بە پێی هەواڵێک کە لە ماڵپەڕی فەرمی حکومەتی هەرێمی باشوری کوردستان بڵاوکراوەتەوە؛ فەرمانگەی تەکنەلۆجیای زانیاری حکومەتی هەرێمی کوردستان قۆناغی کۆتایی دۆمەینی ئاستی یەکەمی کوردستان .KRD رادەگەیێنێت و بەم هەنگاوە گشت لایەنەکان لە سەرتاسەری جیهان دەتوانن پێگەی ئەلکترۆنی خۆیان لە دۆمەینی ئاستی یەکەمی (TLD) کوردستان تۆمار بکەن.
.KRD لەسەر ئاستی جیهانی ئامادە و بەردەستکراوە کە بتوانێت باشترین هەڵبژاردە بێت بۆ هەر لایەنێک و کێشەی نەبونی دۆمەینی گۆنجاو بۆ تاکی کوردستانی، دام و دەزگاکان، رێکخراوەکان و کۆمپانیاکانی پەیوەندیدار بە کوردستان چارەسەر بکات.
هیوا ئەفەندی، سەرۆکی فەرمانگەی تەکنەلۆجیای زانیاری وتی ” ڵەو سەردەمەی کە لە جیهان بە خێراییەکی سەرسورهێنەر ژمارەی بەکارهێنەرانی ئینتێرنێت زیاد دەکات، .KRDدەبێتە هۆی بەردەست بونی دوبارەی چەندین ملیۆن دۆمەین کە پێشتر لە تی ئێل دی یەکانی تر تۆمار کراون”
بە پێی ڕێنماییەکانی ICANN بو تۆمارکردنی دۆمەین ، ئێستاچەندەها کۆمپانیای جیهانی ئامادەن بۆ تۆمارکردنی دۆمەینەکانی .KRD لەرسەتاسەری جیهان.
بۆ زانیاری زیاتر دەتوانن سەردانی پێگەی ئەلکترۆنی دۆمەینی فەرمی ئاستی یەکەمی کوردستان بکەن: