Google search engine
ماڵەوە ھەواڵ جیهان ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا: کاتی چاوپۆشی کردن لە کردەوە دوژمنکارانەکانی ئێران بەسەرچووە

ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا: کاتی چاوپۆشی کردن لە کردەوە دوژمنکارانەکانی ئێران بەسەرچووە

0
996

ڕۆژی کورد: دوابەدوای هاتنە ئارای گەمارۆی نوێ لەسەر ئێران لە لایەن ئەمریکاوە، مایکێل فلین، ئەمڕۆ هەینی ١٥ی ڕێبەندانی ١٣٩٥ی هەتاوی، ڕاگەیێندراوێکی بڵاو کردەوە کە تێیدا وێڕای ئاماژەکردن بەو گەمارۆیانە کە بەهۆی تاقیکارییە موشەکییە بالستیکییەکان لەلایەن ئێرانەوە، هاتوونەتە ئاراوە، دەڵێ، دەوڵەتی ئەمریکا ناتوانێ چیتر ئەو کردەوە هەڕەشەئامێزانەی ئێران کە هەڕەشە لە بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا دەکەن، قەبووڵ بکات.

فلین لەو راگەیێندراوەدا هەروەها دەڵێ: “کۆمەڵگای ناونەتەوەیی تا ئێستا لەڕادەبەدەر، کردارەکانی ئێرانی قەبووڵ کردووە و ئیتر کاتی چاوپۆشین لەو کردەوە دوژمنکارانانەی ئێران بەسەرچووە.

ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی ترامپ هەروەها دەڵێ: “کۆماری ئیسلامیی ئێران، گرنگترین پشتیوانی تیرۆریسمە و لە پشتی هەموو ئەو کردەوە توندوتیژانەیە کە خۆرهەڵاتی ناڤینیان ناجێگیر کردووە و بەشدارییان تێدا دەکا. بەپێی ڕێکەوتنێک کە دەوڵەتی ئۆباما لەگەڵ ئێران ئەنجامی داوە و بە قازانجی ئێران بووە، ئەو کردەوانە هەروا بەردەوامن، گەمارۆکان ئەمڕۆ ئەو کردەوانەی ئێرانیان کردە ئامانج.”

مایکێل فلین باس لە زێدەبوونی هێرشەکانی ئێران لە ناوچە دەکا و دەڵێ: “لەو کاتەوە کە ڕێکەوتنی بەرجام کرا، کردەەوە هێرشکەران و نایاساییەکانی ئێران زێدە بوون، یەکێک لەو کردەوانە دەستبەسەرکردنی مەلوانە ئەمریکاییەکان و تاقیکاریی موشەکییەکانی ئێرانن کە ئەنجامی بەرجامن”.

 

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

بابەتی پێشووناوشکێنێکی ئەمریکایی ڕەوانەی قەراغ ئاوەکانی یەمەن کرا
بابەتی دواترفتوای مه‌لایه‌ك ناڕه‌زایه‌تی كوردانی یارسانی و زه‌رده‌شتی لێكه‌وته‌وه‌
نوێترینەکان
بەیاننامەی پشتگری لە بانگەوازی مانگرتنی گشتی لە دووهەمین ساڵیادی قەتڵی حکوومەتیی ژینا ئەمینی حەسەن نەسروڵڵا : بڕیارمان داوە بەبێ پاڵپشتی ئێران ، هێرش بکەینە سەر ئیسرائیل چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پرۆفیسۆر "عەلی قلیچ" کۆچی دوایی کرد جێگری بەرپرسی پۆلیسی ئەمنیی خاش کوژرا گرنگی ڕۆڵی دایک لە پەروەردەی نەتەوەییدا پنتاگۆن : جووڵەی هێزەکانی ئەمریکایی لە ناوچەدا رێگر بوو لە هێرشی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل ئیسرائیل سەرۆکایەتیی کۆنفرانسی نەتەوەیەگگرتووەکان بۆ داماڵینی چەک دەکات و ئێران و سووریا تووڕە دەکات کەشتیی یو ئێس ئێس ئەبراهام لینکن گەیشتە رۆژهەڵاتی ناوەڕست  ڕاهاتن لە ڕاگەیاندن لە سیاسەتی دەسەڵاتی داگیرکار و  خۆسەپێندا. ئیسرائیل :هێرشەکانمان بۆ سەر غەززە بەردەوام دەبێت وەزیرەپێشنیارکراوەکانی پزشکیان دەنگیان پێدرا ، بەڵام پەرلەمانی ئێران کەوتە ژێر پرسیارەوە چاودێریی مافی مرۆڤ سەبارەت بە هەڵکشانی ئاماری لە سێدارەدان لە ئێران هۆشداری دەدات ئاماری چەکی پووچی (بەرگەشتی ) بانکی لە ئێران گەیشتۆتە هێڵی سوور چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان