ڕۆژی كورد :
به پێی دوایین ڕاپۆرت و هه‌واڵه‌كان جه‌ماوه‌ری ناڕازی و خۆپیشانده‌ری ئێران له چواره‌مین ڕۆژی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانیان دژی بڕیاری به‌رزبوونه‌وه‌ی نه‌رخی به‌نزین، له زۆربه‌ی شار و پارێزگاكان هاتنه سه‌ر شه‌قامه‌كان و ده‌نگی ناڕه‌زایه‌تی خۆیان ده‌ربڕی. كۆشكی سپی ڕۆژی یه‌كشه‌ممه له ڕاگه‌یه‌ندراوێك دا به كارهێنانی هێزی سه‌ركۆتكه‌ر دژی ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕینی خۆپیشانده‌ران و به‌رته‌سك كردنه‌وه‌ی هێڵی پێوه‌ندییه‌كانی جه‌ماوه‌ر به توندی مه‌حكووم ده‌كات.
كۆشكی سپی له بڵاوكراوه‌ی
ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ڕێكه‌وتی ١٧ی نوامبر ڕایگه‌یاند : ئێمه پشتیوانی ئه‌كه‌ین له
ده‌ربڕینی نارةزایه‌تی له لایه‌ن خۆپیشانده‌رانی ئێرانی كه داوای مافه‌كانی
خۆیان له ده‌سه‌ڵات ده‌كه‌ن. هاوكات به‌كارهێنانی هێزه سه‌ركۆتكه‌ره‌كان و به‌رته‌سك
كردنه‌وه‌ی هێڵی پێوه‌ندییه‌كان و داخرانی تۆڕه ئینته‌رنێتییه‌كان له لایه‌ن ئه‌و
ڕژیمه‌وه به توندی مه‌حكووم ده‌كه‌ین. ئه‌و ڕژیمه‌ی كه پشتیوانی له تێرۆریست
ده‌كات و داهاتی وڵاته‌كه‌ی به جێگای به خێوكردنی جه‌ماوه‌ر و نه‌ته‌وه‌كانی ناو
وڵاته‌كه‌ی، سه‌رفی پرۆژه‌كانی چه‌كی ناوه‌كی و مووشه‌كیی خۆی ئه‌كات.
به ئاوڕدانه‌وه به به‌رده‌وامبوونی پچڕانی هێڵه‌كانی ئینته‌رنێت له زۆربه‌ی
ناوچه و پارێزگاكانی ئێران، زانیاری ته‌واو له چۆنیه‌تی ناڕه‌زایه‌تی و
خۆپیشاندانه‌كانی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه ڕێكه‌وتی ١٨ی مانگ له به‌رده‌ست نیه، به‌ڵام
هاوكات به پێی زانیاری به‌ربڵاوی ده‌زگا هه‌واڵنێرییه‌كان كه له لایه‌ن سه‌رچاوه
ناوخۆییه‌كان گه‌یشتوون باس له‌وه ده‌كرێت كه زۆربه‌ی پارێزگاكانی ئێران له‌وانه
كه‌ره‌ج، شیراز، ئه‌سفه‌هان، كرماشان، بووشێهر، ته‌ورێز، ماهشهر و ئه‌هواز و
هاوكات به‌شێك له ناوچه‌كانی پارێزگای تاران شه‌وی پێشتر و ئه‌مڕۆش گۆڕه‌پانی
كۆبوونه‌وه‌كانی خۆپیشانده‌ران و تێكهه‌ڵچوون له گه‌ڵ هێزه ئه‌منیه‌تییه‌كانی
ڕژیم بوون. هاوكات له به‌رده‌وامی خۆپیشاندانه‌كان له زانكۆكانی تاران هه‌ژمارێكی
زۆر له خوێندكارانی زانكۆكان له لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تییه‌كان ده‌سبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی
گرتووخانه‌كان كراون كه هاوكات ده‌سبه‌سه‌ركرانی ئه‌م خوێندكارانه له لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی
زانكۆكانی تاران پشتڕاست كراوه‌ته‌وه.
له گه‌ڵ ئه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی كاروباری ده‌ره‌وه‌ی ئا‌مریكا و كۆشكی سپی به
بڵاوكردنه‌وه‌ی ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كانیان هه‌ڵسووكه‌وتی حكوومه‌تی ڕژیمی ئێران له گه‌ڵ
خۆپیشانده‌ران به توندی مه‌حكووم ده‌كه‌ن، هاوكات ده‌وڵه‌تی ئاڵمان و فه‌ڕانسه
به فه‌رمیی داوایان له ده‌سه‌ڵاتدارانی حكوومه‌تی كۆماری ئیسلامی كرد مافی
خۆپیشاندانی ناڕه‌زاییه‌كان به فه‌رمیی بناسن و مافه سه‌ره‌تاییه‌كانی خۆپیشانده‌ران
له به‌رچاو بگرن و ڕێز له داواكارییه‌كانیان بگرن.