ڕۆژی کورد: کاتژمێر 5 ی پاش نیوەڕۆی ڕۆژی چوار شەممه ڕێکە وتی 95/2/2 ، لە ئاوایی باخچه ی فەیزوڵڵا بەیگی، کۆڕیادی یەک سەدەمین ساڵی کۆچی دوایی شاعیری به ناوبانگی کورد ا میسباح ـ دیوان (ی) ئه ده ب بەڕێوە چوو.
لەو کۆڕیادەدا سەرەتا سه ید یاسین قوڕەیشی بەڕێوەبەری کۆڕەکە بە خێر هێنانی بە شداربوان، پێشەکی و ڕاگەیاندنی به رنامه کانی کرد، دواتر مستە فا ئیلخانیزاده بەرپرسی ناوەندی فێرکاری و فەرهەنگیی ( ئه دە ب) به خێر هێنانی ئامادەبوانی کۆڕەکەی کرد و وتارێکی لەسەرمامۆستا میسباح ـ ددیوان (ی) ئەدە ب و دۆخی فێرکاری و کلاسە کوردییەکان، پێشکەش کرد.
. دواتر لوقمان ڕەحیمی هونەرمەندی وێنەگرو خەڵکی ئاوایی باخچه باسێکی لەسەر کەسایه تیی مامۆستا ئەده ب پێشکەشی ئامادەبووان کرد. لە بەشێکی تری کۆڕیادەکەدا، دوکتۆر مێهری پاکزاد، وتاریکی زانستی لەسەر کەسایەتیی چە ند ڕەهەندی مامۆستا میسباح ـ ددیوان (ی) ئەدەب پێشکەش کردو چەند غەزەلێکی لە دیوانی ئەدەب خبۆ ئامادەبووان خوێندەوە.
لە درێژەی بەرنامەکەدا سەعید نەججاڕی ( مامۆستا ئاسۆ ) : وتارێکی لەسەر کەسایەتیی مامۆستا میسباح ـ دیوان پێشکەش کرد وو خوێندنه وه ی، هەروەها سەردار سه یفی قازی، وتارێکی لەسەر کەسایەتیی مامۆستا میسباح ـ دیوان ( ی ) ئه دە ب .پێشكەش کرد.
ئەمجەد فەرەجی یەکێکی تر لە کۆڕگێڕانی ئەو کۆڕە بووو باسێکی لەسەر کەسایهەتیی مامۆستا ئەدەب و چالاکیی له بواری مووسیقا دا پێشکەش کرد.
ڕه سووڵ چووپانی (شوانە ) لەو کۆڕەدا شیعری خوێندەوە و لە کۆتاییدا بەشدار ىووانی ئەو رێ و ڕەسمە * چوون بۆ گۆڕستان و سەردانی گۆڵکۆی مامۆستا میسباح ـ دیوان ( ی) ئه دە بیان کرد