کاربەدەستانی پارێزگای ورمی بە شیوازی جیاواز هەوڵ دەدەن خەڵک ببەن بۆ پێشوازیی ڕوحانی

0
794

بەرپرسانی شارە جیاوازەکانی پارێزگای ورمێ، بە شێوازی جۆراوجۆر هانی خەڵکی ئەو شارانە دەدەن تا بە جلی کوردییەوە بچنە پێشوازیی ڕوحانی و لە هەمان کاتدا هەندێ چالاکییان بۆ کۆ کردنەوەی خەڵک بۆ پێشوازیی ڕوحانی گرتوونە بەر.

ڕۆژی کورد: هەروەک پێشتر لە هەواڵەکانی ڕۆژی کورددا هاتبوو، بەر لە سەفەری حەسەن ڕووحانی، سەرۆک کۆماری ڕژیم، کە بڕیارە ڕۆژی دووشەممە ١٠ی جۆزەردان بە سەردان بێتە پارێزگای ورمێ و سەردانی چەند شار بکات،  بەو بۆنەوە هەندێ ناوەندی ڕژیم گوشاریان ۆ هونەرمەندان هێناوە تا بەرهەم بۆ پێشوازیی ڕوحانی ئامادە بکەن و پێیدا هەڵبڵێن.

بەپێی زانیاریی گەیشتوو بە ناوەندی هەواڵدەریی ڕۆژی کورد، ماوەی حەوتوویەکە هەندێک بنکەی ڕژیم وەک دەنگ و ڕەنگی ناوەندی مهاباد و دەنگ و رەنگی کاناڵی ئوستانی، لە شارەکانی مهاباد و بۆکان و ورمێ گوشاریان خستۆتە سەر چەند هونەرمەندێک تا گۆرانی و ئاوازی تایبەت بۆ پێشوازی لە ڕوحانی ساز بکات.

لە درێژەی فێڵ و فرتەکانی ڕژیم بۆ ڕاکێشانی خەڵک بۆ پێشوازی لە حەسەن ڕوحانی، هەواڵنێری ڕۆژی کورد لە شاری ورمێ ـوە باس لەوە دەکات کە  ستادێک به ناوی “پێشوازی له ڕوحانی” لە شەقامی دانشکەدەی ئەو شارە پێکهیاتوه و لە کات ژمێر ٦ی سەر لە ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی ٧ی جۆزەردان،  کات ژمیر ۶ ئیواره دستی به کار و چالاکی کردووە.

شایانی ئاماژەیە کە خاڵی جێگای سەرنج لەو ستادە، دانانی موزیک وبه گۆرانی کوردی لەو ستادەیە.

هەروەها هەواڵنێری ڕۆژی کورد لە شاری شنۆ، باس لەوە دەکات کە بەرپرسانی ئەو شارە بە هەموو شیوەیەک هەوڵ دەدەن و پێداگری دەکەنەوە کە خەڵکی شاری شنۆ بە جلی کوردییەوە بچنە پێشوازیی حەسەن ڕوحانی و بەڵێنیان پێداون خواردن و شیرینی باش بدرێ بەو کەسانە کە دەچنە پێشوازی.

بۆ نمونە ئە مڕۆ لە  پارکی قەڵاتۆکی شاری شنۆ و لە کێ بەر کێی بەهێزترین لاوان، پێشکەشکاری بەرنامەکە چەند جار بەتایبەتی باسی کردووە کە  فەرمانداری شاری شنۆ داوا دەکات  ڕۆژی دووشەممە بە جلی کوردیەوە بچین بۆ پێشوازی و لە جەشنەکەدا شیرین و خواردەمەنی باشیش دەدرێ بە بەشدار بووان.
هەروەها لە حاڵێکدا، کەسانی سەر بە ڕژیم لێڕەوارەکانی کوردستان ئاگر تێبەردەدەن، ڕۆژی پێنج شەممە ٦ی جۆزەردان، لە ڕێگای  نێوان شنۆ – ورمێ. بەناو چالاکییەکی ژینگەپارێزی بۆ پێشوازی لە هاتنی ڕوحانی سەرۆک کۆماری ڕژیم بۆ پارێزگای ورمێ بەڕێوە چوو کە تێیدا، سیامەند ڕەحمانی وەرزشوانی نەخوستانی کوردیش بە شێوەیەکی تایبەت لە بەر چاوان داندرابوو کە سەرنجی خەڵک بۆ لای خۆی ڕابکێشێ.

photo_2016-05-27_21-08-48

photo_2016-05-27_21-08-57

photo_2016-05-27_21-09-01

13245259_386955801475049_4548908836228300245_n

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.