فتوای مه‌لایه‌ك ناڕه‌زایه‌تی كوردانی یارسانی و زه‌رده‌شتی لێكه‌وته‌وه‌

0
1788

ڕۆژی کورد: مامۆستایەکی ئایینیی سەر بە کۆمەڵی ئیسلامیی کوردستان، فەتوای کوشتنی ئەو کوردانە دەردەکا کە بوونەتە پێڕەوی ئایینی زەردەشتی، لە بەرامبەردا یارسانیه‌كان به‌ توندی ئه‌و فتوایه‌یان مه‌حكووم كرد و زه‌رده‌شتیه‌كانیش سكاڵایان به‌ دژی ئه‌و مه‌لایه‌ له‌ دادگا تۆمار كرد.

كه‌ناڵی بی بی سی به‌شی فارسی ڕاپۆرتێكی بڵاو كرده‌وه‌ كه‌ تێیدا مه‌لا حه‌سیب ئه‌ندامی کۆمەڵی ئیسلامیی کوردستان و وتارخوێن و پێشنوێزی مزگەوتی مەلا ڕەسول لە شاری سلێمانی ده‌ڵێ : ئەو کوردانەی بوونەتە پێڕەوی ئایینی زەردەشتی، دەبێت لە سایەی حوکمێکی ئیسلامیدا، ماوەی 3 ڕۆژ مۆڵەتیان پێ بدرێت، یان دەگەڕێنەوە سەر ئایینی خۆیان، یانیش ئەوانە ”هەڵگەڕاوەن و بە لەسێدارەدان سزا دەدرێن“.

لە بەرامبەردا ڕێكخراوی یاری كورد له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێك دا ئه‌و فتوایه‌ی به‌ توندی مه‌حكووم كردووه‌ ، له‌ به‌شێك له‌و ڕاگه‌یه‌ندراوه‌ دا هاتووه‌:”وەک هەموو خەڵکی کوردستان ئاگادارن لە وڵاتی ئێمە واتە کوردستان جگە لە ئاینی ئیسلام زۆرێک ئایین و باوەرەی جیاواز بوونیان هەێە وەک،یارسان(کاکەیی) یەزیدی ،زەردەشتی و مەسیحی…….”
گەلی کورد سەرەڕای ژینۆسایدی بە دەست ئاینی هاوردە واتە ئاینی ئیسلام و باوەر هێنانی بە ئەو ئاینە بە زۆری نەیزەی ئەسحابەکانی عەرەبستان بە سەدان ساڵە توانیویەتی لە گەڵ هەموو چین و توێژە جیاوازەکانی کومەڵگە بە ئاشتی و برایەتی بژیت و هیچ ئاین و ئاینزاێک نەیتوانیوە ئەو سروشتە جوانەی کوردەواری بە لارێدا بەرێت.

لە ئەم چەند ساڵەی دوایدا بینیمان کە نەتەوەی عەرەب و ئاینی ئیسلام بە پێش چاوی هەموو دنیاوە کارەساتی ١٤٠٠ ساڵ پێش ئەورۆی کە بە سەر نەتەوەی کوردی هێنابوو دەر حەق بە کوردانی یەزیدی دوپات کردەوە و ملی پیاوەکانی پەڕاند و ماڵەکانیان بە تاڵان برد و کچەکانیانیش بە کویلە گیران و لە بازارەکانی عەربستان کرین و فروشتنیان پێوە کردن.

لێرە پرسیارێک دێتە پێش بۆ ئێمەی کوردی نا ئیسلام ،کاتێک مەلاکان و هێزە ئیسلامیەکانی کوردستان بە ئاشکرا لە مزگەوتەکانەوە بانگی کوشتن و مل پەراندنی ئێمە دەکەن و هیچ یاسا و رێساێک نیە لێکوڵینەوە لە گەڵیان بکات هاوار بۆ کی بەرین کە داد رەسمان بێت؟

ئەی باشە بۆ جارێک خەڵکی ئازادی خوازی کوردستان پرسیارێک ئاراستەی مەلاکان و هێزە ئیسلامیەکانی کوردستان ناکەن بۆ ئەبی ئێوە هەموو روژێک لە جیاتی بانگی ئاشتی و پێکەوە ژیان تەنیا بانگەوازی کوشتن و مل پەراندنی مروڤ دەکەن؟
ئایا ئاینی ئیسلام جگە لە ژن کوشتن و مل پەراندنی باوەردارانیتر پەێامی دیكەی پێ نیە؟

ئەگەر دینی ئیسلام بۆ مروڤ کوشتن و خەڵک بە کویلە گرتن هاتوە بۆ پەیرەوەی لە ئەم ئاینە نامروڤانەێە دەکەن؟

ئەوەی ئەرۆ ئێمەی دڵگران کردوە ئەوەێە کە مەڵاێک بە ناوی مەلا حەسیب کە ئەندامی یەکیکە لە هیزە ئیسلامیەکانی کوردستان لە شاری سلێمانیوە پایتەختی روشنبیری هەریمی کوردستان فتوای کوشتن و مل پەڕاندنی خەڵکیتردەر دەکات و هێزە علمانیەکانی وەک یەکیەتی و گۆران لوکەێان لە گوی خویان ئاخاندوە و نوقەیان لێوە ناێەت.

