ناوەندی سەربەخۆی “ڕووژی کورد” کە ناوەندێکی وەشانی سیاسی، کۆمەڵایەتی و فەرهەنگیی کوردی سەربەخۆیە، لە درێژەی کار و چالاکییەکانی خۆی بۆ خزمەت بە کورد و بە پێی پەیرەو و بەرنامەی خۆی، بۆ یەکەم جار کەسایەتی ساڵ دەست نیشان دەکات و خەڵاتی پێدەبەخشێت.
بەهۆی ئەوەی کە بازنەی سەرەکی چالاکاییەکانی ڕۆژی کورد، کوردستانی خۆرهەڵاتە و لە هەمان کاتێشدا بە هۆی نەبوونی دەوڵەت و دەسەڵاتی کوردی و بوونی ڕژیمێکی سەرەڕۆ و داپلۆسێنەر لەم بەشە لە کوردستان، کە سەرجەم مافەکانی گەلی کوردی زەوت کردووە و تەنگی بە پشووی چالاکی لەو بەشە لە کوردستان هەڵچنیوە و ئەگەر مافێکیشی دابێت بە قازانجی خۆی بەکار هێناوە و هیچ بنکەیەکی فەرمی نییە کە بتوانێ ئازادانە پێزانین لە چالاکی و تێکۆشانی نیشتمانپەروەران یان چالاکان بکات، ڕۆژی کورد بڕیاری داوە کە خەڵاتی خۆی بۆ ئەو بەشە لە کوردستان، تەرخان بکات کە ئەوەش بە واتای هەڵاواردن نییە و بە پێی ئەو هۆکارانەیە کە باس کرا.
لە هەمان کاتیشدا بە هۆی ئەوەی کە تا ئێستا بەشی زۆرتری ئاوڕدانەوەکان لە چالاکییە و خەلات بەخشینەکان، بە شێوەی تاکەکەسی بە کەسایەتییەکان و بە تاکەکان دراوە، دەستەی بەڕێوەبەری ڕۆژی کورد بڕیاری داوە خەڵاتی ئەمساڵی بە شێوەی کۆ پێشکەش بکات، واتا بیدات بە چەند کەسی هاوچالاکی یان ئەو کەسانەی کە بە هۆی زوڵم یان کەمتەرخەمی ڕژیم، بە کۆ تووشی کارەساتێکی دڵتەزێن بوون.
لەو ناوەدا بە هاوڕایی دەستەی بەڕێوەبەری ڕۆژی کورد و بە پێی داواکارییەک کە پێشتر بڵاو کراوەتەوە، چەند ناوێک پێشنیار کراون و هەڵبژێردراون و ئێوەی هێژا دەتوانن لە ماڵپەڕەکە دەنگ بە کەسایەتی خوازراوتان بدەن.
ناوەندی ڕۆژی کورد داوا لەسەرجەم خوێنەران و بینەرانی خۆی دەکات لەو ڕاپرسییەدا بەشدار بن و هاوکارمان بن بۆ هەڵبژاردنی کەسایەتی ساڵ و پێشکەش کردنی خەڵات.
کەسایەتییە پێشنیار کراوەکانی رۆژی کورد بریتین لە:
- منداڵانی شیناوێ
- ئهنجومهنی سهوزی چیا