ڕووداوەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و دۆخی کورد

0
867
کۆمار ئەحمەدی

ئێمەی کورد لە کوێی ئەم یاریەین  کە ئێستا لە نێوان زل هێزان و هێزەکانی ناوچەکە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا لە ئارا دایە؟

 ساڵی ۲۰۰۳  کەسەدام لەلایەن وڵاتە یەگرتووەکانی ئامریکاوە ڕووخا، کوردی باشوور گەورەترین هەلی مێژووی لەدەست دا. ئەو کات حکومەتی عێراق لەناو چوو و هیچی نەمابوو، باشترین هەل بوو بۆ کورد کە خۆی ڕێک بخا و سەربەخۆیی ڕاگەیەنێت، بەڵام بەهۆی بەرژەوەندیی کەسانێک یان بە هۆی بەرژەوەندیی حیزبی و گرووپی، کورد هەمدیسان عێراقی بێنیاد ناوەو سەرلەنوێ حکومەتی عێراقی دروست کردەوە بۆگیانی خۆی و دووبارە هەڵەی مێژوویی کوردی دووبارە کردوە.

 بەرپرسان و حیزبەکانی هەرێم، بە قسەی بریقەداری ئامریکاو  ئەو هێزە عێراقیانە کە دژی سەدام بوون، کوردیان خەڵەتاند و عێراقیان بنیات نایەوە بۆگیانی کورد بەڵام کورد هەر وەک مێژووهەڵەکانی دووبارەکردەوە کاتی هاتنی داعەش کورد بووە هێزی بەرگریی عێراق، هەمان عێراقێک کە ئامادە نییە مافی عەڕەبی سوننەی هاونەتەوەی خۆشی بدات.

 کوردستانی باشوور چاوەڕێ بوو ، هەمان ئەو عەڕەبەی کە دۆینێ ئۆپۆزیسیۆنی سەدام و ئەمڕۆ جێگرەوەی سەدام بوو، مافی کوردی سوننە بدات، لێ ب بینیمان دوای کۆتایی هێنانی داعش چۆن هێرشیان بۆ باشووری کوردستان هێنا و ئەو ناوچانەی کە پێشمەرگە خوێنی بۆ دانابوو و وک خاکی کوردستان، سەدان پێشمەرگە شەهید بوون و هەزارانیش بریندار بوون، تەنیا بەهۆی ناکۆکیی ناوماڵی کورد و بەرژەوەندیی حیزبی، خاکی کوردستانیان دوودەستی داوە دەست دوژمن.

ئەوان هەموو خوێنی پێشمەرگەیان بەفیڕۆ دا، لەناو کورددا، هەموو کات مێژوو دووبارە دەبێتەوە و تا ئێستا، کورد هیچ کات لە مێژوو ئەزموونی وەرنەگرتووە.

 کاتی شۆڕشی سووریە لە ساڵی ۲۰۱۱ ڕۆژئاوای کوردستان لە ژێر ناوی دێموکراتی کردنی گەلان، هەزاران لاوی کوردیان بۆبەرژەوەندیی سووریە و ئێران کرد بە قوربانی. کورد تا ئێستاش تورک و عەرب و فارسی بە برا حیساب کردووە بەڵام ئەوان کەی کوردیان وەک برا حیساب کردووە؟ برایەکتیەکی یەک لایەنە کە تەنیا زیانی مادی و گیانیی کوردی لێکەوتووەتەوە.

 کورد، زۆربەی هەرە زۆری کاتەکان داگیرکەرانی خاکی خۆی دۆست سەیر کردووە بەڵام ئەوان هەمیشە وەک دوژمن سەیری کورد دەکەن، کورد نەیتوانی لە ڕۆژئاوا هاوسانیی هێزی دیالۆک ڕاگرێ، بە جۆرێک کە لەگەڵ هەموو نەیارەکانی ئەسەدیش بەشێوەیەک پەیوەندی هەبێت. ئێستا دەبینین چۆن هەموو ئەو برایانەی کە کورد شەڕی بۆکردن بوونە دووژمنی و شەڕ لەگەڵ کورد دەکەن.

لێرەدا ئەو پرسیارە دێتە ئاراوە کە “هۆکاری چییە کورد هیچ کات لە هەڵەکانی ئەزموون وەرناگرێت؟”. ئێستا هەڵەی باشوور و  ڕۆژئاوای کوردستان، ئەزموونێکی باشە بۆ ڕۆژهەڵات. ئەو ئەزموونە بە کورد نیشان دەدات و پێی دەسەلمێنێ کە کورد بەبێ یەکگرتن، لە هەموو پرۆسەیەکدا شکست دەخۆات، بۆیە نابێت حیزبەکانی ڕۆژهەڵات بە هیچ شێوەیەک بڕوا بە هیچ حیزب و ڕێکخراوێکی فارسی دژبەری ئێران لەدەرەوە بکەنەوە، ئەوە ئەزموونێکە کە هاوکێشەکانی باشوور و ڕۆژئاوا خستیانە ڕوو.

ئەو دوو ئەزموونە نزیک لە یەک و هاوکاتە ئەو ڕاستیە دەردەخا کە کوردانی ڕۆژهەڵات لەهەر گۆڕانکاریەکدا دەبێت بەرەو سەربەخۆیی بڕۆن و بە هیچ شێوەیەک بیر لە ئەوە نەکەنەوە کە لە دوای تێکچوونی ئێران دانیشن و هەوڵ بدەن ئێران ببێتە وڵاتێکی فیدراڵی، چون لە کاتی لاوازیی کورددا داگیرکەرانی کوردستان بەڵێنی بریقەدار زۆر دەدەن تا ئەوەی کە مرادی خۆیان حاسڵ دەبێ و دواتر دەست دەکەنەوە بە سەرکوتی کورد و دۆخەکە دیسان سەدپاتە دەبێتەوە.

ئەوە تەنیا یەکگرتووییە کە کوردی ڕۆژهەڵات بە یەکگرتوویی بەرەو ڕۆژهەڵات بڕۆننەوەو دوای ڕووخانی کۆماری ئیسلامی تەنیا بیر لە سەربەخۆیی بکەنەوە.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.