کوژرانی یەکێک لە مۆرەکانی ئیتلاعات لە پیرانشار

0
869

بەپێی هەواڵی گەییشتوو بە ڕۆژی کورد، ئێوارەی شەممە 18ی بانەمەڕی ساڵی 1395ی هەتاوی، کەسێکی خەڵکی پیرانشار بەناوی جەماڵ بازرگان کوژرا.
سەرچاوەیەکی ئاگادار لەو بارەوە تایبەت بە ڕۆژی کورد ڕایگەیاند، کەسێک بە ماتۆڕ لە کەمەربەندیی پیرانشار “جەماڵ بازرگان”ی بە کلاشنیکوف داوەتە بەر دەستڕێژی گووللە و کوشتوویەتی.
هەر لەم پێوەندییەدا هاوڵاتییەکی کوردی خەڵکی پیرانشار بە هەواڵنێری ڕۆژی کوردی ڕاگەیاند کە جەماڵ بازرگان جاش بووە و یەکێک لە مۆرەکانی ئیدارەی ئیتلاعات بووە کە دەستی لە ئازار و ئەزیەتی خەڵکی شار و ناوچەکدا هەبووە.
شایانی ئاماژەیە کە ڕۆژی کورد ئەمە پشتڕاست ناکاتەوە و تەنیا وەکوو ڕاپۆرتی گەییشتوو بڵاوی دەکاتەوە.

شایانیباسە، هەندێ دەنگۆ باس لە کوژرانی جەماڵ بازرگان بە هۆی کێشەی بنەماڵەیی لەگەڵ کەسێکی تری پیرانشاریدا دەکەن، ڕۆژی کورد ئەو زانیارییە پشتڕاست ناکاتەوە.
لەم پێوەندییەدا چەند ڕۆژ پێش ئێستا، لە ئاکامی تێکهەڵچوونێکدا لە نێوان هێزێکی کوردی و سوپای پاسداران لە ناوچەی ڕەبەت، چەند جاش و  ئەندامی سوپای پاسداران کوژران و بە دەیانی دیکەش بریندار ببوون.

زانیاریی پەیوەنیدارە:

پێویست بە ئاماژەیە کە لە ماوەی نزیک بە ٩ مانگی ڕابردوودا لە شارەکانی ورمی و بۆکان، چەند کەسی سەر بە ڕژیم کە لەو شارانە خەریکی بلاو کردنەوەی گەندەڵێ و هەروەها سیخوڕی و بڵاو کردنەوەی ماددە هۆشبەرەکان بوو، لە لایەن کەس یان کەسانێکی نەناسراوەوە کوژران کە دەکرێ ئاماژە بە ئەو ناوانە بکەین: جەلیل ئاشنا لە بۆکان، حوسێن بێریوان لە دزەی مەرگەوەر کە ١٧ گوللەی لێدرا و کوژرا،  حەسەن بانەیی لە بۆکان و عەبدوڵا داروەند کە لە ڕێگای کۆسە لەگەڵ هاوڕێیەکی تری بە گولە کوژرا.

13179103_1726090754298194_5609105311629090511_n

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.