بە گوێرەى ڕاپۆرتى ڕۆیتێرز وەزارەتى دەروەى پاکستان راگەیاندوە کە ئەو کەسانەى کە لە هێرشی فرۆکەى بێ فڕۆکەوان بۆ سەر ئۆتۆمبیلى مەلا ئەختەر مەنسورکوژراون و پاسەپۆرتى پاکستانى بە ناوى والى محەمەد بە ویزاى ئێران دۆزراوەتەوە ئەو چەندەش ئەوە نیشان دەدات کە مەلا ئەختەر مەنسور سەرۆکى ڕێکخراوى تیروریستى تالیبان بەردەوام سەردانى ئێرانى کردوە.
نەواز شەریف سەرۆک وەزیرانى پاکستان لە لەندەن وێراى رەخنە لە هێرشی ئەمریکا لە نیو خاکى پاکستان گوتى تا ئێستا پشت راست نەکراوەتەوە کە خاوەنى پاسەپۆرت والى محەمەد هەمان مەلا مەنسور ئەختەر بێت.
ڕێکخراوى ئاسایشی ئەفغانستان پشت راستى کردەوە کە ئەو کەسەى کوژراوە مەلا ئەختەر مەنسورە هەروەها سەرۆکى ئەمریکا باراک ئۆباما ڕایگەیاند کە لە هێرشی هیزەکانیان بۆ سەر مەلا ئەختەر مەنسور سەرکەوتوو بون لە کوشتنى ڕێبەرى تالیبان.
شایانى باسە پێشتریش چەندین بەڵگە لە سەر پەیوەندى نێوان ئێران و ڕێکخراوى تیرۆریستى تالیبان بڵاو ببوە بە دۆزینەوەى پاسەپۆرتى پاکستانى بە ویزاى ئێرانەوە جارێکى تر ئەوە نیشان دەدات کە ئێران خاوەن پەیوەندیەکى بە هێزە لە گەڵ ڕیکخراوى تیروریستى.