رێكخراوی یارسانیی یاری كورد له‌ كۆتاییدا ده‌ڵێ: “هەرەشە کردن و بانگەشەی کوشتن و مل پەراندنی زەردەشتیەکان لە لاێەن مەلا حەسیب ئەندامی کومەڵەی ئیسلامی کوردستان لە کاناڵی بی بی سی فارسی ئنگلیسی دژ بە زەردەشتیەکان و خەڵکی بێ دەسڵاتی کورد هاوشێوەی حوکمی داعشە و دژ بە ماف و ئازادیەکانی هەموو تاکێکی کوردە و پیویستە لە سەر حکومەتی هەرێمی کوردستان و نەتەوەی کورد لە هەر شوێنک کە هەن هەڵوێستیان هەبێت دژ بە ئەم کەلە رەقیەی مەلاکانی کوردستان بوستنەوە.”

لە ئەم رێگاێەوە دوا لە ئیدارەی ئەوقاف و لاێەنە پێوەندیدارەکان و دادگاکانی هەرێمی کوردستان دەکەین بێنە سەر خەت و سنورێک بۆ سەرەرۆی ئەو مەلا ئاژاوە چیانە دابنیەن.

ئێمە وەک ئاینە رەسەنەکانی کوردستان بە کاکەیی و زەردەشتەوە لە هیچ هەرەشە و گورەشەێک ناترسین و چۆن تا ئێستا توانیومانە ئاینی باب و باپیرانمان لە هێرشی دڕندانەی ئێوە و ئەربابەکانتان بپارێزین لە ئێستاش بە دواوە کۆڵ نادەین و لە سەر رێچکەی ئاینی کوردان بەردەوام دەبین هەتاکو بیری تاریکپەرەستی و مروڤ سەر برین لە نیشتمان بنبڕ دەکەین.

له‌ لایه‌كی دیكه‌وه‌

پیر لوقمان، ڕێبەری زەردەشتیانی کوردستان، لە ڕاگەیاندراوێکدا ڕاگەیاندووە: ”تەکفیرکردن و بانگەشەی کوشتن و لەناوبردن و سەرپەڕاندنی زەردەشتییەکان لەلایەن مەلایەکی ئایینیی ئیسلامەوە کە سەر بە کۆمەڵی ئیسلامیی کوردستانە و لە کەناڵی تەلەفزیۆنیی (بی بی سی)ی بەریتانی، دژ بە خەڵکی سڤیلی کورد، فەتوا و بیرۆکەیەکی تیرۆرستیانەیە و دژ بە ماف و ئازادییەکانی مرۆڤگەلی کوردە و پێویستە لەسەر هەر تاکێکی کورد لەهەر جێگایەکی جیهاندان، هەڵوێستیان هەبێت و دژ بەم فەتوا و گوتارە دژ بە مرۆڤانەیە بوەستنەوە“.

داواشی لە وەزارەتی ئەوقاف و تەواوی لایەنە پەیوەندیدارەکان و داواکاری گشتیی هەرێمی کوردستان کردووە، ڕاستەوخۆ لە دادگاکان سکاڵا تۆمار بکەن و ئەو کەیسە بجوڵێنن. جەختیشی لەوە کردووەتەوە: ”ئێمەش وەك زەردەشتیان، سکاڵای یاسایی تۆمار دەکەین“.

پیر لوقمان ڕەتی کردووەتەوە کە ئەوان گوێ بەو هەڕەشانە بدەن و دەڵێت: ”لە بانگەشەی خۆمان بەردەوام دەبین، تاکو کۆتایی ژیان، پرۆسەی گەڕانەوە بۆ سەر ئایینی باوباپیرانمان پەرە پێ دەدەین“.

هاوكات ناوەندی سیکۆلار لە کوردستان، لە ڕاگەیاندراوێکدا جەختی لەوە کردووەتەوە کە قسەکانی مەلا حەسیب، ”بەئاشکرا هاندانە بۆ کوشتن و تەکفیرکردنی هاووڵاتییانی کوردستان کە وازیان لە ئایینی ئیسلام هێناوە و بیروباوەڕ و ئاینی دیکە هەڵدەبژێرن“.

ئەو مەلایەی سەر بە کۆمەڵی ئیسلامیی کوردستان، لە ڕاپۆرتەکەدا ئەوەی نەشاردووەتەوە کە بەشێکی کردەوەکانی داعش وەک نوێژ، ڕۆژوو و پیادەکردنی شەریعەتی ئیسلامی، بەلای ئەوەوە لەگەڵ ئایینی ئیسلامی دەگونجێت، بەڵام بە بڕوای ئەو، داعش لە كارەكانیدا خاوەن حیكمەت نییە.

 

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت