Google search engine
ماڵەوە فه‌رهه‌نگ و هونه‌ر کتێبی ژیان و خەباتی کاک فاتح ئارەش چاپ و بڵاو کرایەوە.

کتێبی ژیان و خەباتی کاک فاتح ئارەش چاپ و بڵاو کرایەوە.

0
2072

 

تێکۆشەری دێرینی ناو جەرگەی خەبات و شۆڕشی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، کاک فاتح ئارەش کتێبێکی لە سەر ژیان و خەباتی دەیان ساڵەی خۆی بڵاو کردەوە.
لەو پێوەندییە دا کاک فاتح ئارەش لە لاپەڕەی فەیسبووکەکەی نووسیویەتی:
ژیان و خەبات.
بەشی دووهەمی بیرەوەرییەکانم کە بە ٢١خاڵی ڕامیاری و کۆمەڵایەتی کۆتایی پێ دێت، ئەم بەشەیی بیرەوەرییەکانم هێندێک جیاوازیی هەیە کە بریتیی لە شێوەی هێنانەگۆڕێ و چاوخشاندەنەوە بەسەر باسەکاندا.
شەنوکەمی بابەتە سیاسییەکانی ڕابروو لە گەڵ کێشەکانی سەر ڕێگام، لەم شەنوکەمەدا کە بەزۆری لە باسەکانی وەک شۆڕشی ئێران و مەسەلەی نەتەوایەتی، کوردستان و کۆسپی ململانێ، کۆنگرەی ٨، کێشەی تیئۆری، کۆنگرەی ١٣کە دەتوانین بڵێین شێوە کورتە مێژوویەکی حیزبی دێموکرات بەگشتی لە کۆنگرەی سێهەمەوە سەرهەڵدەدات کە لە درێژەی باسدا حیزب و ڕێکخراوەکانی دیکە لە سەرخۆ تێکەڵاوی باسەکە دەکرێن و بە بابەتێک لە ژێر ناوی ئیستاکە کۆتایی پێ دێت.
هەروەها شیکردنەوەییەک لە سەر فئودالیزم بۆ دۆستانی ئەو سیستەمە!! لە گەڵ حکومەتی بەگەکانی خزمی خۆم و هێندێک بابەتی گرنگی دیکە هێناوەتەگۆڕێ، وێرای قبووڵی ئەوەیی کە باس و شێکردنەوەکانم ناتوانێ جێگای ڕەزایەتی هەموو کەسێک بێ و لاشم ڕوونە کە کەموکوڕیم هەیە بەڵام دەڵێم هەر ئەوندە لێرەدا لە توانی مندابووە. لە ڕووانگەی خۆمەوە خوێندنەوەی بەشێوەی ورد بێ کارتێکردن لە سەر ئاستی بیری خوێنەر نابێ چونکە هەوڵم داوە تا باسەکان لە گۆڕەپان و دەرەوەیی وتووێژی بزوێنەر پێکەوە گرێ بدەم و وتەیی زانایانی بواری فەلسەفەی زانستی، دەروونی و کۆمەڵایەتیم کردەوە بە بەڵگەی بۆچوونەکانم.
ناوی زۆر کەس کە بەشێکیان لێرەن و ئیمکانی هەیە ئەم بابەتە بخوێنەوە هاتووە، وێرای کەموکوڕییەکان بەو جۆرە کە خۆم بیری لێ دەکەمەوە هێندێک لەو باسانە دەکرێت وەک وتاری کۆتایی هێندێک کورسی بەرز کە لە وڵاتانی پێشکەوتوودا باوە کەڵکیان لێوەرگریت، بەگشتی دەتوانین وەک ئاوردانەوەیەکی تێبینانە لە ڕابردوو بەڵام بەپێوەڕی لۆژیک بەمەبەستی گەشەیی داهات و لە دەرەوەی فاکتەرەکانی ڕووخان هەڵسەنگاندنی لە سەر بکەین کە بەگوێرەی فیکری خۆم خوێندنەوەیی بۆ خەباتکارانی گەنج و خەباتکارانی مێژیینە پێویستە. ئەو کتێبە وێرای خۆم لە شوێنی خوارەوەش دەستدەکەوێت.

https://arzan.se/
+46704926924

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

بابەتی پێشووسپاسنامەی هاوپەیمانی سەربەخۆییخوازانی کوردستان بە بۆنەی بەڕێوەچوونی جەژنی نەورۆز لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان
بابەتی دواترزمان پێناسەی گەلە، جەماڵ پوورکەریم

Leave a Reply

This site uses Akismet to reduce spam. Learn how your comment data is processed.

نوێترینەکان
بەیاننامەی پشتگری لە بانگەوازی مانگرتنی گشتی لە دووهەمین ساڵیادی قەتڵی حکوومەتیی ژینا ئەمینی حەسەن نەسروڵڵا : بڕیارمان داوە بەبێ پاڵپشتی ئێران ، هێرش بکەینە سەر ئیسرائیل چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پرۆفیسۆر "عەلی قلیچ" کۆچی دوایی کرد جێگری بەرپرسی پۆلیسی ئەمنیی خاش کوژرا گرنگی ڕۆڵی دایک لە پەروەردەی نەتەوەییدا پنتاگۆن : جووڵەی هێزەکانی ئەمریکایی لە ناوچەدا رێگر بوو لە هێرشی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل ئیسرائیل سەرۆکایەتیی کۆنفرانسی نەتەوەیەگگرتووەکان بۆ داماڵینی چەک دەکات و ئێران و سووریا تووڕە دەکات کەشتیی یو ئێس ئێس ئەبراهام لینکن گەیشتە رۆژهەڵاتی ناوەڕست  ڕاهاتن لە ڕاگەیاندن لە سیاسەتی دەسەڵاتی داگیرکار و  خۆسەپێندا. ئیسرائیل :هێرشەکانمان بۆ سەر غەززە بەردەوام دەبێت وەزیرەپێشنیارکراوەکانی پزشکیان دەنگیان پێدرا ، بەڵام پەرلەمانی ئێران کەوتە ژێر پرسیارەوە چاودێریی مافی مرۆڤ سەبارەت بە هەڵکشانی ئاماری لە سێدارەدان لە ئێران هۆشداری دەدات ئاماری چەکی پووچی (بەرگەشتی ) بانکی لە ئێران گەیشتۆتە هێڵی سوور چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان