ڕۆژی كورد :
ڕۆژی هه‌ینی رۆژی نووسه‌رانی به‌ندكراوه، رۆژێك بۆ وه‌بیرهینانه‌وه‌ی ئه‌وه‌ی كه له زۆربه‌ی شوێنه‌كانی دونیا نووسه‌ران و ڕۆژنامه‌نووسان ڕاپێچده‌كرێن، ئه‌كه‌ونه به‌ندیخانه یان زۆر جار له سه‌ر بیر و بڕواكانیان گیانی خۆیان له ده‌ست ئه‌ده‌ن.
ڕۆژی نووسه‌ران و ڕۆژنامه‌نووسانی
به‌ندكراو وه‌بیر هێنه‌ره‌وه‌ی ناوی زۆر كه‌س له نووسه‌ران و ڕۆژنامه‌نووسانه له
هه‌موو جیهان دا له‌وانه “ئه‌حمه‌د ئاڵتان”
نووسه‌ر و هه‌واڵنێری تورك شارۆمه‌ندی وڵاتی توركیه كه له ئێستادا له به‌ندیخانه‌دایه.
له به‌ر ئه‌وه‌ی پێش كووده‌تا سهرنهگرتووهكهی توركیه وتبووی : پارتی داد و
گه‌شه‌پیدان هه‌موو هێز و ده‌سه‌ڵاتی خۆی له ده‌ست ئه‌دات و پێویسته وه‌ڵامده‌ر
بێت له به‌رانبه‌ر ده‌زگای دادپه‌روه‌ری و جه‌ماوه‌ری توركیه‌دا. ئه‌م وته‌ی
ناوبراو وه‌كوو هاوكاریله گه‌ڵ كووده‌تاچییه‌كان هاته هه‌ژمار و ناوبراو ڕه‌وانه‌ی
به‌ندیخانه كرا. ئه‌م نووسه‌ره ته‌مه‌ن ٦٣ ساڵانه ڕۆژی 4ی نوامبر ١١ رۆژ پیش
ئێستا ئازاد كرا به‌ڵام سێ ڕۆژ پێشتر له ڕیكه‌وتی ١٣ی نوامبر جارێكی دیكه ده‌سبه‌سه‌ركرا
و بڕیاری به‌ندكرانی هه‌تاهه‌تایی به سه‌ر ناوبراودا سه‌پا.
چالاكی مافی ژنان “ئێستیلا نیانزی”
له به‌ر خاتری پۆستێك له سه‌ر هه‌ژماری فه‌یسبووكی
خۆی له به‌ندیخانه‌كانی ئۆگاندا ده‌سبه‌سه‌ر و گیراوه. ناوبراو هه‌وڵی پشتیوانی
كچانی بنه‌ماڵه‌ی ده‌ست كۆرتهكانی ئۆگاندای داوه به‌ڵام هاوكات له لایه‌ن سه‌رۆك
كۆماری ئه‌م وڵاته‌وه به تاوانی جنێودان و بێحۆرمهتی ئه‌م چالاكه ته‌مه‌ن ٤٥
ساڵانه له ئێستادا ده‌سبه‌سه‌ر و له به‌ندیخانه‌كانی ئه‌و وڵاته‌دا راگیراوه.
نموونه‌یه‌كی دیكه “شوو لین” نووسه‌ری
ته‌مه‌ن ٥٥ ساڵانه‌ی وڵاتی چینه كه به هۆی به‌رگری كردن له دێمۆكراسی و چالاكی
مافی مرۆڤ له زستانی ساڵی رابردوو به دواوه به تاوانی چالاكی تێكده‌رانه له
سه‌ر تۆڕه ئینته‌رنێتیه‌كان ده‌سبه‌سه‌ره و سزای ٣ ساڵ به‌ندكرانی به سه‌ردا سه‌پاوه.
ئه‌نجۆمه‌نی نێوده‌وڵه‌تی قه‌ڵه‌م ڕۆژی هه‌ینی ڕێكه‌وتی ١٥ی نوامبر به ئاماژه
پێدان به ناوی ئه‌م سێ نووسه‌ره و زۆر نووسه‌رانی دیكه یادی له‌وان كرد كه به
هۆی بڵاوكردنه‌وه‌ی بابه‌ته‌كانیان سه‌باره‌ت به پارێزگاری له ئازادی و مافی
كۆمه‌ڵگا سزای به‌ند كرانیان به سه‌ر دا سه‌پاوه و له ئێستادا به‌ند كراون. ئه‌م
ئه‌نجۆمه‌نه له ڕاگه‌یه‌ندراوی خۆی كه هاوینی ساڵی ٢٠١٩ی زایینی بڵاو كرایه‌وه
نووسیویه‌تی كه ساڵی ڕابردووی زایینی لانیكه‌م ڕێژه‌ی ٦٨ نووسه‌ری ژن و پیاو
ڕاپێچ، ده‌سبه‌سه‌ر یان كوژراون.