Google search engine
ماڵەوە ھەواڵ جیهان کومیتەی پشتیوانی لە ڕۆژنامەوانان: لە ساڵی ٢٠١٦، چل و هەشت هەواڵنێر و...

کومیتەی پشتیوانی لە ڕۆژنامەوانان: لە ساڵی ٢٠١٦، چل و هەشت هەواڵنێر و ڕۆژنامەوان، کوژراون

0
1182

ڕۆژی کورد: کومیتەی پشتیوانی لە ڕۆژنامەوانان، لە دوایین ڕاپۆرتی خۆی کە لە کۆتاییەکانی ساڵی ٢٠١٦ بڵاو بۆتەوە، ڕایگەیاندووە، لە ساڵی ٢٠١٦دا ٤٨ هەواڵدێر  لە کاتی کارکردن و بەڕێوەبەردنی ئەرکەکانیاندا، کوژراون.

بەپێی ڕاپۆرتی کومیتەی پشتیوانی لە ڕۆژنامەوانان کە بنکەی سەرەکیی ئەو کومیتەیە لە نیۆیۆرک ـە، ئەو ڕێژەیە لە چاو ساڵی ٢٠١٥، کە تێیدا ٧٢ هەواڵنێر، کوژرابوون، ٢٤ کەس کەمترە و دابەزیوە.

بەپێی ئەو ڕاپۆرتە کە لەلاین هەواڵدەریی ئاسۆشتێدپرێسەوە بڵاو بۆتەوە، لە ماوەی ساڵی ٢٠١٦ـدا، ١٨ ڕۆژنامەوان گیانیان لە دەست داوە کە هەمووی بە هۆی هێرش بۆ کرانە سەریان لە کاتی کارکردندا بووە و ٢٦ هەواڵنیریش لە ناو شەڕەکاندا لە سووریە، عێراق، یەمەن، لیبی و ئەفغانستان و سومالی، کوژراون.

بەپێی ئەو ڕاپۆرتە، سووریە ئەمساڵیش وەک چوار ساڵی ڕابردوو، هەمدیسان زێدەترین ڕێژەی ڕۆژنامەوان و هەواڵنێرە قوربانی بووەکانی لە خۆ گرتووە و لە کۆی گشتی، ١٤ ڕۆژنامەوان و هەواڵنێر، لە کاتی ڕاگواستنی هەواڵەکانی شەڕ لە سووریە، گیانیان لە دەست داوە.

فیدراسیۆنی ناونەتەوەیی ڕۆژنامەوانانیش، ڕایگەیاندبوو کە لە ساڵی ٢٠١٦ـدا، ٦٥ ڕۆژنامەوان لە وڵاتە جیاجیاکانی جیهان، کوژراون.

 

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

بابەتی پێشوودژکردەوەی حیزبەکان لەسەر تیرۆرەکەی شەوی یەلدا/چەند لایەن کۆماری ئیسلامی بە بکەری تاوانەکە دەزانن
بابەتی دواترڕێوڕەسمی شەوی چلە (یەڵدا) لە ناوەندی ڤەژین ـی مریوان، بەڕێوە چوو
نوێترینەکان
بەیاننامەی پشتگری لە بانگەوازی مانگرتنی گشتی لە دووهەمین ساڵیادی قەتڵی حکوومەتیی ژینا ئەمینی حەسەن نەسروڵڵا : بڕیارمان داوە بەبێ پاڵپشتی ئێران ، هێرش بکەینە سەر ئیسرائیل چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پرۆفیسۆر "عەلی قلیچ" کۆچی دوایی کرد جێگری بەرپرسی پۆلیسی ئەمنیی خاش کوژرا گرنگی ڕۆڵی دایک لە پەروەردەی نەتەوەییدا پنتاگۆن : جووڵەی هێزەکانی ئەمریکایی لە ناوچەدا رێگر بوو لە هێرشی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل ئیسرائیل سەرۆکایەتیی کۆنفرانسی نەتەوەیەگگرتووەکان بۆ داماڵینی چەک دەکات و ئێران و سووریا تووڕە دەکات کەشتیی یو ئێس ئێس ئەبراهام لینکن گەیشتە رۆژهەڵاتی ناوەڕست  ڕاهاتن لە ڕاگەیاندن لە سیاسەتی دەسەڵاتی داگیرکار و  خۆسەپێندا. ئیسرائیل :هێرشەکانمان بۆ سەر غەززە بەردەوام دەبێت وەزیرەپێشنیارکراوەکانی پزشکیان دەنگیان پێدرا ، بەڵام پەرلەمانی ئێران کەوتە ژێر پرسیارەوە چاودێریی مافی مرۆڤ سەبارەت بە هەڵکشانی ئاماری لە سێدارەدان لە ئێران هۆشداری دەدات ئاماری چەکی پووچی (بەرگەشتی ) بانکی لە ئێران گەیشتۆتە هێڵی سوور چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان