کومیتەی پشتیوانی لە ڕۆژنامەوانان: لە ساڵی ٢٠١٦، چل و هەشت هەواڵنێر و ڕۆژنامەوان، کوژراون

0
833

ڕۆژی کورد: کومیتەی پشتیوانی لە ڕۆژنامەوانان، لە دوایین ڕاپۆرتی خۆی کە لە کۆتاییەکانی ساڵی ٢٠١٦ بڵاو بۆتەوە، ڕایگەیاندووە، لە ساڵی ٢٠١٦دا ٤٨ هەواڵدێر  لە کاتی کارکردن و بەڕێوەبەردنی ئەرکەکانیاندا، کوژراون.

بەپێی ڕاپۆرتی کومیتەی پشتیوانی لە ڕۆژنامەوانان کە بنکەی سەرەکیی ئەو کومیتەیە لە نیۆیۆرک ـە، ئەو ڕێژەیە لە چاو ساڵی ٢٠١٥، کە تێیدا ٧٢ هەواڵنێر، کوژرابوون، ٢٤ کەس کەمترە و دابەزیوە.

بەپێی ئەو ڕاپۆرتە کە لەلاین هەواڵدەریی ئاسۆشتێدپرێسەوە بڵاو بۆتەوە، لە ماوەی ساڵی ٢٠١٦ـدا، ١٨ ڕۆژنامەوان گیانیان لە دەست داوە کە هەمووی بە هۆی هێرش بۆ کرانە سەریان لە کاتی کارکردندا بووە و ٢٦ هەواڵنیریش لە ناو شەڕەکاندا لە سووریە، عێراق، یەمەن، لیبی و ئەفغانستان و سومالی، کوژراون.

بەپێی ئەو ڕاپۆرتە، سووریە ئەمساڵیش وەک چوار ساڵی ڕابردوو، هەمدیسان زێدەترین ڕێژەی ڕۆژنامەوان و هەواڵنێرە قوربانی بووەکانی لە خۆ گرتووە و لە کۆی گشتی، ١٤ ڕۆژنامەوان و هەواڵنێر، لە کاتی ڕاگواستنی هەواڵەکانی شەڕ لە سووریە، گیانیان لە دەست داوە.

فیدراسیۆنی ناونەتەوەیی ڕۆژنامەوانانیش، ڕایگەیاندبوو کە لە ساڵی ٢٠١٦ـدا، ٦٥ ڕۆژنامەوان لە وڵاتە جیاجیاکانی جیهان، کوژراون.

 

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت