ڕەمزی کیمیابارانی هەڵەبجە گۆڕه‌كه‌ی‌ نادیاره

0
405

شه‌هید عومه‌ری‌ خاوه‌ر، ڕەمزی شه‌هیدانی‌ كیمیابارانی‌ هه‌ڵه‌بجه‌یه‌، له‌دوای‌ تێپه‌ڕینی‌ (34) ساڵ به‌سه‌ر كیمیابارانی‌ شاره‌كه‌دا، هێشتا گۆڕه‌كه‌ی‌ نادیاره ‌و كه‌س نازانێت له‌كوێ‌ بە خاکسپێردراوە.

شه‌هید عومه‌ری‌ خاوه‌ر خاوه‌نی‌ هه‌شت كچ و سێ كوڕ بوه‌، خۆی‌ و خێزان و منداڵه‌كانی‌ له‌ تاوانی‌ كیمیابارانی‌ هه‌ڵه‌بجه‌دا شه‌هید بون، له‌ كاتێكدا گۆڕی‌ خۆی‌ و كۆرپه‌كه‌ی‌ نادیاره‌، بەڵام گۆڕی‌ خێزان و منداڵه‌كانی‌ تری‌ له‌گۆڕستانی‌ شه‌هیدانی‌ هه‌ڵه‌بجه‌ن.

عومەری خاوەر كێ‌ بو؟
عومەر حەمەساڵح ناسراو بە (عومەری خاوەر) ساڵی (1934) لەدایك بوە، بنەماڵەكەی خەڵكی ناوچەی گەرمیان بون لەشارۆچكەی باوەنور چون بەرەو هەڵەبجەو لەوێ گیرسانەوە عومەر لەنێو براكانیدا تەنیا ئەو بەناوی دایكیەوە ناوی براوە.
لەژیانیدا دو جار هاوسەرگیری کردوە، و هاوسەری یەكەمی نزیكەی چوار مانگ پێكەوە دەبن‌ و دواتر جیا دەبنەوە، لە هاوسەری دوەمی بەناوی سامیە (10) منداڵی دەبێت.

شەهید عومەری خاوەر حەوت كچی بوە (گەرمیان، كوێستان، تارا، شیلان، جوانە، ژیان، بەیان) دوای ئەو حەوت كچە عومەر و سامیە دەبنە دایك‌ و باوكی كوڕێك‌ و ناوی دەنێن (حەمەشوان)  و ئەو منداڵەیان لە تەمەنی سێ ساڵیدا بەنەخۆشیەك ژیان لەدەستدەدا، دەڵێن شەهید عومەری خاوەر تا مرد ئێشی ئەو كوڕەی لەدڵدا بوە.

ساڵێك دوای مردنی حەمەشوان، بەخت رو دەكاتە خێزانەكەی عومەر ، سامیەی هاوسەری بەسكێ دو كوڕی دەبێت،  ناویان دەنێنن (ئەحمەد و موحەممەد) تائێستا رون نیە  لەبەر ئەوەی دو كۆرپەكەی دوانەن تا ئێستا رون نیە ئەو منداڵەی لەباوەشیدا پێكەوە مردون ئەحمەدە یان موحەممەد.

ناسراو  هاوڕێكانی دەڵێن پیاوێكی گونجاو بوە لەگەڵ دەوروبەرەكەی، دڵتەڕ و شیكپۆش بوە هەمیشە، لەساڵانی گەنجێتی‌ و كامڵبونی تەمەنیدا عومەر لەشارەكەدا ناوێكی بەرچاو بوە ئەكتەرێكی باشی شانۆ، هەڵپەڕكێ زانێكی ژێر و خۆشڕو، پیاوێكی كۆمەڵایەتی‌و گونجاو بوە.

لەزۆربەی بۆنە نەتەوەییەكانی شارەكەیدا بەشداریی كردوە بەوە ناسراو بوە هەڵپەڕكێی بەباشی زانیوە و ئەو ئاهەنگانەی ئەوی تیابوە چێژێكی زیاتری هەبوە،  ئەوكاتەی هەلەبچە  بۆمبا بارانكرا عومەری خاوەر بەیانیان كاری نانەو‌ایی كردوە دوا نیوەڕوان پاسەوانی (باخچەی ساوایانی هەڵەبجە)بوە.
بەپێی گێڕانەوەی کەسە نزیکەکانی (20) دەقیقە پێشی ئەوەی یەكەم ناپاڵم بكەوێتە خوارەوە بەسەر هەڵەبجەدا (عومەری خاوەر) گوێی بۆ هەواڵ هەڵخستبو لەڕێگەی رادیۆیەكی بچوكەوە، بەڵام دوای نیوسەعات مردنی خۆی‌و منداڵەكەی بونە گرینگترین وێنە بۆ ئەوەی دنیا بزانێ چی رویداوە لەشارەكەی

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

بابەتی پێشووبژی كوردستان ، هیوا محه‌ممه‌دیان
بابەتی دواترنوام چۆمسکی بە زمانی کوردی گوتی : نەورۆز پیرۆز بێ.

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.