کۆبوونەوەی نێوان ناوەندی هاوکاری و شەش لایەنی سیاسیی ڕۆژهەڵاتی کوردستان

0
169
ڕۆژی پێنج شەممە، ١٠ی خاکەلێوە کۆبوونەوەیەک لەنێوان شەش لایەن و ڕێکخراوی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران بە سەرپەرستیی بەڕێز محەممەد نەزیف قادری لە بارەگای پارتی سەربەستیی کوردستان، بەڕێوە چوو.
لەم کۆبوونەوەدا پرسی یەکگرتوویی، یەک‌گوتاری، هاوکاری و هەماهەنگی حیزب و لایەنە سیاسیەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، شۆڕشی ژینا و دوایین ئاڵوگۆڕە سیاسییەکانی ڕۆژەڤی کوردستان و ئێران قسە و باس و ئاڵوگۆڕی بیروڕایان لەسەر کرا.
لە کۆتایی ئەم کۆبوونەوەدا پێداگری لەسەر درێژەدان بە دانیشتن و هەماهەنگیی پتر لەگەڵ یەکتر کرایەوە.
شەش لایەنەکەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بریتی بوون لە:
– پارتی ئازادیی کوردستان
– پارتی سەربەستیی کوردستان
– کۆمەڵەی یەکسانیی کوردستان
– ڕیکخراوی خەباتی شۆڕشگێڕی کوردستان
– بزووتنەوەی سەربەخۆییخوازانی کوردستان
– پارتی سەربەخۆیی کوردستان
١٠ی خاکەلێوەی ٢٧٢٣ی کوردی.
٣٠ی مارسی ٢٠٢٣ی زاینی

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.