ڕۆژی کورد: بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی کوردستان و کورد، به هۆی دواکەوتنی مووچه و پێنه‌دانی یارانه، چه‌ندین کۆبوونەوەی ناڕه‌زایه‌تی‌دەربڕین له شاره‌كانی كه‌نگاوه‌ر، كرماشان، هه‌رسین و بێستون به‌ڕێوه‌چوون.
ڕۆژی ڕابردوو کۆمەڵێکی زۆر له بنه‌ماڵه‌كانی شاری كه‌نگاوه‌ر کە دوو مانگە یارانەیان لێ‌بڕیون، بۆ دووهه‌مین جار له‌به‌رده‌م فه‌رمانداریی ئەو شارە كۆبوونه‌وه و نارەزایەتیی خۆیان دەربڕی. ئەوان داوای بەردەوامی پێدانی یارانەکانیان و قەرەبووی ئەو دوو مانگەشیان کرد کە لێیان خوراوە و ناڕەزایەتیی ئەوان بەوە بوو کە بەپێی چ پێوەرێک یارانەکانیان بڕاوە.
هه‌ر وه‌ها گرووپێك له كارمه‌ندەکانی ئیداره‌ی فێركردن و په‌روه‌رده‌ی ناحیه‌ی ١ی كرماشان به هۆی پێنه‌دانی مووچه و زیاده‌كارییەکانیان له به‌رده‌م ئه‌م ئیداره‌یه له شه‌قامی ئازادی كۆبوونه‌وه و داوای مافەکانیان کرد.
كۆمه‌ڵێك له داواكارانی مه‌سكه‌نی مێهری ڕازی له كرماشانیش به هۆی پێنه‌دانی خانووەکانیان له كاتی دیاری‌كراودا له‌به‌رده‌م ئیداره‌ی مه‌سكه‌ن و شارسازی له بڵواری به‌هێشتی كۆبوونه‌وه.
گرووپێك له جووتیارانی ئاوایی سه‌رابه‌ڵه‌ی شاری كرماشان کە ئەوە نیزیک بە دوو مانگە گەنمەکانیان ڕادەستی جیهادی کەشاوەرزی کردوە و پوولەکانیان نەدراوەتێ، نارەزایەتیی خۆیان بە دواکەوتنی پووڵی گەنمەکانیان دەربڕی.
هەر لە کرماشان كۆمه‌ڵێك له كارمه‌ندانی گرێبه‌ستیی بەڕێوەبەرایەتیی پارێزگاری به هۆی وه‌رنه‌گرتنی مووچه‌ی ٤ مانگی ڕابردوویان له‌به‌رده‌م ئه‌م ئیداره‌یه كۆبوونه‌وه.
له لایه‌كی دیكه‌ش خه‌ڵكی ئاوایی شارۆچكه‌ی به ناو ئیمام له هه‌رسین به هۆی پیسبوونی ئاوی خواردنه‌وه‌یان و وه‌رگرتنی پاره‌ی زۆری ئاو له‌به‌رده‌م ئیداره‌ی ئاوی هه‌رسین كۆبوونه‌وه و داوای چاره‌سه‌ریی كێشه‌كانیان بوون.
گرووپێكی دیكه له كرێكارانی ده‌ركراوی كارخانه‌ی شیری پاستۆریزه‌ی بێستون سه‌باره‌ت به ده‌ركرانی له ناكاو و باند و باند بازیی كاربه‌ده‌ستانی ڕێژیم و هێنانه‌سه‌ر كاری ده‌ستوپێوه‌ندییه‌كانی خۆیان له‌به‌رده‌م ئیداره‌ی كار كۆبوونه‌وه و داوای گه‌ڕانه‌وه بۆسه‌ر كاره‌كانیان کرد، داوایەک کە هیچ وەڵامێکیان پێ نەدرایەوە.