به پێی ههواڵی ههواڵدهریهكان له شەوی پێنجشەممەوە سوپای توركیه دەستی بە تۆپبارانی کانتۆنی عەفرین و دەوروبەری شارۆچکەی عەزاز کردووە و ژمارەیەکیش له هاونیشتمانیان بوونەته قوربانی.
سوپای تورکیه لە شەوی رابردووەوە دەیان جار شاری عەفرین و شارۆچکەکانی شیێ و جندرێسی سەر بە کانتۆنی عەفرینی تۆپباران کردووە، كه لە ئەنجامدا ٢ هاووڵاتی گیانیان لەدەستداوە و ژمارەیەکی زۆریش بریندار بوون کە لە نێویاندا منداڵیش بەدی دەکرێ.
هاوکات سوپای تورکیه، دەوروبەری شارۆچکەی “عەزاز”یشی بە چڕی تۆپباران کردووە ، بەڵام لهو پێوهندییه دا تا ئێستا هیچ زانیارییەک بڵاو نهكراوهتهوه
تۆپبارانەکە دوای ئەوە دێت کە حکوومەتی تورکیه، تۆمەتی تەقینەوەکەی شەوی چوارشەممەی ئانكارای خستە ئەستۆی یەکینەکانی پاراستنی گەل واته یهپهگه، تۆمەتێک کە بە توندی لە لایەن ساڵح موسلیم هاوسەرۆکی پارتی یەکێتیی دیموکراتیکەوە رەتکراوەتەوە.
رۆژی پێنجشەممە ١٨ی ڤیوریه رۆیتێرز بڵاوی کردەوە؛ ٢ هەزار چەکدار بە تانگ و چەکی قورسەوە و بە مەبەستی بەرەنگاربوونەوەی هێزەکانی یەپەگە و یارمەتیدانی چەکدارە گەمارۆدراوەکانی نێو شارۆچکەی عەزاز، لە سنووری تورکیهوە ئاودیوی باکووری سووریه بوون.
ههروهها حكومهتی توركیه، دهروازهی سنوریی مورشید پنار لهنێوان توركیه و رۆژئاوای كوردستانی ، داخستووه و سوپای ئەو وڵاتەش خاكی رۆژئاوای کوردستانیان بهزاندووه و زیاتر لە (200) میتر چوونهته ناو خاكی كوردستانی ڕۆژئاوا و ، هاوشانی ئەوانیش چەکدارانی داعش باشووری كۆبانی تۆپباران دەکەن و هێرشیان كردوهته سهر پردی قهرهقۆزاخ و به چڕی تۆپبارانیان كردوه و بەشێکی پردەکەشیان تەقاندوەتەوە.
هاوكات رێکخراوی چاودێریی مافی مرۆڤ لە سووریه دەڵێ؛ تورکیه سەدان چەکداری جیهادیی لایەنگری خۆی رەوانەی نێو خاکی سووریه کردووە.
بەگوێرەی ڕێکخراوی چاودێریی مافی مرۆڤ لە سووریه؛ “لانیکەم ٥٠٠ چەکدار”ی سەر بە ڕەوتە جیهادی و ناسیۆنالیستەکانی تورکیه، بۆ هاوکاریی ئەو چەکدارانە کە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا لە لایەن هێزە کوردی و هاوپەیمانەکانیانەوە لە نێو شاری عەزازدا دەورپێچ کراون، لە سنووری “باب ئەلشام”ی نێوان تورکیه و ڕۆژئاوای کوردستانەوە، بە چەک و تەقەمەنییەوە چوونەتە نێو خاکی سووریا.
ڕامی عەبدولڕەحمان، سەرۆکی ڕێکخراوی چاودێریی مافی مرۆڤی سووریه، بە ئاژانسی هەواڵی فرانس پرێسی گوتووە؛ لە نێو ئەو کەسانەدا کە سنووریان بڕیوە، كەسانی سەر بە ڕەوتە ئیسلامییەکانیش دەبینرێن. ئاژانسەکانی هەواڵ پێشتر بڵاویان کردبوەوە؛ “بەگشتی ۳٥٠” چەکداری ئیسلامی، ڕۆژی ۱٤ی فێڤریە بە چەکی سووک و قورسەوە، سنووری “ئاتمە”ی نێوان تورکیه و سووریایان بە مەبەستی گەیشتنە ناوچەکانی شەڕ بڕیوە. ناوچەکانی باکووری شاری حەڵەب، کە خاڵی پەیوەندیی دوو کانتۆنی عەفرین و کۆبانێی ڕۆژئاوای کوردستانە، لە دەست چەکدارە تورکمەن و ئیسلامیستەکانی لایەنگری تورکیادایە،
بەڵام لە ئەنجامی هێرشی بەرفراوانی ئەرتەشی بەشار ئەسەد لە لایەک و هەوڵی گرووپە کوردییەکان بۆ گرێدانەوەی هەر دوو کانتۆن، بەشێکی زۆری ناوچەکەیان لەدەستداوە.
چەکدارانی ئۆپۆزیسیۆن، کە لە بەرەی نوسڕە و هەندێ تاقمی تورکمەن پێکهاتوون، لە ئەنجامی شەڕی چەند ڕۆژی ڕابردوودا، لە باکوورەوە تەنیا شاری عەزازیان لە دەستدا ماوە کە دەکەوێتە سەر سنووری تورکیا و لە باشووریشەوە شارۆچکەی “مەرعا”.
هێزە کوردییەکان لە هەردوو شوێن چەکدارانیان دەورپێچ کردووە.
ناوچە ڕۆژئاواییەکانی عەزاز و دەوروبەری لە دەست چەکدارانی داعشدایە. تورکیا، کە نیگەرانی پێشڕەویی هێزە کوردییەکانە، لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی ئەوانی بۆردومان کردووە و بە گوێرەی ڕێکخراوی چاودێریی مافی مرۆڤ، سەرەڕای داواکاریی ئەمریکا و ئەنجومەنی ئەولەکاریی نەتەوەیەکگرتووەکان، بۆردومان دریژەی هەبووە.
پێشتر ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان، لە کۆبوونەوەی رۆژی سێشەممەی خۆیدا داوای لە تورکیه کردبوو؛ تۆپبارانی هێزەکانی یەپەگە رابگرێ.
له لایهكی ترهوه سەرۆکوەزیری تورکیه، پارتی کرێکارانی کوردستان و یەکینەکانی پاراستنی گەلی بە ئەنجامدانی تەقینەوەکەی ئانكارا تۆمەتبار کردووه.
ئەحمەد داودئۆغڵو سەرۆکوەزیری تورکیه لە پرێس کۆنفڕانسێکدا رایگەیاند: “پەکەکە و یەپەگە پێکەوە تەقینەوەکەی رۆژی چوارشەممەی ئانكارایان ئەنجامداوە و کەسی هێرشبەریش خهڵكی سووریهیه و ئەندامی یەپەگە بووە”.
داودئۆغڵو وێڕای ئاماژە بەوەی کە لە ٢٨ کوژراوەکەی ئەو تەقینەوەیە ٢٧ کەسیان سەر بە سوپای تورکیا بوون،
گوتی؛ بە گومانی دهست تێدا بوون لەو هێرشە ٩ کەسیان دەسبەسەر کردووە و خەریکن لێکۆڵینەوەیان لەگەڵ دهكهن.
سەرۆکوەزیری تورکیه جارێکی تر یەپەگەی بە “رێکخراوێکی تیرۆریستیی پاشکۆی پەکەکە” ناوزەد کرد و جەختی کردەوە: لە تۆپبارانکردنی ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی یەپەگە بەردەوام دەبن.
و گوتیشی “بە دڵنیایی تەواوەوە گەیشتوونەتە ئەو ئەنجامەی هێرشەکەی سەر لە ئێوارەی دوێنێ، بە ئاسانکاری لە لایەن ئەندامانی ناوخۆیی رێکخراوی (پەکەکە) و لە لایەن ئەندامێکی یەپەگە وە کە لە سوریهوە دزەی کردۆتە ناو خاکی تورکیه، ئەنجام دراوە.
بکەری ئەو هێرشە خۆکوژییە ناوی ساڵح نەجار و لەدایکبووی ١٩٩٢یە.”
لهو پێوهندییه دا ساڵح موسلیم هاوسەرۆکی پارتی یەکیەتی دیموکراتیک لە یەکەم لێدوانی فەرمیدا سەبارەت بە هێرشەکەی دوێنێی ئانكارا ، وەڵامی داودئۆغڵووی دایەوە و ڕایگەیاند کە “کەسی ناوبراو هیچ پەیوەندیەکی بەوانەوە نییە.”
موسلیم لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی ئەسۆشیەیتێد پرێس گوتوویەتی کە باڵی سەربازی پەیەدە، یەپەگە هیچ پەیوەندیەکی بە تەقینەوەکەی ئانكاراوە نییە و ئەوان ئەو کەسە ناناسن و یەکەمجارە گوێبیستی ناوی دەبن. موسلیم دەڵێ؛ “ئەوە تەنیا هەوڵێکی تورکیهیە بۆ ئەوەی رێگە بۆخۆی خۆش بکا تا بێتە ناو خاکی سوریهوه.” هاوکات و لە لێدوانێکی تریدا بۆ ئاژانسی هەواڵی ڕووسیه، ساڵح موسلیم ئاماژەی بەوە کردبوو کە “لەوانەیە داعش لە پشتی ئەنجامدانی هێرشەکەوە بێت.”
هاوكات ، جەمیل بایک ی هاوسەرۆکی کۆنسەی بەڕێوەبەری کۆما جڤاکێن کوردستان کەجەکە، لە یەکەم لێدوانی فەرمیی کەجەکە سەبارەت بە هێرشەکە، بە ئاژانسی هەواڵی فراتی راگەیاندووه کە “لەوانەیە ئەو هێرشەی کراوەتە سەر ناوەندی میلیتاریزمی ئانكارا، وەڵامی ئەو سیاسەتی قڕکردن و لەناوبردنە وەحشیانەیە بێ کە لە دژی گەلی کورد لە ئارادایە.
” بایک هەروەها دەڵێ؛ ” ئێمە نازانین چ کەسانێک ئەو هێرشەیان ئەنجام داوە، بەڵام پێشتر هێرشی هاوشێوەمان لە دژی ئەو قەتڵوعامەی لە کوردستاندا ئەنجام دەدرێ بینیوە.”
بایک لە درێژەی قسەکانیدا دەڵێ: “ئاشکرایە کە لە کاتێکدا شەڕ و پەلاماری زاڵمانە لە دژی کورد بەڕێوە دەبرێ، کەسانێک مافی ئەوەیان هەیە کە وەڵامی هاوشێوە بەو هێرش و پەلامارانە بدەنەوە.”كه ئهو لێدوانهی جهمیل بایك بۆته هۆكارێك بۆ ئهوهی بهرپرسانی ڕژیمی توركیه گومان بخهنه سهر ئهوهی ، پ ك ك و لایهنهكانی سهر بهو پارته دهستیان لهو تهقینهوانه دا ههبووبێ