Google search engine
ماڵەوە ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ئێران کۆماری ئیسلامی بەسیجەکانی بۆ بانگەشە بۆ هەڵبژاردن کۆکردەوە

کۆماری ئیسلامی بەسیجەکانی بۆ بانگەشە بۆ هەڵبژاردن کۆکردەوە

0
893

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ناوەندی “ڕۆژی کورد” لە ناوچەی مەرگەوەر، سۆما، ئەنزل، برادۆست و تەرگەورەی شاری ورمێ، کۆماری ئیسلامی بە فەرمی بانگهێشتی بەسیجەکانی ناوچەی کردووە تا لە کۆبوونەوەیەکدا بە مەبەستی بەشداری گشتگیری خەڵک لە هەڵبژاردن، کۆ ببنەوە.

ئەو کۆبوونەوەیە کە ڕێکەوتی ٢٤ی ڕێبەندان واتا سبەی شەممە، لە بەشی سیلوانای ورمێ بەرێوە دەچێ بە مەبەستی هاندانی خەڵکە بۆ بەشداری گشتگیر لە هەڵبژاردنی خولی دەیەمدا.

بڕیارە لەو کۆبوونەوەدا هەندێک  خاڵ و تێبینی بدرێ بە بەسیجەکانی ناوچە تا بۆ هاندانی خەڵک ڕەچاوی بکەن.

شایانی ئاماژەیە کە هەرچەند ئەو کۆبوونەوە بە ناوی عابد فەتاحی کراوە بەڵام ڕۆژی کورد زانیوێتی کە لەلایەن بەسیجی ناوچە و شۆڕای ناوچەی سیلوانا و شارەداری ئەو شارەوە کراوە و بە ئانقەست حابد فەتاحی هەڵبژێردراوە چونکە بە ناو نوێنەری کوردە.

شایانی ئاماژەیە کە بەتایبەتی دوای ڕەدی سەلاحیەتی ٥٥% کاندیدەکان و هەروەها ڕەدی سەلاحیەتی گشتگری بە ناو ڕیفۆرمخوازەکان، بانگەشە بۆ بەشداری لە ناو خەڵکدا یەکجار کەم بۆتەوە.

هەروەها بەشێک لە مامۆستایانی زانکۆ و پارێزەرانی ئێران، بە فەرمی ولە نامەیەکی سەرئاواڵەدا داوایان لە ڕوحانی کرد کە هەڵبژاردن ڕابگرێت. ئەوان هۆکاری ئەو داواکارییەیان بۆ یەک دەست ىوونی هەڵبژاردن و بەشدار نەبوونی جیا بیران گەڕاندەوە.

پێویست بە ئاماژەیە کە تا ئێستا زۆربەی هەرە زۆری حیزبەکانی خۆرهەڵاتی کوردستان ئەو هەڵبژاردنەیان تەحریم کردووە و پێدەچێت لە ڕۆژانی داهاتوودا هەر هەموویان بایکۆتی بکەن.

msto

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

بابەتی پێشووجێگری وەزیری دەرەوەی ئێران: ئێمەدژ بە ڕاپرسی هەرێمی کوردستانین
بابەتی دواترمیتینگ یا هەر کۆبۆنەوەیەکى ترى شەقامی بەربژێرەکانى هەڵبژاردنى ئێران قەدەغەیە

Leave a Reply

This site uses Akismet to reduce spam. Learn how your comment data is processed.

نوێترینەکان
بەیاننامەی پشتگری لە بانگەوازی مانگرتنی گشتی لە دووهەمین ساڵیادی قەتڵی حکوومەتیی ژینا ئەمینی حەسەن نەسروڵڵا : بڕیارمان داوە بەبێ پاڵپشتی ئێران ، هێرش بکەینە سەر ئیسرائیل چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پرۆفیسۆر "عەلی قلیچ" کۆچی دوایی کرد جێگری بەرپرسی پۆلیسی ئەمنیی خاش کوژرا گرنگی ڕۆڵی دایک لە پەروەردەی نەتەوەییدا پنتاگۆن : جووڵەی هێزەکانی ئەمریکایی لە ناوچەدا رێگر بوو لە هێرشی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل ئیسرائیل سەرۆکایەتیی کۆنفرانسی نەتەوەیەگگرتووەکان بۆ داماڵینی چەک دەکات و ئێران و سووریا تووڕە دەکات کەشتیی یو ئێس ئێس ئەبراهام لینکن گەیشتە رۆژهەڵاتی ناوەڕست  ڕاهاتن لە ڕاگەیاندن لە سیاسەتی دەسەڵاتی داگیرکار و  خۆسەپێندا. ئیسرائیل :هێرشەکانمان بۆ سەر غەززە بەردەوام دەبێت وەزیرەپێشنیارکراوەکانی پزشکیان دەنگیان پێدرا ، بەڵام پەرلەمانی ئێران کەوتە ژێر پرسیارەوە چاودێریی مافی مرۆڤ سەبارەت بە هەڵکشانی ئاماری لە سێدارەدان لە ئێران هۆشداری دەدات ئاماری چەکی پووچی (بەرگەشتی ) بانکی لە ئێران گەیشتۆتە هێڵی سوور چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان