەی شێعر.٢-تا رادەیەک ئالۆزبوون لە مانادا.غوڵامی ئەو دۆخەی وەک ئیمتیازێک دەستنیشان کرد بۆ بیرکرنەوەیەکی دووبارە لە چەمکی “ئەوی تر” و گەییشتن به ئاراستەیەکی مۆدێرن.ئەو ماستەری کۆمەڵناسییە لە بابەت شێعرەکانی سولەیمان سۆفی ساڵحییەوە وتی کە ئەم شاعیرە هەڵس و کەوتێکی زۆر باش و داهێنەرانەی لەگەڵ خوازه(ئیستعارە) هەیه و توانیویەتی خوازەگەلێکی جوان چێ بکا و هەر ئەوە خاڵی بەهێزی شێعرەکانییەتی.بەڵام شاعیر زۆر به باشی نەیتوانیوە (به هۆی کەڵەکە کردنی ئەو هەمووە ئیستیعارەیه) گشتییەتی مەفهوومی بۆ بەردەنگان ساز بکا و هەر بۆیه خوینەر تووشی ئاڵۆزی دێ.وتاربێژی دووهەمی کۆڕەکه دواجار هاته سەر شێعرەکانی حوسێن جەوانشیر.غوڵامی لە مەڕ شێعری جەوانشیرەوە وتی کە ئەو شاعیرە لە دۆخێکی پاستۆڕاڵی تایبەت دا دەژی.بە شێوەیەک کە فاکتەرە سروشتییەکان دەوری سەرەکی دەگێڕن و هەر ئەوە خاڵی به هێزی کارەکانیەتی.زیادیشی کرد کە ئەو شاعیرە زۆر ساکارتر لەو دوو شاعیرەی دیکه لەگەڵ خوازه هەڵس و کەوت و دەکا خوێنەرساناتر لە واتا و ناوەڕۆکی شێعر تێدەگا.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

بابەتی پێشووڕۆژنامەکانی سوید:پەنابەرانی ئێرانی درۆ دەکەن
بابەتی دواترحەشدی شەعبی رێگری لە گەڕانەوەی خەڵکی سلێمانبەگ دەکات

Leave a Reply

This site uses Akismet to reduce spam. Learn how your comment data is processed.

نوێترینەکان
بەیاننامەی پشتگری لە بانگەوازی مانگرتنی گشتی لە دووهەمین ساڵیادی قەتڵی حکوومەتیی ژینا ئەمینی حەسەن نەسروڵڵا : بڕیارمان داوە بەبێ پاڵپشتی ئێران ، هێرش بکەینە سەر ئیسرائیل چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پرۆفیسۆر "عەلی قلیچ" کۆچی دوایی کرد جێگری بەرپرسی پۆلیسی ئەمنیی خاش کوژرا گرنگی ڕۆڵی دایک لە پەروەردەی نەتەوەییدا پنتاگۆن : جووڵەی هێزەکانی ئەمریکایی لە ناوچەدا رێگر بوو لە هێرشی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل ئیسرائیل سەرۆکایەتیی کۆنفرانسی نەتەوەیەگگرتووەکان بۆ داماڵینی چەک دەکات و ئێران و سووریا تووڕە دەکات کەشتیی یو ئێس ئێس ئەبراهام لینکن گەیشتە رۆژهەڵاتی ناوەڕست  ڕاهاتن لە ڕاگەیاندن لە سیاسەتی دەسەڵاتی داگیرکار و  خۆسەپێندا. ئیسرائیل :هێرشەکانمان بۆ سەر غەززە بەردەوام دەبێت وەزیرەپێشنیارکراوەکانی پزشکیان دەنگیان پێدرا ، بەڵام پەرلەمانی ئێران کەوتە ژێر پرسیارەوە چاودێریی مافی مرۆڤ سەبارەت بە هەڵکشانی ئاماری لە سێدارەدان لە ئێران هۆشداری دەدات ئاماری چەکی پووچی (بەرگەشتی ) بانکی لە ئێران گەیشتۆتە هێڵی سوور چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان