Google search engine
ماڵەوە کوردستان ڕۆژهه‌ڵات ڕوونکردنەوەیەک بۆ ڕای گشتی لەمەڕ نامەیەکی تەشکیلاتیی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران

ڕوونکردنەوەیەک بۆ ڕای گشتی لەمەڕ نامەیەکی تەشکیلاتیی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران

0
2644

ڕۆژی کورد: کۆمەڵێک لە کەسایەتییە ناسراوەکانی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران لە نامەیەکدا کە بۆ ناوەندی ڕۆژی کوردیان ناردووە، ڕوونکردنەوەیەک ئاراستەی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان و ڕای گشتی دەکەن.

دەقی نامەکە بەو شێوەی خوارەوەیە:

ڕوونکردنەوەیەک بۆ ڕای گشتی

‎بەم جۆرە رای گشتی لەبابەت نامەیەکەوە کە لە ماڵپەڕێکی نزیک لە لایەنێکی کوردی دیاریکراو بە ناوی ئێمەوە بڵاوبووەتەوە ئاگادارکەینەوە کە:

‎١. ماڵپەڕی ناوبراو لەلایەن ئـێمەوە هیچ نووسراوەیەکی بۆ ڕەوانە نەکراوە تا بڵاوی کاتەوە. بڵاوکردنەوەی ئەو دەقە، کە نامەیەکی ناوخۆیی- تەشکیلاتی ماوەیەک پێش بووە، بێ گەڕانەوە وپرس بە ئەوکەسانەی کە ناویان هاتووە و ژێرپێنان و تێپەڕاندنی سنوورەکانی ئیتیکی کاری ڕۆژنامەوانی و بۆ مەبەستی سیاسی بووە. ئەو نووسراوەی کە بڵاوکراوەتە جیاوازی لەگەڵ نووسراوەی ئێمە هەیەو دەتوانین بڵێین لە هەندێک شوێن و بڕگەدا بە قازانج و ویستی سیاسی و رێکخراوەیی دەستکاری کراوە.

‎٢. لە پێوەندی لەگەڵ ئەم پرسە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان​دا، کۆمەڵێک هێرشی شەخسی و بێ حورمەتی بۆ سەر کەسایەتی واژۆکاران لە لایەن هەندێ کارگێڕانی فەیس بووکی کراوە. دیارە ئەوان تەنیا ئاستی کەسایەتی و ئەخلاقی خۆیان نوواندووە و ئێمە دانابەزینە ئاستی ئەوان.

‎ڵە گەڵ ڕێزدا

‎ئەنوەر موحەممەدی
‎ئەنوەر ئەسەدزادە
‎ئەمین سورخابی
‎بێهروز ئەمین پوور
‎حەمید بەهرامی
‎جەلیل ئازادیخواز
‎دیاکۆ مروەتی
‎سۆران پاڵانی
‎سالار پاشایی
‎فاروق وەکیلی
‎مێهدی قودوسی

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

بابەتی پێشووتی ڤی ـیەکی سەر بە پ.ک.ک لە سوید بە گەندەڵیی ئابووری و پارەشوشتنەوە تاوانبار کرا
بابەتی دواترفستیڤاڵی خواردنە خۆماڵیەکان لە زانکۆی پەیامی نووری مەریوان بەڕێوەچوو

Leave a Reply

This site uses Akismet to reduce spam. Learn how your comment data is processed.

نوێترینەکان
بەیاننامەی پشتگری لە بانگەوازی مانگرتنی گشتی لە دووهەمین ساڵیادی قەتڵی حکوومەتیی ژینا ئەمینی حەسەن نەسروڵڵا : بڕیارمان داوە بەبێ پاڵپشتی ئێران ، هێرش بکەینە سەر ئیسرائیل چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پرۆفیسۆر "عەلی قلیچ" کۆچی دوایی کرد جێگری بەرپرسی پۆلیسی ئەمنیی خاش کوژرا گرنگی ڕۆڵی دایک لە پەروەردەی نەتەوەییدا پنتاگۆن : جووڵەی هێزەکانی ئەمریکایی لە ناوچەدا رێگر بوو لە هێرشی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل ئیسرائیل سەرۆکایەتیی کۆنفرانسی نەتەوەیەگگرتووەکان بۆ داماڵینی چەک دەکات و ئێران و سووریا تووڕە دەکات کەشتیی یو ئێس ئێس ئەبراهام لینکن گەیشتە رۆژهەڵاتی ناوەڕست  ڕاهاتن لە ڕاگەیاندن لە سیاسەتی دەسەڵاتی داگیرکار و  خۆسەپێندا. ئیسرائیل :هێرشەکانمان بۆ سەر غەززە بەردەوام دەبێت وەزیرەپێشنیارکراوەکانی پزشکیان دەنگیان پێدرا ، بەڵام پەرلەمانی ئێران کەوتە ژێر پرسیارەوە چاودێریی مافی مرۆڤ سەبارەت بە هەڵکشانی ئاماری لە سێدارەدان لە ئێران هۆشداری دەدات ئاماری چەکی پووچی (بەرگەشتی ) بانکی لە ئێران گەیشتۆتە هێڵی سوور چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان