Google search engine
ماڵەوە ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ئێران ڕۆژی خوێندکار لە زانکۆی پەیام‌نووری مەریوان لە دۆخێکی تەواو ئەمنییەتیدا بەڕێوەچوو

ڕۆژی خوێندکار لە زانکۆی پەیام‌نووری مەریوان لە دۆخێکی تەواو ئەمنییەتیدا بەڕێوەچوو

0
1283

ڕۆژی کورد: گوشار بۆ سەر چالاکانی خۆێندکاری بەردەوامە و دۆخی زانکۆی پەیام‌نووری مەریوان لە لایەن هێزەکانی سپا و لباس شەخسییەکانی سەر بە ئیدارەی ئیتلاعات بە تەواوی ئەمنییەتی کراوە. زانکۆی پەیام‌نووری مەریوان، لە دۆخێکی تەواو ئەمنییەتیدایە.

بە پێی هەواڵی هەواڵنێری ڕۆژی کورد لە شاری مەریوان لە ڕێکەوتی ۱٤ی سەرماوەزی ١٣٩٦ی هەتاوی، لە زانکۆی پەیام‌نووری مەریوان، بەبۆنەی ڕۆژی خوێندکارەوە ڕێوڕەسمێک لە لایەن زانکۆوە بەڕێوەچوو.

لەم ڕێوڕەسمەدا، بە پێچەوانەی ساڵەکانی ڕابردوو کە چالاکییەکانی خوێندکارانی ئەم زانکۆیە ناوزەدی لە کوردستان دەرکردبوو، ئەمساڵ ئەم ڕێوڕەسمە لە دۆخێکی تەواو ئەمنییەتی بەڕێوەچوو.

بە وتەی یەکێک لە خوێندکارانی ئەم زانکۆیە لە کاتی بەڕێوەچوونی ئەم ڕێوڕەسمە، هۆڵیی گشتیی زانکۆ پڕ ببوو لە ئەندامانی بەسیج و حەراسەتی زانکۆ، هەروەها هێزە لیباس‌شەخسییەکانی ئیدارەی ئیتلاعات کە کەسانێکی تایبەتیان بۆ چاوترسێن‌کردنی خوێندکاران دیاری کردبوو.

زانکۆی پەیام‌نووری مەریوان، کە هەمیشە لە چالاکیی خوێندکاریدا سەرچەشن بووە، ئەمساڵ لە دۆخێکی تەواو ئەمنییەتیدایە و بە هەموو شێوازێک هەوڵ دەدرێت هەموو چالاکییەک لەم زانکۆیەدا قڕ بکرێت.

هەروەها جێگەی ئاماژەیە بەبۆنەی بانگکردن و لێپرسینەوە و هەڕەشەی ئیتلاعات لە کۆمەڵێک لە چالاکانی خوێندکاریی زانکۆی ناوبراو، گوشار و کۆسپی زۆر لەسەر ئەم خوێندکارانەیە و ئەمە بووەتە هۆی کزبوونی چالاکییەکان.

لە ڕیزی یەکەم:
لە چەپەوە سێیەم کەس ڕەئیس بەسیجی شاری مەریوانە

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

بابەتی پێشوونەتەوە لە زمانەكەیدا دەژی
بابەتی دواترزیندانیەكی سیاسیی كورد لە پارێزگای كرماشان كۆچی دوایی كرد.

Leave a Reply

This site uses Akismet to reduce spam. Learn how your comment data is processed.

نوێترینەکان
بەیاننامەی پشتگری لە بانگەوازی مانگرتنی گشتی لە دووهەمین ساڵیادی قەتڵی حکوومەتیی ژینا ئەمینی حەسەن نەسروڵڵا : بڕیارمان داوە بەبێ پاڵپشتی ئێران ، هێرش بکەینە سەر ئیسرائیل چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پرۆفیسۆر "عەلی قلیچ" کۆچی دوایی کرد جێگری بەرپرسی پۆلیسی ئەمنیی خاش کوژرا گرنگی ڕۆڵی دایک لە پەروەردەی نەتەوەییدا پنتاگۆن : جووڵەی هێزەکانی ئەمریکایی لە ناوچەدا رێگر بوو لە هێرشی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل ئیسرائیل سەرۆکایەتیی کۆنفرانسی نەتەوەیەگگرتووەکان بۆ داماڵینی چەک دەکات و ئێران و سووریا تووڕە دەکات کەشتیی یو ئێس ئێس ئەبراهام لینکن گەیشتە رۆژهەڵاتی ناوەڕست  ڕاهاتن لە ڕاگەیاندن لە سیاسەتی دەسەڵاتی داگیرکار و  خۆسەپێندا. ئیسرائیل :هێرشەکانمان بۆ سەر غەززە بەردەوام دەبێت وەزیرەپێشنیارکراوەکانی پزشکیان دەنگیان پێدرا ، بەڵام پەرلەمانی ئێران کەوتە ژێر پرسیارەوە چاودێریی مافی مرۆڤ سەبارەت بە هەڵکشانی ئاماری لە سێدارەدان لە ئێران هۆشداری دەدات ئاماری چەکی پووچی (بەرگەشتی ) بانکی لە ئێران گەیشتۆتە هێڵی سوور چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان