ڕێوڕەسمی ڕێزلێنان لە قوتابیانی خولی فێرکاریی زمانی کوردی لە  گوندی نێزه‌ڕۆی بانه‌ بەڕێوەچوو

0
798

پۆلێکی تری خوێندن و پەروەردەبوون بە زمانی کوردی لە گوندی نێزه‌ڕۆی بانه‌ کۆتایی پێهات و ڕێورەسمی ڕێزلێنان لە قوتابیان بەڕێوەچوو.

ڕۆژی کورد: بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ناوەندی ڕۆژی کورد، شه‌وی 17ی خه‌زه‌ڵوه‌ری 1396ی، هه‌تاوی، کۆڕێک بۆ ڕیز لێنان و پێدانی بڕوا نامه‌ و ڕێزنامه‌ به‌ قوتابیانی پۆله‌کانی زمانی کوردی له‌ گوندی نێزه‌ڕۆی بانه‌ به‌ڕێوه‌ چوو

ئه‌نجومه‌نی فه‌رهه‌نگی کۆمه‌ڵایه‌تی نۆژین  له‌ درێژەی چالاکیه‌کانی خۆیدا له‌ گوندی نێزه‌ڕۆ ـی سه‌ر به‌ بانه‌ خولێکی خوێندن وپەروەردەبون بە زمانی کوردی بەڕێوە برد.

لەو خولەدا،  33 قوتابیی منداڵان و گه‌وره‌ساڵان کە لەلایەن مامۆستا هیدایەت عادڵی ـیەوە خوێندن بە زمانی کوردیان تەواو کرد،  ڕێزنامه‌ و بڕوانامه‌یان پێ بەخشرا.

ئه‌و کۆڕه‌ به‌ به‌شدارێ خه‌ڵکی ئاوایی و چالاکانی ئه‌نجومه‌نی نۆژین وژینگه‌ پارێزانی پاژین و ده‌نگ بێژ و شاعیران به‌ڕێوه‌ چوو.

له‌و کۆڕه‌ دا سروود له‌ لایه‌ن منداڵانی نێزه‌ڕۆ وتار ولێکۆڵینه‌وه‌ی زمانی کوردی، شانۆ، باسی ئه‌ده‌بی و چه‌ند شێعر پێشکه‌ش کرا.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

بابەتی پێشووفستیڤاڵی خواردنە خۆماڵیەکان لە زانکۆی پەیامی نووری مەریوان بەڕێوەچوو
بابەتی دواترکەرکووک و نەوتەکەی ساڵانێکە بە ئێران فرۆشراوە؟/ڕاپۆرتی تایبەتیی ڕۆژی کورد

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.